.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










ی ئه‌م بابه‌ته
پیرۆزترین و پاكترین ماڵێك له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا ماڵی ئیبراهیمه -سه‌لامی لێ بێت-. هه‌ر له پشت و وه‌چه‌ی ئه‌و و له‌ڕێگه‌ی ئیسماعیله‌وه ڕێزدارترینی ماڵێك دوای خۆی په‌یدا بووه، كه ماڵی پاڵفتگهكراو و هه‌ڵبژارده‌ی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌ده (صلی الله علیه وسلم). ڕاستگری ئه‌وه‌ش فه‌رمووده‌ی خۆیه‌تی (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی: ... فأنا خيار من خيار من خيار. وه له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه عه‌ره‌بی موزهر كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌وان بووه له ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌كانی تری جگه له خۆیان به‌ڕێزترن و فه‌زڵیان زیاتره.
١. پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كتێب له پشت و نه‌وه‌ی ئیبراهیمه -سه‌لامی لێ بێت-
موسه‌ننیف -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: [ولما كان بيت إبراهيم عليه السلام أشرف بيوت العالم على الإطلاق، خصهم الله بخصائص:
منها: أنه جعل فيه النبوة والكتاب، فلم يأت بعد إبراهيم نبي إلا من أهل بيته.
ومنها: أنه سبحانه جعلهم أئمة يهدون بأمره إلى يوم القيامة، فكل من دخل الجنة من أولياء الله بعدهم، فإنما دخل من طريقهم وبدعوتهم، ومنها: أنه سبحانه اتخذ منهم الخليلين، كما تقدم ذكره.
ومنها: أنه جعل صاحب هذا البيت إماماً للناس، قال تعالى: إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا قَالَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي قَالَ لا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ [البقرة:١٢٤].
ومنها: أنه أجرى على يديه بنا‌ء بيته الذي جعله قياماً للناس، ومثابة للناس وأمناً، وجعله قبلة له‌م وحجاً، فكان ظهور هذا البيت من أهل هذا البيت الأكرمين.
ومنها: أنه أمر عباده أن يصلوا على أهل هذا البيت، إلى غير ذلك من الخصائص] اهـ
واته:["وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵی ئیبراهیم سه‌لامی لێ بێت به ڕاهایی و بێ سنوور ڕێزدارترینی ماڵه‌كانی دنیا بوو، خوای گه‌وره به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك تایبه‌تی كردن:
له‌وانه: ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كتێبی له‌وان گێڕاوه، هیچ پێغه‌مبه‌رێك دوای ئیبراهیم نه‌هاتووه له ماڵ و ئه‌هلی ئه‌و نه‌بێت.
وه له‌وانه: خوای گه‌وره گێڕاونی به پێشه‌وا كه تا ڕۆژی قیامه‌ت به فه‌رمانی ئه‌و هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن، جا هه‌ركه‌سێك له دۆستانی خوا له پاش ئه‌وان بچێته به‌هه‌شته‌وه، ئه‌وه ته‌نها له ڕێگه‌ی ئه‌وان و به ڕێگه‌ی بانگه‌وازی ئه‌وانه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شت.
وه له‌وانه: ئه‌وه‌یه كه خوا دوو خه‌لیلی لێ هه‌ڵبژاردوون وه‌ك له‌وه‌و پێش باسكرا.
وه له‌وانه: خاوه‌نی ئه‌م ماڵه‌ی كردۆته پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا قَالَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي قَالَ لا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ [البقرة:١٢٤].
وه له‌وانه: ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر دوو ده‌سته‌كانی ئه‌و دروست كردووه كه كرویهتییه شوێنی قیام و گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، وه ئه‌من و ئاسایش بۆخه‌ڵكی، وه گێڕاویه‌تی به ڕووگه‌یان و حه‌جی بۆ ده‌كه‌ن، جا ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ماڵه (كه‌عبه) له ئه‌هلی ئه‌م ماڵه پیرۆزه‌وه (ماڵی ئیبراهیم) بووه.
