❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كه‌سایه‌تیی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بناسه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-19 14:27:00

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

كه‌سایه‌تیی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بناسه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-457d359874.jpg
ره‌نگه‌ سروشتی‌ بێت، كاتێك  ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ به‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌دا گوزه‌ربكات، چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ژن‌و مێرد خاوه‌نی‌ كه‌سایه‌تیی‌ خۆیه‌تی‌‌و هه‌ریه‌كه‌شیان خاوه‌نی‌ دابونه‌رێتی‌ تایبه‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌وخێزانه‌كه‌یه‌تی‌، بۆیه‌ هه‌ریه‌كه‌یان پێویستی‌ به‌ ماوه‌یه‌ك هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سایه‌تی‌‌و خه‌سڵه‌ته‌كانی‌ ئه‌ویتری بۆ ئاشكرابێت‌و لێی‌ تێبگات.

هه‌ندێك جار ژن‌و مێرد، خه‌سڵه‌ت‌و كه‌سایه‌تیی‌ یه‌كتریان بۆ ئاشكرانابێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات كێشه‌ له‌نێونیاندا دروستبێت‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ هه‌ڵكشان‌و داكشاندا تێپه‌ڕبێت.
به‌پێی‌ ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجامدراون، ئه‌گه‌ر هاتوو ژن توانی‌ كه‌سایه‌تیی‌ مێرده‌كه‌ی‌ شیبكاته‌وه‌و بزانێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كات، ئه‌و ده‌م ده‌توانرێت كۆنترۆڵی‌ بارودۆخی‌ نێوماڵ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوانیان بكات‌و بۆ پیاویش هه‌مان شێوه‌یه‌.
مرۆڤ خاوه‌نی‌ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كه‌، له‌وانه‌:
كه‌سایه‌تیی‌ قرش
ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌یه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ری‌ خۆی‌ هه‌ره‌س پێ‌ بهێنێت‌و به‌رده‌وام له‌ هێرشكردندایه‌و پێیوایه‌، هێرشكردن باشترین ئامڕازه‌ بۆ به‌رگریكردن، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ خاڵی‌ ناكۆكی‌ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ریدا بزانێت. ئه‌م جۆره‌ مرۆڤه‌  باوه‌ڕی‌ به‌ گفتوگۆ نییه‌و به‌رده‌وام په‌ناده‌باته‌ به‌ر جوێندان‌و لێدان‌و گله‌ییكردن. بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر وه‌ك ئه‌م جۆره‌ كه‌سایه‌تییه‌ هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كات‌و دان به‌خۆیدا بگرێت، تا بارودۆخه‌كه‌ ئاساییبێته‌وه‌و ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی‌ كه‌سایه‌تیی‌ قرش به‌كاریانده‌هێنێت، له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه‌ بۆ شێوازی‌ پرسیاركردن بگۆڕدرێت.

كه‌سایه‌تیی‌ كیسه‌ڵ
كه‌سایه‌تیه‌كی‌ گۆشه‌گیروگونجاوه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا، هه‌روه‌ها  كه‌سایه‌تیه‌كی‌ بێ‌ هه‌ڵوێسته‌و خۆی‌ ده‌شارێته‌وه‌، تا بارودۆخه‌كه‌ ئارامده‌بێته‌وه‌. ئه‌م جۆره‌ كه‌سایه‌تیه‌ له‌ دیدی‌ ئه‌وانی‌ تره‌وه‌، به‌ هه‌ڵوێستێكی‌ نێگه‌تیڤ داده‌نرێت، به‌ڵام پێویسته‌ له‌م بارانه‌دا مشتومڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر پیاو بوو، خۆ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ش هه‌مان سروشتی‌ كیسه‌ڵی‌ هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌ویش دوورده‌كه‌وێته‌وه‌و خۆی‌ له‌ ده‌نگه‌ده‌نگ‌و ئاڵۆزكردنی‌ كێشه‌كان به‌دوورده‌گرێت. به‌وجۆره‌ش له‌ كاتی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ هه‌ر گرفتێكدا خۆیانی‌ لێ‌ ده‌دزنه‌وه‌و به‌كارێكه‌وه‌ خۆیان سه‌رقاڵده‌كه‌ن یان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵ.

