❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خانمان كاسه‌یه‌كی‌ ڕوون‌و بێگه‌ردن، لێیان تێبگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌شكێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-17 10:35:50

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

خانمان كاسه‌یه‌كی‌ ڕوون‌و بێگه‌ردن، لێیان تێبگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌شكێن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0f6c3745a5.jpg
سه‌ره‌تا شوبهاندنی‌ خانمان به‌كاسه‌ مانای‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌رگه‌ی‌ زۆری‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ده‌گرن، به‌ڵام له‌چركه‌یه‌كدا قابیلیه‌تی‌ شكاندنی‌ هه‌یه‌ به‌خێرایی‌.

خانمان هێزێكی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌ وه‌ك په‌روه‌رده‌كارێك یان هه‌ر كارێكی‌ دیكه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ن، به‌ڵام ساتێك له‌ساته‌ وه‌خته‌كان ڕووبه‌ڕووی‌ بارودۆخێكی‌ ناله‌بار بوونه‌وه‌ له‌حاڵه‌تێكی‌ زۆر لاوازدا ڕووه‌و شكان ده‌چن.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئه‌و كاسه‌یه‌ گه‌رهه‌نگوینی‌ تێبكه‌یت بێگومان هه‌نگوینی‌ لێده‌خۆیته‌وه‌‌و ده‌ینۆشی‌، گه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی‌ تاڵ‌و بێتامیشی‌ تێبكه‌یت له‌وتاڵیه‌ ده‌خۆیته‌وه‌.

گه‌ر به‌زمانی‌ شیرین‌و وته‌ی‌ جوان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت شیرینتر به‌رامبه‌رت قه‌سه‌‌و مامه‌ڵه‌ی‌ جوان ده‌كرێت، زمانی‌ زبر‌و مامه‌ڵه‌ی‌ خراپ به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ خراپه‌ی‌ لێده‌چنرێته‌وه‌، گه‌ر به‌گڕوتینێكی‌ باشه‌وه‌ پێشوازی‌ لێبكرێت ساردیت به‌رامبه‌ر نانوێنرێت، بۆیه‌ هه‌ر خێزان‌و ماڵێك شیرینی‌ بخاته‌ نێو ئه‌و كاسه‌وه‌ ئه‌وا شیرینی‌ ده‌خواته‌وه‌، ئه‌و نه‌زانه‌شی‌ تاڵی‌‌و خواردنه‌وه‌ی‌ بێتام بكاته‌ كاسه‌كه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌دا چووه‌ چاوه‌ڕوانی‌ خاوردنه‌وه‌ی‌ شیرینی‌ بكات.

خانمان هه‌ستیان بریندار كرا زۆر زه‌حمه‌ته‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌ چونكه‌ خانمان بونه‌وه‌رێكی‌ هه‌ست ناسكن، به‌ڵام به‌توانا‌و هێزی‌ متمانه‌ به‌خۆبوونه‌وه‌ به‌ره‌نگاری‌ ئاسته‌نگه‌كان ده‌بنه‌وه‌.

خانمی‌ هێمن‌و ئارام كاتێك تووڕه‌و نیگه‌ران ده‌بێت، ئارامیه‌كی‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌‌و وه‌ك گڕكانێكی‌ هه‌ڵچوی‌ لێدێت.

پیاوان گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئاماده‌كاری‌ بۆ ژیانێكی‌ به‌خته‌وه‌ر بكه‌ن، پێویسته‌ هاوبه‌شی‌ ژیانیان به‌خته‌وه‌ر بكه‌ن، ئه‌و كات پیاو ده‌بێته‌ ئه‌میری‌ نازدار‌و ژنیش هه‌میشه‌ به‌ڕێز‌و خۆشه‌ویستیه‌وه‌ له‌پیاو ده‌ڕوانێت‌و له‌وانه‌یه‌ هه‌ر ده‌ په‌نجه‌كه‌ی‌ بكاته‌ مۆم‌و بۆ پیاوی‌ دابگرسێنێت‌و بتوێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌حاڵه‌تێكدا گه‌ر بزانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ شایه‌نی‌ ئه‌و سوتانه‌یه‌ له‌پێناویدا ئه‌نجامیبدات نه‌ك ته‌نها سوتانی‌ په‌نجه‌ به‌ڵكو ئامادیه‌ هه‌موو ژیانی‌ له‌پێناویدا بكاته‌ قوربانی‌ ‌وبۆی‌ بتوێته‌وه‌.
radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-17 10:41:56

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: خانمان كاسه‌یه‌كی‌ ڕوون‌و بێگه‌ردن، لێیان تێبگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌شكێن

زۆر ڕاسته‌ ده‌سته‌کانت خۆشبێت بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ هه‌ر بژیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-18 16:05:27

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: خانمان كاسه‌یه‌كی‌ ڕوون‌و بێگه‌ردن، لێیان تێبگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌شكێن

zor supas xoshi azizim dasti tosh xosh bet bo peyamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net