وه له‌وانه: فه‌رمانی به به‌نده‌كانی داوه كه سه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئه‌هلی ئه‌م ماڵه بده‌ن، ئیتر بۆ جگه له‌وانیش له تایبه‌تمه‌ندی دیكه"] اهـ.
شه‌رح و لێكۆڵینه‌وه
هه‌موو ئوممه‌ته خاوه‌ن كتێبه‌كان ئیبراهیم به گه‌وره ده‌زانن و لایان به‌ڕێزه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئوممه‌تانه‌ش كه له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه بیستویانه، جا هه‌موو ئوممه‌تێك لافی پاڵدانه لای ئه‌و لێ ده‌ده‌ن و بانگه‌شه‌ی ئیبراهیمی خۆیان ده‌كه‌ن، كه‌واته كۆڕایهكی جیهانی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پیاوه شه‌ریف و به‌ڕێزو به قه‌دره، وه وه‌چه‌و نه‌وه‌كه‌ی ڕێزدارترین و جهلیلترین و شیاوترین نه‌وه‌ن، خوای گه‌وره به چه‌ند تایبهتییهك تایبه‌تمه‌ندی كردوون كه موسه‌ننیف ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت هه‌ندێكیانی باس كردووه:
ده‌ڵێت: "له‌وانه: ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كتێبی له‌وان گێڕاوه" واته: خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كتێبی خستۆته ئه‌م ماڵه پیرۆزه‌وه، ئه‌مه گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی و جیاكارییه، هیچ ماڵێك نییه هاوبه‌شی ئه‌م ماڵه گه‌وره بكات له پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كتێب(النبوة و الكتاب)دا، وه پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كتێبیش ڕێزدارترين كارێكن كه خوا یه‌كێك له مرۆڤه‌كان، یان ماڵێك له ماڵه‌كانی پێ ڕێزدار بكات و بيانكاته خاوه‌نیان.
قورئانی پیرۆز و به قه‌دریش به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی ئیبراهیم هێناوه و ده‌فه‌رموێت: وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَجَعَلْنَا فِي ذُرِّيَّتِهِ النُّبُوَّةَ وَالْكِتَابَ وَآتَيْنَاهُ أَجْرَهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الآخِرَةِ لَمِنِ الصَّالِحِينَ [العنكبوت:٢٧] [وه ئیسحاقمان پێبه‌خشی و یه‌عقوبیشمان به ئیسحاق به‌خشی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان كرده كاڵای باڵای نه‌وه‌كانی، كتێبه ئاسمانییهكانیشمان بۆ ناردن، هه‌ر له دنیادا پاداشتمان دایه‌وه، ئه‌و به ڕاستی له قیامه‌تیشدا له ڕیزی پیاوچاكاندایه] خوای گه‌وره ئه‌م پاداشته‌ی داوه به به‌نده‌و هه‌ڵبژێردراو و خه‌لیلی خۆی كه (ئیبراهیم)ه سه‌لامی لێ بێت وه‌ك له سووره‌تی (العنكبوت)دا هاتووه، وه له سووره‌تی (الحدید)یشدا خوای گه‌وره ئه‌مه‌ی بۆ باسكردوین له‌گه‌ڵ (نوح)دا سه‌لامی لێ بێت و ده‌فه‌رموێت: وَجَعَلْنَا فِي ذُرِّيَّتِهِمَا النُّبُوَّةَ وَالْكِتَابَ [الحديد:٢٦] [له نهوهكانیشیاندا (نوح و ئیبراهیم) پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كتێبی ئاسمانیمان دابه‌زاندووه] ئه‌مه‌ش كه هیچ گرفت و ئیشكالێكی تێدا نییه؛ چونكه (نوح) سه‌لامی خوای لێ بێت باوكی دووه‌می مرۆڤایه‌تییه، خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به (نوح) ده‌فه‌رموێت: وَجَعَلْنَا ذُرِّيَّتَهُ هُمُ الْبَاقِينَ [الصافات:٧٧] ، جا هه‌ركه‌سێك له دوای (نوح)وه هاتبێت ئه‌درێته پاڵ ئه‌و، لهوهنهش ئیبراهیم، كه له نه‌وه‌و وه‌چه‌ی (نوح)ه سه‌لامی لێ بێت، كه‌واته هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له وه‌چه‌و نه‌وه‌ی ئه‌م دوو پێغه‌مبه‌ره‌ن سه‌لامیان لێ بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندتره به‌م وه‌سفه (ئیبراهیم)ه سه‌لامی لێ بێت، جیهان دوای نوح بوونه به‌ش به‌ش و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و پارچه پارچه، پاشان نه‌وه‌كانی (نوح) به دنیاد بڵاو بونه‌وه، له‌م دنیایه‌دا ڕۆم و چین و هیند و ڕه‌گه‌زی تری جگه له‌وانیش پێك هاتن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ر له نه‌وه‌و وه‌چه‌ی (ئیبراهیم)دا مایه‌وه‌و ته‌نها ئه‌و پێی ڕێزدار بوو.