كه‌سایه‌تیی‌ ورچ
ئه‌م جۆره‌ كه‌سایه‌تییه‌ له‌ هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌دایه‌، جا ئه‌و چاره‌سه‌ركردنه‌ ئه‌گه‌ر زۆریش بكه‌وێت له‌سه‌ریان، ئه‌وا باكیان پێی‌ نییه‌و بۆ هۆكارو درئه‌نجامه‌كانی‌ كێشه‌كه‌ش ناگه‌ڕێنه‌وه‌. ئه‌م جۆره‌ كه‌سایه‌تییه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولای‌ به‌لاوه‌ مه‌به‌سته‌، نه‌ك ململانێ‌‌و په‌سه‌ندكردنی‌ یه‌كدی‌‌و خۆشه‌ویستی‌. هه‌روه‌ها ناشیه‌وێت هه‌ستی‌ به‌رامبه‌ر بڕوشێنێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات ڕۆحی‌ هاوڕێیه‌تی‌‌و دۆستایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا به‌رده‌وامبێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویدی‌ پێیوایه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سایه‌تیه‌ مادامه‌كی‌ چاره‌سه‌ری‌ هۆكاری‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ كێشه‌كان ناكات، سه‌رباری‌ نیازپاكیشی‌، ئه‌وا كێشه‌كان ئاڵۆزترده‌بن، بۆیه‌ ڕۆڵی‌ ژن له‌م باره‌دا ئه‌وه‌یه‌، باس له‌ هۆكاره‌كانی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ كێشه‌كه‌ بكات، تا له‌ ڕیشه‌وه‌ چاره‌ی‌ بۆ بدۆزێته‌وه‌.

كه‌سایه‌تیی‌ ڕێوی‌
نیشانه‌ی‌ فێڵ‌و ته‌ڵكه‌بازی‌‌و ده‌ستی‌ ده‌ستی‌ پێكردنه‌و له‌ كاتی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ هه‌ركێشه‌یه‌كدا ده‌یه‌وێت خۆی‌ لێ‌ ده‌ربازبكات‌و به‌رامبه‌ری‌ به‌ هه‌ڵه‌ دابنێت. له‌م باره‌شدا پێویسته‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئاقڵانه‌و زیره‌كی‌ مامه‌ڵه‌بكات‌و پشت به‌ به‌ڵگه‌و ڕاستییه‌كان ببه‌ستێت‌و ڕێگه‌ به‌و جۆره‌ كه‌سایه‌تیه‌ نه‌دات له‌ بابه‌تێكه‌وه‌ بۆ بابه‌تێكی‌ تر بازبدات، ئه‌گینا ده‌كه‌وێته‌ پێچوپه‌ناو لێی‌ ده‌رناچێت و له‌كۆتایشدا تۆمه‌تبارو هه‌ڵه‌كردو ده‌بێت. ڕێوی‌ خاوه‌نی‌ فێل‌و فرتی‌ زۆره‌و ڕاستییه‌كان ده‌شێوێنێت‌و توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ شتی‌ ڕابردوو به‌بیربهێنێته‌وه‌و بیدا به‌ڕووی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا. له‌م باره‌دا مرۆڤی‌ زرنگ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ بۆ سه‌ر بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

كه‌سایه‌تیی‌ كۆتر
ئه‌م جۆره‌ كه‌سایه‌تیه‌ ئاقڵه‌و ده‌توانێت ئیحتیوای‌ كێشه‌كان بكات‌و له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا له‌ هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردندا بێت‌و خاڵه‌ هاوبه‌ش‌و ناكۆكه‌كان دیاریبكات. له‌ڕاستیدا كه‌سایه‌تیی‌ داناو سه‌ركه‌وتوو، ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ ته‌نیا یه‌ك شێواز له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان به‌كارناهێنێت‌و هه‌ردوو لایه‌نیش هه‌ر زوو ئه‌و شێوازه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن كۆنترۆڵی‌ بارودۆخه‌كه‌ی‌ نێو خێزان بكه‌ن.
دیاره‌ هه‌ندێك حاڵه‌تیش هه‌یه‌ وا ده‌خوازێت بۆ پاراستنی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌‌و خێزانی‌ پاشه‌كشه‌بكرێت‌و دواجار گفتوگۆی‌ له‌سه‌رخۆو هه‌ڵنه‌چوون ده‌توانێت چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ كێشه‌كانی‌ نێوان ژن‌و مێرد بدۆزێته‌وه‌.
دیسان هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌ری‌ ژیان ده‌كه‌وێته‌ ژێر پێودانگی‌ زۆرو هه‌مه‌جۆره‌وه‌و ڕه‌نگه‌ هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌وه‌ی‌ بۆ ئاشكرانه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌سایه‌تی‌ هه‌ن مه‌حاڵه‌ ژیان له‌گه‌ڵیاندا بگوزه‌رێت، له‌نێویاندا كه‌سایه‌تیی‌ سایكۆباتی‌، كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌و خاوه‌نی‌ زمانێكی‌ لووسه‌و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا پابه‌ند نییه‌ به‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ ده‌یدات یان ئه‌و قسانه‌ی‌ ده‌یانكات. هه‌روه‌ها بۆ هیچ كه‌سێكیش دڵسۆزنابێت‌و ئاماده‌یه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خۆیدا، ملی‌ نزیكترین كه‌سی‌ بشكێنێت.

  ‌
xendan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net