.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









یانەی ریاڵمەدرید تەنها یاری بۆ بردنەوە دەكات نەك چێژ بەخشین بەجەماوەر
ماوەی چەند ساڵێكە یانەی ریاڵمەدرید نەیتوانیوە دڵی جەماوەرەكەی خۆش بكات، ئەگەرچی ئەم یانەیە توانیویەتی زۆرێك لەیاریەكان بباتەوەو هەمیشە كێبڕكێی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا بكاتو لەپلەكانی پێشەوە بێت، بەلام ئەم یانە مەلەكیە نەیتوانیوە جەماوەرەكەی دڵخۆش بكاتو چێژیان پێ ببەخشێت! ئەگەرچی ئەم یانەیە بەردەوام كۆمەڵێك لەیاریزانە
بەناوبانگەكانی جیهانو لەباشترینەكانو لەگرانترینەكان لەریزیدا یاری دەكەن، ریاڵمەدرید كە بەوە ناسرابوو هەریانەیەك لەگەڵیدا یاری بكات ئەوەندە یاری جوانی دەكردو ئاستی باشی پێشكەش دەكرد یانەكەی بەرامبەری بێزار دەكرد، بەلام ئێستا تەنها بەئەنجام یاریەكان دەباتەوەو بەئاست یاریەكان
بەڵام ئێستا كاتی ئەوەیە ریاڵمەدرید بەرە بەرە بچێتەوە سەر ئەو ریتمەی كە پێی ناسرابوو، بێزار كردنی تیپی بەرامبەرو چێژ بەخشین بە جەماوەر، چونكە ئەو یاریزانانەی كە لەیانەكەدا یاری دەكەن زۆرێكیان سوپەرستارن، راستە لەسەرەتای وەرزی ئەمساڵو لەنیوەی یەكەمدا درێژەیان بەو ئاستە لاوازە داوە، بەلام لەنیوەی دووەمدا هەست بەگۆرانگاریەك دەكرێت كەبەسەر یانەكەدا هاتووە، سەرەرای بردنەوە توانیویەتی كەمێك چێژ بەجەماوەرەكەی ببەخشێت، بەلام
ئایا ئەم ئاستە باشە بەردەوامی دەبێت؟ یان دەچێتەوە سەر رێچكە خراپەكەییو جارێكی تر جەماوەرەكەی بێزار دەكات؟ بێگومان ئەم كارەش بەدەستی راهێنەرە، چونكە راهێنەر جوڵێنەری تیپەكەیەتی، یاریزان لەسەر ویستی ئەو كار دەكات، هەربۆیە جارجارە لێرەو لەوێ دەبینین راهێنەر یەكێك لەباشترینەكانی یانەكەی كەنار دەخات، كە دەبێتە جێگەی پرسیاری بینەر، بەڵام هۆكارەكەی سەرپێچی كردنە لەدەستورەكانی، گرنگترین شتێكیش بۆ پیلگرینی راهێنەری
ریاڵمەدرید ئەوەیە نابێت لەبەردەم گەورەكانو ئەستێرەكان چۆك دابداتو سەریان بۆ نەوی بكات، تاوەكو جڵەوی تیپەكەی لەدەست نەداتو یاریزانەكانی تریش كێبڕكێی جێگایەكی سەرەكی بكەن لەپێكهاتەكەی پیلگرینیدا ئەوكاتە ئاستی راستەقینەی ریاڵمەدرید دەگەرێتەوە.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن كاكا (2010-02-17 07:56:25)


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت ههربژی سهرکهوتو بیت گیانه

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکه حسێن
سهرکهوتوبیت
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