- ئه‌سڵیش له وه‌چه‌ی ئیبراهیم دوو كوڕه‌كه‌ی (ئیسحاق و ئیسماعیل)ن، له نه‌وه‌ی ئیسماعیل عه‌ره‌بی لێ كه‌وته‌وه، وه له نه‌وه‌ی (ئیسحاق)یش نه‌وه‌ی ئیسڕائیل، چونكه خوای گه‌وره له مژده‌دان به ساره‌ی خێزانی (ئیبراهیم)دا ده‌فه‌رموێت: فَبَشَّرْنَاهَا بِإِسْحَاقَ وَمِنْ وَرَاءِ إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ [هود:٧١] (یه‌عقوب)یش (ئیسرائیل)ه، كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی له وه‌چه‌و پشتی ئه‌و بووه، هه‌روه‌ك زانراوه كه كوڕانی یه‌عقوب سه‌لامی لێ بێت دوازده دانه بوون وه‌ك له سووره‌تی (یوسف)دا ده‌فه‌رموێت: إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا [يوسف:٤] ، یوسف و هه‌ر یازده براكه‌ی تری ئهسباتهكانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل پێك دێنن، جا كاتێك خوای گه‌وره منه‌تی نا به سه‌ر (یوسف)دا‌و ویلایه‌تی میسری خسته ژێر ده‌ستی، وه بووه عهزیزو سه‌ردارێك له میسردا، كه‌س و كاره‌كه‌ی خۆی له لادێوه بانگ كرد‌و هێنانی به‌ره‌و لای خۆی، له میسر دانیشتن و نیشته‌جێ بوون و نه‌وه‌یان لێ كه‌وته‌وه‌و زۆر بوون، تا رۆژان ڕۆیشت و فیرعه‌ونه‌كانی قیبتییه‌كان ده‌ستیان كرده چه‌وساندنه‌وه‌یان كه فیرعه‌ون پاشایان بوو.
لێره‌دا سوودێك هه‌یه: هه‌موو فه‌رمانڕه‌وایه‌كی ئه‌وكاته‌ی میسر پێی گوتراوه فیرعه‌ون، وه فیرعه‌ون ناو و عهلهمێك نییه بۆ كه‌سێكی دیاریكراو، به‌ڵكوو پێشگر (لقب)ێك بووه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی (میسر)ی كردووه، هه‌روه‌ك به كه‌سێك فه‌رمانڕه‌وایی حه‌به‌شه‌ی كردبێت پێی وتراوه: نه‌جاشی، وه نه‌مروود یان ئاشوور بۆ كه‌سێك فه‌رمانڕه‌وای بابل بوبێت، هه‌روه‌ك به پاشا‌و مه‌لیكی ڕۆم وتراوه قه‌یسه‌ر، وه به پاشای فارس وتراوه كیسرا، جا قیبتییه‌كان نه‌وه‌ی (ئیسڕائیل)یان چه‌وسانده‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاریان دان تا خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر (مو‌سا)ی بۆ ناردن سه‌لامی لێ بێت تا له زه‌لیلی و كۆیلایه‌تی ده‌ریان بێنێت و ڕزگاریان بكات، خوای گه‌وره له‌سه‌ر زمانی مو‌سا ده‌فه‌رموێت: وَتِلْكَ نِعْمَةٌ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنْ عَبَّدْتَ بَنِي إِسْرَائِيلَ [الشعرا‌ء:٢٢] واته: ئایه ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه تۆ منه‌تم به‌سه‌ردا ده‌كه‌یت له‌سه‌ری ئه‌ی فیرعه‌ون، به‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیلت كردۆته به‌نده‌و كۆیله، وه خه‌ڵكه‌كه‌ت كردۆته به‌ش به‌ش و كۆمه‌ل كۆمه‌ڵ، چینی به‌رز (قیبتییه‌كان)، كه چینی خواره‌وه‌یان (نه‌وه‌ی ئیسرائیل)یان ده‌چه‌وساندنه‌وه.
