.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












ئادۆڵف ھیتلەر (1889-1945پ.ز) پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا (پارتی نازی) و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی 1933هەتا 1945 بووه.
هیتلەر لە شەڕی جیهانی یهكهمدا سەرباز بوو و لە ساڵی 1920 بوو بە ئەندامی پارتی نازی لە 1921دا بووه سەرۆکی پارتەکە.
بەبۆنەی بەشداری لە کوودەتای سەرنەکەوتووی ساڵی 1923ماوەیەک لە بەندیخانه بووه. به پەرەپێدانی بیرۆکەی نیشتمان پەرەستی و دژایەتی بەرامبەر بە کۆمۆنیسم و جووەکان و هەروەها لێدوانه پڕهەستەکانی بۆ جەماوەر و کاربەدەستان، لە سەرانسەری ئەڵمانیا پشتیوانی بۆ خۆی ساز کرد. لە 1933دا بووه سەرۆک وەزیران و زۆر به خێرایی دیکتاتۆری بنیات نا. هێندەی ماوە نەخایاند ئەڵمانیا لە بوار سۆپا و پێشکەوتنەکانی سەنعەت بووه یەکێک لە زلهێزەکانی ئەورووپا. ئەڵمانیا ساڵی 1939 بە مەبەستی داگیر کردن ئوتریش هێرشی کردە سەر چەکوسڵەڤاکیا و پۆلەند هەر بۆیە بەڕیتانیا و فەڕنسا شەڕیان لەگەڵ ئەڵمانیا دەست پێکرد. ئەوە بوو شەڕی دووەمی جیهانی دەستی پێکرد. ئەڵمانیا و پشتیوانەکانیان، هێزەکانی میحوەر و فەڕنسا و بەڕیتانیا هێزی هاوپەیمانان بوون. لە سێ ساڵدا هێزەکانی میحوەر زۆرینەی بەشەکانی ئەورووپا و ڕۆژهەڵات ئاسیا و باکووری ئەفریقایان داگیر کرد بەڵام لە ساڵی 1942بەدواوه هاوپەیمانەکان دەستیان کرد بە وەرگرتنەوەی وڵاته داگیرکراوەکان و لە 1945 دا ئەڵمانیا لە هەموو لاوه دەوری گیرابوو و لە کاتی گرتنی شاری بەرلین هیتلەر بە فیشەکێ خۆی ئەکووژێت.
بەرپرسایەتی شەڕی دووەمی جیهانی بە تەواوی لە ئەستۆی هیتلەر ئەزانن. ئەو شەڕه کووژراو و بریندارێکی زۆری لێکەوتەوه . زۆرترین ژمارەی کووژراوەکان کۆشتنی بە کۆمەڵی جووەکان ئەزانن کە تێیدا نزیکی 6 ملیۆن کەس کووژران وسووتێنران. ئەو ڕووداوە بە جینۆسایدی هۆلۆکاست ناو ئەبەن.

لهسهر هێڵ نییه