.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















دەوالـــی قـــاچـــەكـــان
دەوالی قاچەكان Varicosity بریتییە لە لوولبوون و ئاوسانی خوێنهێنەرەكانی قاچ لەبەر كۆبوونەوەیەكی نائاسایی خوێن لەناویاندا كە دەبێتە هۆی ئازار لە خوێنهێنەرەكاندا. دەوالی قاچەكان زیاتر دوچاری ئافرەتان دەبێتەوە. هۆكارەكانی دەوالی قاچەكان دەگەڕێتەوە بۆ: گرفتی زگماكی لە زمانەكانی ناو خوێنهێنەرەكانی قاچدا، دووگیانی، هەوكردن و مەیینی خوێن لەناو خوێنهێنەرەكانی قاچدا. هەروەها وەستان لەسەر قاچەكان بۆ ماوەیەكی زۆر و زیادبوونی فشار لەناو سكدا ئەگەری تووشبوون بە دەوالی قاچەكان زیاد دەكەن. نیشانەكانی دەوالی قاچەكان بریتین لە: ئازار لە قاچەكاندا، هەستكردن بە قوڕسبوونی قاچ، ئاوسان یان پەنمانی خوێنهێنەرەكان كە بە چاو دەبینرێن، ئاوسانێكی كەمی گۆزینگەكان و گۆڕانی رەنگی پێستەكەی سەریان بۆ رەنگی قاوەیی، كولبوونی پێست لە نزیك گۆزینگەكاندا. لەوانەیە كە دەوالی قاچەكان تووشی گەلێك ئاڵۆزی بێت وەكو: هەوكردنی درێژخایەنی خوێنهێنەرەكان Phlebitis بە شێوەی سووربوونەوە و زیادبوونی ئازار، كولبوون لە پێستی قاچەكاندا Leg ulcers، دڕانی(تەقینی) خوێنهێنەرە ئاوساوەكان. دەوالی قاچەكان ئەگەر چارەسەر نەكرێن، بە تێپەڕبوونی كات خەراپتر دەبێت، هەنگاوەكانی چارەسەركردن دەستپێدەكەن بە كەمكردنەوەی وەستان لەسەر قاچەكاندا، بەرزكردنەوەی قاچەكان لەكاتی پشوو و پاڵكەوتن و نووستندا، لەبەركردنی گۆرەوی لاستیكی تایبەت، لێدانی دەرزی تایبەت بۆ وشككردن و داخستنی خوێنهێنەرەكان Sclerotherapy، دوا چارەسەر بە نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت زیاتر بۆ حاڵەتەكانی دەوالی كە ئازارێكی زۆریان هەیە و ژیانی تووشبوویان زۆر تاڵ و ناڕحەت كردووە یان بۆ حاڵەتە ئاڵۆزبووەكانی دەوالی بەتایبەتی كولبوونی پێست. خۆپاراستن لە دەوالی قاچەكان دەكرێ بە وەرزشكردن و خۆپاراستن لە راوەستان بۆ ماوەیەكی زۆر.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه