.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









جیاوازیی ته‌مه‌نی هاوسه‌ران یه‌كێكه له‌ودیاردانه‌ی كه به‌هۆی چه‌ندین كاریگه‌ریی دابونه‌ریتی كۆمهلاَتیو ههژاریو به‌زۆر به‌شوودان له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بوونی ماوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دیارده‌یه رێژه‌ی له‌چاو سالاَنی رابردودا كه‌متر بووه، بهلاَم به‌هۆی پێداویستی ژیان‌و مانه‌وه كچان له‌ته‌مه‌نێكی زۆردا وایكردوه كه به‌ناچاری شوو به‌كوڕێكی زۆر له‌خۆیان گه‌وره‌تر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و دوو كه‌سه جیاواز بێت‌و له‌ئه‌نجامدا كێشه‌و ناخۆشی بكه‌وێته نێوانیان، له‌مه‌شدا هه‌روه‌ك كێشه كۆمهلاَتیهكانی تر ژنان زه‌رمه‌ندی یه‌كه‌م دهبنو هه‌ر ئه‌وان باجی ئه‌و دابونه‌ریته ده‌ده‌ن بدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه به‌شێك له‌و ژن‌و پیاوانه ئێستا پێكه‌وه‌ن ته‌مه‌نیان لێكتر دووره له‌ژیانێكی خۆشدانو هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ده‌بێ شوو به‌پیاوێكی له‌خۆ گه‌وره تر بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌گه‌ڵی بژین، نه‌وه‌كو هه‌رزه‌كارێك كه مانای ژن‌و مێردایه‌تی نه‌زانێت.
كه‌ژاڵ-ی ته‌مه‌ن 45 ساڵ شوی به‌پیاوێكی 65ساڵ كردوه‌و ئێستا دوو منداڵی هه‌یه، له‌باره‌ی به‌خته‌وه‌ری خۆی‌و پیاوه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه وتی: له‌ژیانێكی ناخۆشدام هیچ هه‌ست بهژنو مێردایه‌تی ناكه‌م، چونكه پیاوه‌كه‌م حه‌زی به‌هیچ كارێك نییه ته‌نانه‌ت له‌كاتی ئاههنگو بۆنه‌كانیشدا ناتوانم به‌شداری بكه‌م، ئه‌و وتیشی: من له‌به‌ر خۆم نییه به‌ڵكو ئه‌و دوو منداڵه حه‌زیان له‌هه‌زار شوێنه، بهلاَم باوكیان به‌هۆی نهخۆشیو بێتاقه‌تی ناتوانێ حه‌زه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
له‌باره‌ی هۆكاری شوكردنی به‌و پیاوه ئه‌و ژنه وتی: سه‌ره‌تا من به‌هه‌موو كه‌س رازی نهبوومو هه‌رچی ده‌هات بۆ خوازبێنیم ره‌تم ده‌كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دایك‌و باوكم هۆكارێكی تر بوون، چونكه ئه‌وان هه‌ندێك داواكاریی منیان ره‌تكرده‌وه كه من رازی بووم شووی پێبكه‌م، پاشان كاتێك ته‌مه‌نم گه‌یشته 45 ساڵی به‌ناچاری شوم به‌و پیاوهكرد.
كه‌وسه‌ر ژنێكی تر بوو كه ئه‌ویش له‌باره‌ی شوكردنی به‌پیاوێكی له‌خۆی گه‌وره‌تر وتی: من به قه‌ناعه‌ته‌وه شووم بهپیاوهكهم كرد كه 15ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تره، ئێستاش زۆر خۆشحاڵم، هه‌روه‌ك وتیشی: له‌كاتی شوكردنم ته‌مه‌نم 17ساڵ بوو پیاوه‌كه‌شم 32ساڵ‌و ئه‌وه هیچ نه‌بۆته كێشه له‌نێوانماندا، چونكه پیاوه‌كه‌م له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ده‌رچوو بوو كاتێك شوم پێكرد، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد زیاتر لێك تێبگه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و كاتێك داوای منی كرد خۆی ئاماده‌كردبوو بۆ زهواجو ئێستاش 5 منداڵمان هه‌یه.