- پاشان مو‌سا سه‌لامی لێ بێت له میسر ده‌ربازی كردن و هێنانی بۆ سینا، ئیتر له‌وێ له بیاباندا سه‌ریان لێ شێواو نه‌یانده‌زانی به‌ره‌و كۆی برۆن، پاشان خوای گه‌وره موسای برده‌وه بۆ لای خۆی و وه‌فاتی كرد، پێغه‌مبه‌ر مو‌سا سه‌لامی لێ بێت به‌ناوبانگترین و چاكترینی پێغه‌مبه‌رانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل بووه، ئینجا دوای ئه‌وه‌ی یوشع هات، یوشع ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بوو كه (بیت المقد‌س)ی ڕزگار كرد، نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌وێدا نیشته‌جێ بوون، ئیتر كۆمه‌ڵێ ڕووداوی تری گه‌وره ڕوویان دا تا داوود هات سه‌لامی لێ بێت، پاشان له دوای ئه‌و سوله‌یمان هات، پاشان كۆمه‌ڵه ڕووداوێكی زۆر له نێو نه‌وه‌ی (ئیسرائیل)دا ڕوویان، ئیتر پاشان له‌سه‌ر ده‌ستی فارسه‌كانی كۆتایی به كاریان هات و په‌رته‌وازه بوون، پاشان خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر (زه‌كه‌ریا)ی بۆ ناردن، وه دوای ئه‌ویش یه‌حیا كه ئه‌مه به‌ناوبانگترین ڕایه؛ چونكه یه‌حیا له سه‌رده‌می مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌مدا له دایك بووه سه‌لامی لێ بێت، ئیتر كاتێك عیسا هات و بووه كۆتایینی پێغه‌مبه‌رانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل، مژده‌ی پێ درا به هاتنی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) له پاش خۆی.
ئه‌فزه‌لییه‌ت و چاكێتیی نه‌وه‌ی ئیسماعیل له‌سه‌ر جگه له خۆیان
ئیسماعیل لقی دووه‌می نه‌وه‌ی (خه‌لیل)ه -سه‌لامی لێ بێت- ئه‌گه‌ر هاتینه سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌بینین له نه‌وه‌ی ئیسماعیله، وه عه‌ره‌به‌كانیش به هه‌مان شێوه له نه‌وه‌ی ئیسماعیلن. به‌ڵام ئایا هه‌موو عه‌ره‌ب له نه‌وه‌ی ئیسماعیلن؟
لێره‌دا جیاوازییه‌كی گه‌وره له‌نێو زانایاندا هه‌یه، ئیختیلافهكهش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باس له مه‌ناقیب و فه‌زڵ و ڕێزداری ده‌كه‌ن، وه ئێمه لێره‌دا ئه‌م مه‌سه‌له به گرنگ و به‌هه‌ند ناگرین چونكه زۆر درێژ ده‌بێته‌وه‌و بواری به‌رینه، به‌ڵام له‌سه‌ر قسه‌ی به‌ناوبانگ و پارسهنگدارو ده‌مێنینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نه‌وه‌ی ئیسماعیل عه‌ره‌به‌كانی سه‌روون به ته‌نها، واته عه‌ره‌به‌كانی یه‌مه‌ن له نه‌وه‌و وه‌چه‌ی ئیسماعیل نین، به‌ڵكوو نه‌وه‌ی ئیسماعیل ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی سه‌روون كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ناویاندا ڕه‌وانه كرا، ئه‌وانه‌ی كاتێك خێر‌و سه‌ده‌قاتی ئه‌وانی پێ گه‌یشت ده‌رباره‌یان فه‌رمووی: {هذه صدقات قومنا} (١) [ئه‌مه خێر‌و سه‌ده‌قاتی قه‌وم و كه‌س و كارهكهمانن] هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی