.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







- قورئانی پیرۆز: گه‌وره‌ترین موعجیزاته كه به‌رده‌وامه تاكو ڕۆژی قیامه‌ت و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تیا نیه وكه‌س ناتوانێ هاوشێوه‌ی ئاماده‌بكات.
2- له‌تبوونی مانگ له‌ڕۆژی جه‌نگی به‌در تاكو بووه دوو پارچه‌ی له‌یه‌ك ترازاو: هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إقتربت الساعه وانشق القمر).
3- خوای گه‌وره هه‌موو زه‌وی كۆكرده‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) تاكو هه‌مووی بینی و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تاكو ڕۆژئاوا و خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانان ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وه‌نده‌ی پێشانی دا به پێغه‌مبه‌ر.
4- نووزانه‌وه‌ی ئه‌و پارچه ته‌خته داره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌سه‌ری ڕاده‌وه‌ستا و ووتاری له‌سه‌ری ده‌ووته‌وه له مزگه‌وتی مه‌دینه، ئه‌ویش ئه‌و كاته‌ی به‌جێی هێشت و مینبه‌ریان بۆی دروست كرد تاكو له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه ووتار بڵێته‌وه، ئه‌م پارچه ته‌خته داره وه‌كو منداڵ ده‌نووزایه‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر لێی و بێده‌نگ نه‌بووه‌وه تاكو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) هاته لای و گرتیه باوهشهوهو وباوه‌شی پیا كرد و ئیتر بێده‌نگ بوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا ڕووی دا هه‌موو یاوه‌رانی به‌ڕێز دانیشتبوون له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌و به‌چاوی خۆیان بینیان چۆن ئه‌م ته‌خته داره ده‌گرێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) لێی.
5- هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئاو‌و له‌نێوان په‌نجه پیرۆزه‌كانی كاتێك ده‌ستی له‌ناو جامێلكهیهك بوو و هه‌موو یاوهرهن ده‌ستنوێژیان لێ گرت و و ئاویان لێ خوارده‌وه‌و لێیانیش هه‌ڵگرت، له سه‌حیحی بوخاری ئه‌م باسه هه‌یه.
6- ته‌سبیحاتی ئه‌و به‌ردانه‌ی له‌ناو ده‌ستی پیرۆزی بوون، رواه أبن عسكر من حديث أبي داود وغيره.
7- ته‌سبیحاتی ئه‌و خواردنه‌ی بۆی دانرا له‌به‌رده‌ستی و ده‌نگی ده‌هات. هه‌روه‌ك ئیمام بوخاری ده‌یگێڕێته‌وه له ابن مسعود.
8- سه‌لامكردنی به‌رد و دره‌خت كه نزیكی بوون به ده‌نگه‌وه، ابو نعیم ریوایه‌تی كردووه له‌كتێبی دلائل النبوة.
9- قسه‌كردنی ئه‌و ڕانه ئاژه‌ڵه‌ی دانرابوو بۆ خواردن كه ژه‌هراوی كرابوو، كاتێك ژنه یه‌هوودیه‌ك پێغه‌مبه‌ر و كۆمه‌ڵی له یاوه‌رانی بانگهێشت كردوو وه خواردنی بۆیان پێشكه‌ش كرد، ئه‌وه‌بوو چه‌ند یاوه‌رێك شه‌هید بوو، پاشان ژنه‌كه‌ش كوژرایه‌وه. ئیمام بوخاری ئه‌م باسه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه.
10- ووشترێك سكاڵای لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كرد كه خاوه‌نه‌كه‌ی زۆر ئه‌زیه‌تی ده‌دا و برسی و ماندووی ده‌كا. ابو داوود ڕیوایه‌تی ده‌كات.
11- شایه‌تی دانی گورگێك بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی. رواه الطبراني وابو نعيم.
