❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌رگی یه‌که‌م نیگا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-17 15:03:43

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

مه‌رگی یه‌که‌م نیگا

به‌ جیهانی‌ بوونی کۆمه‌ڵگاکان ، ده‌رکه‌وت و دیارده‌ی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی لێ‌که‌وتۆته‌وه‌ . گه‌ر تاسه‌رده‌مانێک عاشق بوون واده‌ی رێکه‌وت و شه‌یدابوونی یه‌که‌م بینین و یه‌که‌م نیگا بووبێت …  . ئه‌وا هێدی هێدی بره‌وی یه‌که‌م نیگا له‌کاڵ بوونه‌وه‌دایه‌ و ڕێکه‌وتیش جێ ‌لێژده‌کات بۆ پلان و یه‌کترناسین .ئه‌مڕۆکه‌ پاش دیارده‌ی به‌جیهانی‌‌بوون ، چه‌مکی خۆشه‌ویستیش بووه‌ به‌ جیهانی گه‌ر جاران به‌رده‌م مه‌کته‌بی کچان یان شه‌قام و یان دراوسێ و هتد نزیکترین ڕێکه‌وتی یه‌که‌م نیگا و یه‌که‌م خۆشه‌ویستی بووبێت . ئه‌وا ئه‌مڕۆ سنوره‌کان هێنده‌ به‌رفروانه‌ که‌ خۆت بڕیارده‌رێکی ئازایت  به ‌دوور له‌ شه‌رم و سوربوونه‌وه‌ .نه‌ گه‌ره‌کته‌ شۆێن پێی خانمی خه‌ونه‌کان هه‌ڵگری و نه‌ پێداویستیت به‌ چاوه‌ڕوانی دوای به‌یه‌ک گه‌یشتن هه‌یه‌ . تۆ نێر بی یان مێ . به‌ خواسته‌کانت و به‌دوور له‌ هیچ فشارێک به‌رامبه‌ره‌که‌ت هه‌ڵده‌بژێری .ئه‌نترنێت ، ئه‌و شه‌قامه‌ فراوانه‌یه‌ هه‌موان له‌ ته‌ونێکێدا کۆده‌کاته‌وه‌ . ڕه‌نگه‌ بۆ کورد زووبێت قسه‌ له‌سه‌ر دیارده‌ی خێزان پێکه‌وه‌نان و هاوژیانی دووکه‌س له‌ ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ بکه‌ین . به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئه‌مه‌ واقعێکه‌وه‌ و خێزان پێکه‌وه‌نان و هاوژیانی هاوڕێ‌یانه‌ ڕۆژانه‌ ئاماره‌که‌ی ڕوو له ‌زیادیه‌ . یه‌کتر ناسین و توندبوونی ڕایه‌ڵه‌کانی نێر و مێ و کرانه‌وه‌ی بواره‌ جۆراوجۆره‌کانی یه‌کتر دوان ئه‌مرۆکه‌ به‌ هێزترین پاڵنه‌ره‌ بۆ به‌کارهێنانی ئێنتێرنێت .خۆشه‌ویستی ڕه‌نگه‌ له‌ کورترین پێناسه‌یدا سه‌رسوڕمان و ناسینی ئه‌وی تربووه‌ . هه‌رکه‌س که‌سێکی خۆش ویستووه‌ بێ ئه‌وه‌ی شوناسی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ناسیبێ . تامه‌زرۆی بووه‌ و به‌ هه‌شتی خه‌ون و به‌ها مه‌زنه‌کانی ژیانی تێدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ خۆشه‌ویستی له‌ کۆمه‌ڵگایی کوردی ته‌نهایی و بێ به‌ری بوون له‌ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر خوڵقاندوویه‌تی . بۆیه‌ وه‌ک تاک جه‌سته‌ خولقێنه‌ری خۆشه‌ویستی بووه‌ و غه‌ریزه‌ی سۆزداری  گه‌ڵاڵه‌ێ کردووه‌.ئه‌مڕۆکه‌ی جیهانی کراوه‌ . خۆشه‌ویستی کراوه‌ی داهێناوه‌ . گه‌ر جاران و هه‌نووکه‌ش مه‌رجه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان وه‌ک بنه‌ماڵه‌ و ڕازامه‌ندبوونیان و که‌لتوری داواکاری ماڵی بابان و مه‌سه‌له‌ی ماره‌یی و خانووی جیا و جوانی باو  و بێ ئاگایی له‌ ناواخنی کاره‌کته‌ری به‌رامبه‌ر و هه‌زاران پرسی دیکه‌ ڕایه‌ڵه‌ی خۆشه‌ویستی و خێزان که‌وتنه‌وه‌ی درووست کردبێت . ئه‌وا هه‌نووکه‌ هێدی هێدی نه‌ ئاتاج به‌ چاو نووقاندن و نه‌ به‌ ئاماژه‌ی قژ ده‌سپێهاندا هه‌یه‌ . ئێستاکه‌ دوو بوونه‌وه‌ر هه‌ن که‌ باس له‌ نزیک بوونه‌وه‌ و خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانی کاره‌کته‌ریان ده‌که‌ن . جیاوازه‌کانیشیان له‌ گفتوکۆدا تاوتۆده‌که‌ن . کرانه‌وه‌ی مه‌وداکانی نێر و مێ ، ئاواڵابوونی جه‌سته‌ و حه‌زه‌کان و.. هتد سیمایه‌کی دیکه‌ی کاره‌کته‌ری که‌سایه‌تی کورده‌ بۆ داهاتوو. کۆچ و ته‌ونی په‌یوه‌ندی‌یه‌‌کان ( مۆبایل ، ئێنترنێت و میدیایی بینراو و هتد ) سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ کرانه‌وه‌ . به‌ ڕه‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی که‌ ڕه‌نگه‌ به‌د به‌کارهێنانی کرانه‌وه‌یه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ درووست کات .ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگای مۆدێرن ، که‌سایه‌تییه‌کی جیای له‌ کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کان ڕۆناوه‌، ئه‌م که‌سایه‌تی‌یه‌ له‌یه‌که‌م کرانه‌وه‌یدا ئاشنا بوونه‌ به‌ جه‌سته‌ و سایکۆلۆژیا و حه‌ز و ویستی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر . نه‌ک ئه‌فسونی یه‌که‌م نیگا و ته‌ماشا و بینین .  ئه‌م ده‌رکه‌وته‌ شایه‌نی دووان و قسه‌کردنه‌ . 


daron nasi

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-02-17 15:18:43)

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net