سه‌حیح دا هاتووه، وه له‌و فه‌رمووده‌ی كه ئه‌حمه‌د و موسلیم له (واثله‌ی كوری ئهلئهسقهع)ه‌وه به مه‌رفوعی دهیگیڕێنهوه: {إن الله اصطفى من ولد إبراهيم إسماعيل، ثم اصطفى من بني إسماعيل كنانة، ثم اصطفى من كنانة قريشاً، ثم اصطفى من قريش بني هاشم، ثم اصطفاني من بني هاشم ... }(٢)،[خوای گه‌وره له نه‌وه‌ی ئیبراهیم (ئیسماعیل)ی هه‌ڵبژارد، پاشان له ئیسماعیل كینانه‌ی هه‌ڵبژارد، پاشان له كینانه قوڕه‌یشی هه‌ڵبژارد، پاشان له قوڕه‌یش نه‌وه‌ی (هاشم)ی هه‌ڵبژارد، پاشان منی له نه‌وه‌ی هاشم هه‌ڵبژارد...]، ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌فزه‌لییه‌ت و زێده ڕێزدارێتی ئیسماعیل سه‌لامی لێ بێت، به تایبه‌ت –كه ئه‌مه قه‌ولی سه‌حیحه و جگه له‌و درووست نییه- كه ئه‌و (ئیسماعیل) سهبڕاوهكه (الذبیح)یه، جا خوای گه‌وره (ئیسماعیل)ی له نه‌وه‌ی ئیبراهیم هه‌ڵبژارد و پاڵفتگه‌ی كرد، (پاشان له نه‌وه‌ی ئیسماعیل كینانه‌ی پاڵفتگه كرد) كه باپیره‌ی (قوڕه‌یش)ه، پاشان له كینانه‌ش قوڕه‌یشی هه‌ڵبژارد، ئینجا له قوڕه‌یشیش نه‌وه‌ی (هاشم)ی هه‌ڵبژارد، پاشان (موحه‌ممه‌د)ی له نه‌وه‌ی هاشم هه‌ڵبژارد، جا ئه‌و (صلی الله علیه وسلم) ڕێزدارترینی خه‌ڵكییه له پشت و نهسهبیداو، بهڕێزترینیانه له باوك و دایك دا.
- وه خوای گه‌وره هه‌واڵی پێ نه‌داوین كه پێش ئه‌و (صلی الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌رێكی تر له نه‌وه‌ی ئیسماعیل هاتبێت، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له فه‌زڵ و ڕێزداریدا و ئوممه‌ته‌كه‌ی له زۆری و ژماره‌دا، گه‌وره‌ترو زۆرترن له هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل به گشتی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و ئوممه‌ته‌كه‌ی پارسه‌نگیان به سه‌ر نه‌وه‌ی (ئیسرائیل)دا هه‌یه به گشت پێغه‌مبه‌رو شوێنكهوتوانیانهوه، وه خوای گه‌وره بۆیه له قورئاندا چیرۆك و به‌سه‌رهاتی نه‌وه‌ی (ئیسرائیل)ی له‌وانی تر زێاتر بۆ باس كردوین؛ چونكه پێغه‌مبه‌ران زیاتر له‌واندا هاتوون و زۆربه‌ی پێغه‌مبه‌ران له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بوون، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌وان ئه‌و ئوممه‌ته بوون كه خوای گه‌وره یه‌كه‌م جار له ڕووی كاته‌وه هه‌ڵیبژاردن، جا كاتێك ده‌ركه‌وت كه ئه‌وان شایه‌ن و ئه‌هلی هه‌ڵبژاردن نین –خوای گه‌وره زانا‌و شاره‌زایه به‌وه به‌ڵام تا بۆ خۆیان ده‌ربكه‌وێت، وه تا بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ده‌ربكه‌وێت- خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رایه‌تی گۆێزایهوه بۆ لقه‌كه‌ی تر، كه لقی ئیسماعیل بوو، ئیتر تا ڕۆژی دوایی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له لقی (ئیسماعیل)دا مایه‌وه.