12- كاتێك ده‌ستی به‌ئاو ده‌گه‌یاند، هیچ شتێك نه‌بوو له‌په‌نایدا خۆی حه‌شار بدات ته‌نها لقه دارخورمایه‌كی بچووك نه‌بێت و دانه‌یه‌كی تر دوور بوو لێیه‌وه، پاشان فه‌رمانی كرد به هه‌ردووكیان و هاتن بۆلای و دایان پۆشی له‌به‌رچاو، تاكو كاری خۆی ئه‌نجام دا و فه‌رمانی كرده‌وه پێیان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان. راواه الأمام أحمد والطبراني .
13- هه‌شت ووشتر نزیك كرایه‌وه له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) تاكو به‌ده‌ستی پیرۆزی سه‌ریان ببڕێ، هه‌ر یه‌ك له‌م ووشترانه نزیك ده‌بووه‌وه له‌وی تر تاكو ده‌ست به سه‌ربڕینی ئه‌م بكات، ابو داوود و النسائی ریوایه‌تی كردووه.
14- چاوێكی یاوه‌ر (قتاده بن النعمان الأنصاري) له‌ڕۆژی جه‌نگی ئوحد ده‌رهات له‌شه‌ڕه‌كه‌دا و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) به‌ده‌سته پیرۆزه‌كانی هه‌ڵیگرت و كردیه شوێنی خۆی، پاشان ئه‌م چاوه لهچاوهكهی تری به‌هێزتر و تیژ تر بوو. الحاكم ریوایه‌تی ده‌كات.
15- چاوێكی ئیمام علی به‌هۆی تۆز‌و خۆڵه‌وه له‌ده‌ستی دا وهیچی نه‌ده‌بینی تاكو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) تفی بپرۆزی تێ كرد و چاك بووه‌وه. ئیمام بوخاری ده‌یگێڕێته‌وه.
16- یاوه‌ر (عبدالله بن عتبك الأنصاري) قاچێكی بریندار بوو و شكا به‌هۆی كه‌وتنی له‌سه‌ر په‌یژه‌یه‌ك كاتێك دابه‌زی بۆ (رافع بن ابي الحقیق) و كوشتی، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌سته پیرۆزه‌كانی هێنایه سه‌ر پێی و چاك بووه‌وه. ئیمام بوخاری ده‌یگێڕێته‌وه.
17- (أبي بن خلف) هه‌ركات چاوی به پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌وتایه ده‌یووت: ده‌بێت بتكوژم، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رموو: به‌ڵكو من ده‌تكوژم ان شا‌ء الله. ئه‌وه‌بوو له‌ڕۆژی جه‌نگی ئوحد به شمشێرێك ملی برینداری كرد به‌ڵام زۆر نه‌بوو، ئه‌ویش ووتی: وا محمد كوشتمی. براده‌ره‌كانی پێیان ووت: خه‌مت نه‌بێت برینه‌كه‌ت هیچ نیه‌و نامری. فه‌رمووی پێیان: محمد پێی ووتم من ده‌تكوژم، گه‌ر ته‌نها تفێكی لێ بكردمایه هه‌ر ده‌مكوژێ. ئه‌وه‌بوو مرد.
18- پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به (أمیة بن خلف)ی ووت كه ده‌یكوژێت، ئه‌وه‌بوو بهكافرێتی كوژرا له جه‌نگی به‌در. ئیمام بوخاری ریوایه‌تی كردووه.
19- پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ هاوه‌ڵانی ژمارد شوێنی كوژراوانی كافره‌كان و فه‌رمووی: ئه‌مه شوێنی كوشتنی فڵانه سبه‌ینێ و ده‌ستی پیرۆزی ده‌خسته سه‌ر شوێنه‌كه، وه ئه‌مه‌یش و ئه‌مه‌یش، ئه‌وه‌یشی ڕوویدا هه‌روه‌كو فه‌رمووی وابوو، هیچ كه‌سێك له‌شوێنی ده‌ستی تێ نه‌په‌ڕی بۆ شوێنێكی تر. ابو داوود ریوایه‌تی كردووه.
