.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










له‌یاری چوونی قۆناغی شازده یانه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان و له‌یه‌کێک له خۆشترین و به‌چێژترین یارییه‌کاندا،مانچسته‌ر یونایتد له‌دوای ساڵی 1958ـه‌وه توانی بۆ یه‌که‌مجار له‌نێو یاریگای سانسیرۆ لهئهیسی میلانی ئیتاڵی بباته‌وه و پێیه‌کی نایه قۆناغی داهاتووه‌وه.ئه‌یسی میلان هه‌ر له‌خوله‌کی یه‌که‌می یارییه‌که‌وه به‌هێرشبردن ده‌ستیپێکرد و له‌خوله‌کی دووه‌مدا ڕۆناڵدنیهۆ به‌لێدانێکی به‌هێز که‌به‌ر قاچی جۆنی ئیڤانس که‌وت گۆڵی یه‌که‌می میلانی کرد.یانه‌ی میلان به‌رده‌وامبوو لههێرشبردن و چه‌ندین هه‌لی ئاسانی گۆڵکردنیان له‌ده‌ستدا به‌تایبه‌تی کلاس یان هونتلار له‌تۆپێکی به‌رزه‌وه نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربکات هه‌روه‌ها له‌ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ڤان دێر سار به‌هه‌مان شێوه نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربکات.یانه‌ی میلان باجی ئه‌و هه‌موو هه‌له ئاسانه‌ی گۆڵکردنی دا و پۆڵ سکۆڵز گۆڵی یه‌که‌می مانچسته‌ری تۆمارکرد و یه‌ک خوله‌ک دواتر لۆکا ئه‌نتۆنینی به‌هۆی پێکانه‌وه چووه ده‌ره‌وه و جۆسێپی فاڤالی شوێنی ئه‌وی گرته‌وه که به‌شێکی زۆری دۆڕاندنه‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.له‌گێمی دووه‌مدا سێر ئه‌لێکس فێرگسۆن نانی دانیشاند و ئه‌نتۆنیۆ ڤالانسیای هێنایه ناو و تۆپێکی به‌رز و جوانی ئاراسته‌ی ڕۆنی کرد و ئه‌ویش به‌لێدانێکی سه‌ر گۆڵی دووه‌می مانچسته‌ر یونایتدی تۆمارکرد له‌خوله‌کی 66.له‌کاتێکدا یانه‌ی میلان خه‌ریکبوو ده‌گه‌ڕایه‌وه نێوکه‌شی یارییه‌که دارین فلێچه‌ر تۆپێکی به‌رزی جوانی بۆ واین ڕۆنی هه‌ڵدا و ئه‌ویش به‌لێدانێکی سه‌ر گۆڵی دووه‌می خۆی و سێهه‌می یانه‌که‌ی تۆمارکرد له‌خوله‌کی 74،دوای ئه‌و گۆڵه شیرازه‌ی یانه‌ی میلان تێکچوو و هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ستدا،بۆیه ڕاهێنه‌ر ده‌یڤد بێکهامی بۆ سیدۆرف و هونتیلاری بۆ ئینزاگی دانیشاند،ئه‌و گۆڕانکارییه ڕۆحێکی به به‌ر میلان‌دا هێنایه‌وه و سیدۆرف گۆڵێکی به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ری جوان له‌خوله‌کی 85 تۆمارکرد.له‌دوای ئه‌و گۆڵه میلان چه‌ندین هه‌لی ئاسانی گۆڵکردنی له‌ده‌ستدا له‌ڕێگه‌ی فیلیپۆ ئینزاگی و ئه‌لیساندرۆ نێستا و ئهمبرۆسینیهوه و سه‌ره‌نجام یارییه‌که به‌و ئه‌نجامه و به‌و بردنه‌وه مێژووه‌ی مانچسته‌ر کۆتایهات و ئه‌یسی میلان بۆ جاری چواره‌م له‌وم وه‌رزه‌دا له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان،نه‌یتوانی له‌نێو یاریگای خۆیدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
یاریگا

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش به‌ڕێزم کاکه محمد سوۆاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت له کاره‌کانتدا گیان هیوای به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم به هیوای به‌رده‌وامیت،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