وه هه‌روه‌ها له سه‌حیحی بوخاری له ئه‌بی هوڕه‌یره‌وه خوا لێی ڕازی بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: {بعثت من خير قرون بني آدم قرناً فقرناً، حتى بعثت في القرن الذي كنت فيه}(٣)، جا ئه‌و (صلی الله علیه وسلم) له باشترینی سه‌ده‌كاندا بووه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ڕێزدارێتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه‌و ڕێزداری عه‌ره‌به، ده‌مارگیری نه‌فامی له‌م ئوممه‌ته‌شدا له دوادوای سه‌رده‌می ئهمهویهكاندا به‌رپا بو، به جۆرێك په‌ره‌ی سه‌ندو توند بوو تا وای لێ هات بووه هۆی په‌كخستنی فتوحات، خۆ ئه‌گه‌ر چیرۆكی فتوحاتهكانتان خوێندبێته‌وه له وڵاتی پاش ڕووبار و وه له توركستان و له ئه‌نده‌لوس؛ كاتێك چوونه ئه‌وروپاوه، ده‌بینن كه له هۆكاری دواكه‌وتنی جیهاد و قۆرت خستنه به‌رده‌م بڵاو بوونه‌وه‌ی ئیسلام، به‌رپابوونی ده‌مارگیریی هۆزایه‌تی بووه له نێوان عه‌ره‌به‌كانی سه‌روو و عه‌ره‌به‌كانی خواروو.. عه‌ره‌بی موزهر و عه‌ره‌بی یه‌مه‌ن، ده‌بینین ئه‌م نهفامێیتییه هه‌ر له زووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه‌و به هۆیه‌وه زۆرێك جیابوونه‌وه‌و په‌رته‌وازه‌یی ڕوویان داوه.
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی كه باسمان كرد له پشت و نه‌سه‌بی پێغه‌مبه‌ر به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕێزدارێتی نه‌وه‌كانی ئیسماعیل، (ئیبن حه‌زم)یش له‌مه‌دا قسه‌یه‌كی چاكی هه‌یه كاتێك دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پشت و نه‌سه‌ب و ده‌ڵێت: ئه‌م كاره یان له نهفامییدایه یان له ئیسلامدا-واته: ئه‌م ڕێزدارێتییه یان به جاهیلییه‌ته یان به ئیسلام- جا ئه‌گه‌ر به جاهیلییه‌ت بێت، ئه‌وه نهماندیهوه شاعیرێك له عه‌ره‌به‌كانی خواروو هه‌ڵبكه‌وێت و پێته پێشێ مه‌گه‌ر له‌وانه‌ی سه‌روودا باشتر‌و شاعیرتر هاتووه.
پاشان ده‌ڵێت: به‌ڵام له ئیسلامدا، ئه‌وه موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) له موزهره، جا ئه‌گه‌ر وترا: ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران نییه، ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ته كۆچكه‌ره‌كان له موزهرن، پشتیوانه‌كان له یه‌مه‌نن، وه كۆچكهرهكانیش فه‌زڵیان له پشتیوانه‌كان زیاتره، ئه‌وه‌نده به‌سه كه هه‌ر چوار خوله‌فای ڕاشیدین له‌وانن.
