❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نێجیرڤان بارزانی خه‌ڵاتی باشترین که‌سایه‌تیی وه‌رزشی بۆ ساڵی 2009 به‌ده‌ست دێنێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-21 16:18:07

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

نێجیرڤان بارزانی خه‌ڵاتی باشترین که‌سایه‌تیی وه‌رزشی بۆ ساڵی 2009 به‌ده‌ست دێنێ

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-943c25656d.jpg
نێجیرڤان بارزانی خه‌ڵاتی باشترین که‌سایه‌تیی وه‌رزشی بۆ ساڵی 2009 به‌ده‌ست دێنێ
جێگری دووه‌می سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئۆڵمپیادی عێراق ڕایگه‌یاند به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵاتی باشترین که‌سایه‌تیی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی عێراق بۆ ساڵی 2009ی به‌ده‌ست هێنا.
رۆژی پێنجشه‌مە سامی سه‌عید به‌ئاژانسی کوردستان بۆ ده‌نگوباس (ئاکانیوز)ی ڕاگه‌یاند "نێجیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵاتی باشترین که‌سایه‌تیی وه‌رزشی بۆ ساڵی 2009ی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وه‌ش له‌ ڕاپرسییه‌کدا که‌ پێنجشه‌مە له‌لایه‌ن هاوبه‌ندیی میدیاکانی بینراوی وه‌رزشی عێراق له‌ ئوتێلی سه‌دیر له‌ به‌غدای پایه‌ته‌خت به‌ڕێوه‌ چوو".

سه‌عید گوتی "هاوبه‌ندیی میدیاکان نێجیرڤان بارزانی هه‌ڵبژارد به‌هۆی ڕۆڵی به‌رچاوی له‌ خزمه‌تکردنی ورزش له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاوکاریی بۆ دروستکردنی یاریگه‌ و هۆڵه‌کانی وه‌رزشی له‌ هه‌رێم". هه‌روه‌ها گوتی "له‌ کاره‌کانی ئه‌م دوایییه‌یدا نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌ل بوو که‌ زیاتر له‌ 4 ملیۆن دۆلاری تێچوو".

زیاتر گوتی "کێبه‌رکێکه‌ له‌ نێوان 4 که‌سایه‌تیی بوو، له‌ ناویاندا نێچیرڤان بارزانی و هه‌ریه‌ک له‌ جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و عه‌لی ده‌باغ گۆتیار به‌ناوی حکوومه‌تی عێراق و ره‌عد حه‌موودی سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئۆڵمپیادی عێراق". جه‌ختیشی کرده‌وه‌ "دوای ساڵی 2003 نێجیرڤان بارزانی فه‌رمانی دا سه‌رجه‌م چالاکییه‌کانی لێژنه‌ی ئۆڵمپیادی عێراق له‌ شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ بچن".

سه‌عید له‌ درێژه‌دا گوتی "یانه‌ی هه‌ولێر خه‌ڵاتی باشترین یانه‌ی وه‌رزشی له‌ عێراق بۆ ساڵی 2009ی به‌ده‌ست هێنا دوای ئه‌وه‌ی 3 جار له‌سه‌ریه‌ک نازناوی خولی نایابی عێراقی له‌ تۆپی پێی به‌ده‌ست هێنا". ڕوونیشی کرده‌وه‌ "گوڵستان مه‌حموود خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشکاری ئافره‌ت بۆ ساڵی 2009ی به‌ده‌ست هێنا".

سه‌عید ئاماژه‌ی دا به‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی له‌ سایه‌ی پاڵپشتیی به‌رده‌وامی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ وه‌رزشکاران له‌ عێراق به‌دی هاتوون.

zagros

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net