❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ندێك له‌ نهێنییه‌كانی‌ سوره‌تی‌ ( الحمد ) ( الفاتحه‌)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-24 10:40:51

MBA
خونچەی نوێ
شوێن: halabja
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-21
دواترین سه‌ردان: 2010-10-25
په‌یامه‌كان: 57
WindowsXPSafari

هه‌ندێك له‌ نهێنییه‌كانی‌ سوره‌تی‌ ( الحمد ) ( الفاتحه‌)

قه‌یسه‌ری‌ ڕۆم نووسراوێكی‌ بۆ خه‌لیفه‌كانی‌ عه‌باسی‌ نووسی‌ كه‌تیایدا هاتبوو (له‌ ئینجیلدا هاتووه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك سوره‌تێك بخوێنێته‌وه‌و حه‌وت پیتی‌ تێدا نه‌بێت ، خوای‌ گه‌وره‌ لاشه‌ی‌ له‌ ئاگری‌ دۆزه‌خ حه‌رام ده‌كات، و پیته‌كانیش بریتین له‌ ( ث ، ج ، خ ، ز ، ش ، ظ ، ف ) و زۆریش گه‌ڕاوین له‌و سوره‌ته‌مان له‌ كتێبه‌كانی‌ ته‌ورات و زه‌بورو ئینجیلدا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئایا له‌ كتێبه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی‌ ئێوه‌دا ئه‌م سوره‌ته‌ هه‌یه‌؟)
خه‌لیفه‌ی‌ عه‌باسیش هه‌موو زانایانی‌ كۆكرده‌وه‌و پرسیاره‌كه‌ی‌ ئاڕاسته‌كردن، به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانی‌ وه‌ڵامی‌ بده‌نه‌وه‌.
له‌كۆتاییدا پرسیاره‌كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ پێشه‌وا ئه‌لهادی‌ كراو ئه‌ویش وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌و وتی‌" ئه‌و سوره‌ته‌ سوره‌تی‌ ( الحمد) ه‌ كه‌ ئه‌و حه‌وت پیته‌ی‌ تێدا نییه‌" .
پرسیار له‌ پێشه‌وا كرا ئایا فه‌لسه‌فه‌ی‌ نه‌بوونی‌ ئه‌و حه‌وت پیته‌ له‌و سوره‌ته‌دا چییه‌؟ 
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی‌ :
پیتی‌ ( ث ) ئاماژه‌یه‌ بۆ كاولكردن ( ثبور)
پیتی‌ ( ج ) ئاماژه‌یه‌ بۆ دۆزه‌خ ( الجحيم)
پیتی‌ ( خ ) ئاماژه‌یه‌ بۆ پیسی‌ ( خبث )
پیتی‌ ( ز ) ئاماژه‌یه‌ بۆ دره‌ختی‌ زه‌قوم كه‌له‌ دۆزه‌خدایه‌ .
پیتی‌ ( ش ) ئاماژه‌یه‌ بۆ به‌دبه‌ختی‌ ( الشقاوة)
پیتی‌ ( ظ ) ئاماژه‌یه‌ بۆ تاریكی‌ ( الظلمة )
پیتی‌ ( ف ) ئاماژه‌یه‌ بۆ ئافات ( الآفة )
خه‌لیفه‌ش وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ بۆ قه‌یسه‌ری‌ ڕۆم نارد، و قه‌یسه‌ری‌ ڕۆمیش هه‌ستی‌ به‌دڵخۆشی‌ كرد دوای‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ وه‌ڵامه‌كه‌و موسڵمان بوو، وه‌ به‌موسڵمانی‌ له‌دونیا ده‌رچوو .
له‌به‌رئه‌وه‌ زرۆ سوره‌تی‌ ( الحمد) بخوێنن، به‌ڵام به‌خێرایی‌ نا، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س كه‌ئه‌وه‌نده‌ به‌خێرایی‌ ده‌یخوێنن ده‌ڵێی‌ گورگ شوێنیان كه‌وتووه‌ و نازانن چی تێدایه‌.
قال الله تعالى: قسمت الصلاة بيني وبين عبدي نصفين ولعبدي ما سأل فإذا قال العبد ( الحمد لله رب العالمين) قال الله تعالى: حمدني عبدي وإذا قال ( الرحمن الرحيم) قال الله تعالى: أثنى علي عبدي، وإذا قال ( مالك يوم الدين) قال: مجدني عبدي وقال مرة: فوض إلي عبدي ، فإذا قال( إياك نعبد وإياك نستعين) قال: هذا بيني وبين عبدي ولعبدي ما سأل ، فإذا قال ( إهدنا صراط المستقيم صراط الذين أنعمت عليهم غير المغضوب عليهم ولا الظالين) ، قال: هذا لعبدي ولعبدي ما سأل....
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)  له‌ فه‌رموده‌یه‌كی‌ قودسیدا ده‌فه‌رموێت" خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: نوێژم له‌نێوان خۆم و به‌نده‌كه‌مدا به‌شكردووه‌ بۆ دوو نیوه‌ و بۆ به‌نده‌كه‌شم هه‌یه‌ هه‌ر شتێك داوای‌ بكات، گه‌ر به‌نده‌ بڵێت ( الحمد لله رب العالمین) خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : به‌نده‌كه‌م سوپاسی‌ كردم ، گه‌ر بڵێت ( الرحمن الرحیم ) خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: به‌نده‌كه‌م سوپاسگوزاری‌ كردم، گه‌ر بڵێت ( مالك یوم الدین ) ،خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: به‌نده‌كه‌م به‌به‌رزو گه‌وره‌یی‌ ڕایگرتم ، جارێكیش وتویه‌تی‌: كردمی‌ به‌وه‌كیل ، گه‌ر بڵێت( إیاك نعبد وإیاك نستعین) ، خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ له‌نێوان من به‌نده‌كه‌مدایه‌ و هه‌ر داوا بكات ده‌یده‌مێ‌، گه‌ر بڵێت ( إهدنا صراط المسقيم صراط الذين أنعمت عليهم غير المغضوب  عليهم و لا الظالين)  ، خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ بۆ به‌نده‌كه‌م هه‌رشتێكی‌ تریش كه‌داوای‌ بكات .

سه‌رچاوه‌..كۆمه‌ڵنیوز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-24 11:46:49

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌ندێك له‌ نهێنییه‌كانی‌ سوره‌تی‌ ( الحمد ) ( الفاتحه‌)

dastakant xosh w har sar kawtw bit azizm

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-24 11:56:45

MBA
خونچەی نوێ
شوێن: halabja
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-21
دواترین سه‌ردان: 2010-10-25
په‌یامه‌كان: 57
WindowsXPSafari

Re: هه‌ندێك له‌ نهێنییه‌كانی‌ سوره‌تی‌ ( الحمد ) ( الفاتحه‌)

سوپاس به‌ڕێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net