به شێوه‌یه‌كی گشتی زانست و زانیاری نه‌سه‌ب و پشت زانین له‌م كارانه ده‌كۆڵنه‌وه، مه‌به‌ستمان لێره ڕێزدارێتی ئه‌م ماڵه پیرۆزه‌و ئه‌وانه‌شه كه پاڵدارونه لای، كه ماڵی (ئیبراهیم)ه سه‌لامی لێ بێت، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌باره‌ت به (یوسف) سه‌لامی لێ بێت ده‌فه‌رموێت: {الكريم بن الكريم بن الكريم بن الكريم: يوسف بن يعقوب بن إسحاق بن إبراهيم }(٤)
گرفتێك ماوه كه له‌وه‌و پێش ئاماژه‌یه‌كمان پێ دابوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خوا پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كتێبی گێڕاوه له نه‌وه‌ی ئیبراهیم، جا لێره‌دا ده‌بێ حاڵی (عیسا)ی كوڕی مه‌ریه‌م سه‌لامی لێ بێت چۆن بێت؟ ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه باوكی نییه هه‌ر له نه‌وه‌ی (ئیبراهیم)ه؟ چۆن ئه‌بێته یه‌كێك له نه‌وه‌ی ئیبراهیم كه ده‌فه‌رموێت: وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ كُلًّا هَدَيْنَا وَنُوحًا هَدَيْنَا مِنْ قَبْلُ وَمِنْ ذُرِّيَّتِهِ دَاوُدَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَى وَهَارُونَ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ * وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَى وَعِيسَى وَإِلْيَاسَ كُلٌّ مِنَ الصَّالِحِينَ [الأنعام:٨٤-٨٥]؟! ده‌ڵێین: هیچ گرفت و كێشه‌یه‌ك له‌مه‌دا نییه؛ چونكه عیسا كوڕی (مه‌ریه‌م)ه، وه (مه‌ریه‌م)یش كچی (عیمران)ه، وه (عیمران)ی باوكیشی له نه‌وه‌ی (ئیسرائیل)ه، وه هه‌موو له ماڵی (یه‌عقوبی كوڕی ئیسحاقی كوڕی ئیبراهیم)ن، سه‌لامی لێ بێت، جا هیچ گرفتێك له‌وه نییه كه عیسا له نه‌وه‌ی (ئیسرائیل)ه‌وه له پشت و وه‌چه‌ی (ئیبراهیم)ه سه‌لامی لێ بێت.
- دژواری و پێچه‌وانه‌یی نه‌سرانیه‌كان له پشت و نه‌سه‌بی عیسادا سه‌لامی لێ بێت.
بیروباوه‌ڕی ئاشكرا‌و بڵاوی نه‌سرانیه‌كانی له جیهاندا ئه‌وه‌یه كه: عیسا سه‌لامی لێ بێت كوڕی خوایه-خوا به‌رزو بانتره‌وه له‌وه‌ی ده‌یڵێن- جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێگیر بو و سه‌لمێنرا، ئیتر حه‌وجێی ئه‌وه نییه بدرێته پاڵ هیچ كه‌س، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وتیشیان گریمان له ڕووی دایكیشه‌وه بێت؛ بێ گومان ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌لمێنرا، ئه‌وه گه‌وره‌تره له‌وه‌ی بدرێته پاڵ دایك یان باوك، به‌ڵام ئه‌مانه به‌مه وازیان نه‌هێنا؛ ئه‌وه‌ته دوو ئینجیل–ئینجیلی مهتتاو ئینجیلی لۆقا- له‌و چوار ئینجیله دان پیانراوانهیان باسیان له مه‌سه‌له‌ی پشت و نه‌سه‌بی مه‌سیح كردووه، نه‌سه‌بی مه‌سیحیان داوه‌ته پاڵ یوسفی دارتاش (یوسف النجار)، یوسفی دارتاش ده‌زگیرانی مه‌ریه‌م بوو، ماره‌ی كرد به‌ڵام نه‌چۆته لای، جا كاتێك فریشته هات بۆ لای مه‌ریه‌م و فوی پێدا كرد‌و سكی به عیساوه پڕ بوو، یوسف كه‌وته گومان و دوودڵییه‌وه، له خه‌ودا فریشته‌كه هاته خه‌وی پێی وت: له خێر به‌ولاوه هیچ گومانێكی ترت نه‌بێ، چونكه ئه‌و به ڕۆحی پیرۆزه‌وه سكی پڕ بووه، وه له هیچ كه‌سێكی تر سكی پڕ نییه، هه‌روه‌ك خوای گه‌ووره
کوردان


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه




أجركم ألله
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