ئارام پیاوێك بوو كه ماوه‌ی دوو ساڵه خێزانی پێكهێناوه، بهلاَم ژنه‌كه‌ی 5 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی ژیانی هاوسه‌ریانه‌وه وتی: ئێمه له‌خانه‌واده‌ی خۆمان قه‌ناعه‌تێكمان هه‌یه پێویسته ژن له‌پیاو گه‌وه‌ره‌تر بێت، چونكه هاوسه‌نگی ماڵ‌و میوان‌و به‌خێوكردنی منداڵه‌كان هه‌مووی له‌ئه‌ستۆی ژندایه، بۆیه كاتێك كچێكی هه‌رزه‌كار ده‌خوازی هیچ نازانێ‌و ناتوانێ ئیشوكاری ماڵه‌وه بكات‌و شاره‌زایی نابێ له‌پێشوازی میوان‌و به‌خێوكردنی منداڵه‌كان، هه‌ره‌وه‌ها وتیشی: ئێستا ژنه‌كه‌م 5ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تره‌و ماوه‌ی 15ساڵه هاوسه‌رگیرم ئه‌نجامداوه، هه‌رچه‌ند ده‌وربه‌ر زۆرجار پێمدهڵین ژنه‌كه‌ت له‌خۆت گهرهترهو ئه‌و بابه‌تانه، بهلاَم من زۆر بێ كێشهمو دایكی منداڵه‌كان زۆر به‌جوانی كاروباری ماڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات بۆیه من پێموایه كه ئه‌مه بناغه‌ی ژیانی هاوسه‌رییه.
هه‌ر له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و ژن‌و مێردانه‌ی جیاوازیی ته‌مه‌نیان هه‌یه، ژنێكی ترمان بینی كه ته‌مه‌نی 20ساڵ بوو له‌گه‌ڵ پیاوێكی 45ساڵ ده‌ژی، ئه‌ویش له‌باره‌ی چۆنیه‌تی شوكردنی به‌كه‌سێك 25ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تر وتی: باوكم منی به‌زۆر بهشودا، دوای ئه‌وه‌ی منی له‌خوێندن ده‌ركرد ماوه‌یه‌ك له‌ماڵه مامه‌وه‌و پاشان زانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ڵ كوڕێكی هاوته‌مه‌نی خۆم هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌و كوڕه دوور كه‌ومه‌وه منی به‌پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن دا، ئه‌و وتیشی: ئێستا چی بكه‌م ده‌بێ ئه‌و ژیانه قبوڵ بكه‌م، چونكه كاتێك كچ مێردی كرد ده‌بێ رازی بێ، بێجگه له‌وه هه‌ر كارێكی تر بكه‌م به‌زیان بۆ خۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ژیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی وتی: پیاوه‌كه‌م زۆر سه‌رقاڵه‌و رۆژانه له‌كاركردندایه، ته‌نیا شه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وكاتانه‌ش زۆر ماندووه‌و هیچ كاتێكی نییه بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵم، باسی له‌وه‌شكرد: پیاوه‌كه‌م ماوه‌ی گه‌نجێتی بۆ خۆی رابردوه‌و خۆشی‌و شادی خۆی وه‌رگرتوه ئێستاش ته‌نیا خه‌ریكی كاردنهو نازانێ ژن له‌ماڵه‌وه چی ده‌وێ یان پێویستییه‌كانی چییه، به‌تایبه‌تی بۆ من كه جگه لهقبوڵكردن هیچ چاره‌یه‌كم نییه‌و باوكیشم به‌هیچ جۆره زیزبوونێك لهپیاوهكهم رازی نابێت‌و پێمده‌ڵی ئه‌وه ماڵی تۆیه ده‌بێ بۆ خۆت بژیت.بهلاَم فاتیمه وه‌ك كچێك كه هێشتا نه‌چۆنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه بۆچونێكی تری هه‌بوو لهوباریهوهو وتی: ئه‌و كێشانه‌ی باس ده‌كرێ له‌نێوان ژن‌و مێرد هه‌یه مه‌رج نییه هۆكاره‌كه‌ی جیاوازیی ته‌مه‌ن بێت، چونكه زۆرجار ئه‌و كێشانه له‌نێوان ژن‌و مێردی هاوته‌مه‌نیش رووده‌ده‌ن، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌و ژن‌و پیاوه. هه‌روه‌ها وتیشی: من ئه‌گه‌ر شوبكهم كه ئێستا ته‌مه‌نم 25 ساڵه بههاوتهمهنی خۆم شو ناكه‌م، به‌ڵكو پێم باشه پیاوه‌كه‌م 10 ساڵ گه‌وره‌تر بێت، چونكه پیاوان هه‌میشه به‌بیانوی گه‌وره‌یی ژن‌و ناشیرن بوونی به‌دوای ئافره‌تی تر دهگهڕێنو چاو له‌ده‌ر ده‌بن، بهلاَم كاتێك خۆی گه‌وره‌بوو له‌ژنه‌كه جوانتر نه‌بوو ئه‌وكاته ناتوانێ ئه‌وكاره ئه‌نجام بدات.
د.عهبدوڵلاَ حسێن مامۆستای زانكۆ له‌وباره‌یه‌وه سهرنجو بۆ چوونی خۆی بۆ ژیانه‌وه خسته روو: هه‌ر ته‌مه‌نێك هیواو ئاوات خۆی هه‌یه‌و ههرساڵێك له‌ته‌مه‌نی مرۆڤ له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان كۆمه‌ڵێك زانست‌و زانیاری زیاد ده‌كات، كه‌واته ئه‌وه‌ی توَزێك به‌ته‌مه‌نه له‌ڕووی كۆمهلاَیهتیو رۆشنبیریه‌وه كۆمه‌ڵێك زانست‌و زانیاریی كۆده‌كاته‌وه جیاوازه له‌گه‌ڵ سالاَنی پێشتر، بۆیه هه‌تاوه‌كو ته‌مه‌ن زیاتر بێت ئه‌زمونی ئه‌و كه‌سه له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان زیاتر ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریی جیاوازیان هه‌بوو لێكدوور بوو ئه‌وا جیاوازیی له‌ڕاده‌ی رۆشنبیری‌و بیروبۆچونی ژن‌و مێرد روو ده‌دات.
هه‌روه‌ها د. عه‌بدوڵڵا پێی وابوو: له‌ڕووی فیسیۆلۆجیو بایلۆجیو پێكهاته‌ی جه‌سته‌وه هه‌تاكو مرۆڤ ته‌مه‌نی زیاتر بێت به‌تایبه‌تی له‌دوای 40 ساڵی ره‌نگه بێ هێزییهك نیشان بدات‌و بگه‌ڕێته‌وه دواوه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی ژن‌و مێرد‌و ئاره‌زوویان بۆ گهڕانو چوونه ده‌ره‌وه‌و لایه‌نی جنسیه‌وه، كه‌واته دوولایه‌ن هه‌یه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی ده‌كات، یه‌كه‌م هۆشو فكره كه تا ته‌مه‌ن زیاتر بێت ئه‌و زیاتر ده‌بێت، دووه‌میش له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی گه‌وره لاوازتر ده‌بێت، بهلاَم هه‌ندێكجار كه‌سانێك هه‌ن له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز بهتهمهنیشن، بهلاَم هێشتا گه‌نجایه‌تیان پێوه دیاره‌و كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانیان، ئه‌و مامۆستایه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌گشتی راده‌ی رۆشنبیری رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ له‌نێوان ژن‌و مێرد، بهلاَم له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه گرفته‌كه ئه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌ز پێش پرۆسه‌كه تاڕاده‌یه‌ك شاره‌زای یه‌كتر نین‌و شته‌كان له‌یه‌كتر ده‌شارنه‌وه، وه‌ك لایه‌نی جه‌سته‌یی كۆمهلاَیهتی، ئیتر دوای پرۆسه‌كه‌ش كۆمه‌ڵیك شت له‌هه‌ردوو لایه‌نی جهستهییو رۆشنبیریه‌وه ئاشكرا دهبێتو كێشه له‌نێوان روو دهداتو ئه‌و كاتانه‌ش چاره‌سه‌ر ناكرێت. zhyanawa


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sar kawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