20- هه‌واڵی ڕاگه‌یاند كه كۆمه‌ڵێ له ئوممه‌ته‌كه‌ی سوارده‌بن بۆ نێو ده‌ریا واته جیهاد و غه‌زا ده‌كه‌ن له‌ناو ده‌ریا، وه یه‌كێك له‌وانه (ام حران - دایكی حران)ه، ئه‌وه‌ش پاش خۆی ڕوویدا. ئیمام بوخاری ریوایه‌تی كردووه.
21- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی (ا‌لحسین كوڕی ئیمام عه‌لی) فه‌رمووی: ئه‌م كوڕه‌م گه‌وره‌یه‌و به‌شكوو خوای گه‌وره دوو كۆمه‌ڵی موسڵمانانی پێ ساز و چاك ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی فه‌رمووی ڕوویدا. ئه‌وه‌بوو كاتێك (ا‌لحسین) كه ئیمام عه‌لی باوكی شه‌هیدكرا، چل هه‌زار موسڵمان به‌یعه‌تیان دا پێی له‌سه‌ر مردن و جه‌نگكردن، به‌ڵام ئیمام حوسێن ته‌نازولی كرد له خه‌لافه‌تی خۆی بۆ موعاویه تاكو خوێنی موسڵمانان نه‌ڕژێت و نه‌بێته شه‌ڕێكی گه‌وره. ئیمام بوخاری ریوایه‌تی كردووه.
22- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی ئیمام عوسمان كوڕی عه‌فان فه‌رمووی كه تووشی به‌ڵایه‌كی گه‌وره ده‌بێت به‌ره‌و كوشتنی، جا ئه‌وه‌ی ڕووی دا وابوو. ئیمام بوخاری ریوایه‌تی كردووه.
23- ڕای گه‌یان كه (الأسود العنسي) ده‌كوژرێت له (صنعا‌ء) له یه‌مه‌ن، ئه‌وه‌بوو هه‌واڵ هات كه له‌وێ كوژرا له‌و شه‌وه‌دا. ابن اسحاق ده‌یگێڕێته‌وه.
24- ڕایگه‌یاند كه كیسرا پادشای فارس ده‌كوژرێت، ئه‌وه‌بوو ڕووی دا.
25- داوای كرد بۆ عومه‌ری كوری خه‌تتاب كه خوای گه‌وره ئیسلامی پێ به‌عززه‌ت و سه‌ربه‌رز ده‌كات، دوعاكه‌ی وابوو وه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب موسڵمان بوو وه ئیسلام له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا زۆر بڵاوبووه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن له‌دوای سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا..
26- دوعای بۆ ئیمام عه‌لی كرد كه گه‌رما و سه‌رمای تووشی نه‌بێ، ئه‌وه‌بوو ئیمام عه‌لی هیچ كات هه‌ستی به گه‌رما و سه‌رما نه‌ده‌كرد. البیهقی گێڕایه‌تیه‌وه.
27- دوای كرد بۆ ابن عباس له شاره‌زابوون و فیقه له ئایین و زانستی ته‌ئویل، بۆیه ابن عباس وه‌كو ده‌ریایه‌ك وابوو له زانست.
28- دوعای كرد بۆ (ثابت بن قیس بن شماس) كه به خۆشی و شادی بژێت و به‌شه‌هیدی بكوژرێت، ئه‌وه‌ی فه‌رمووی ڕوویدا.
29- دوعای كرد بۆ ان‌س كوڕی مالك كه سه‌روه‌ت و سامان و منداڵی زۆر بێت وهه‌روه‌ها ته‌مه‌نیشی درێژ بێت، ئه‌وه‌بوو نزیكه‌ی سه‌د ساڵ ژیا و له وه‌چه‌ی خۆی نزیكه‌ی سه‌د و بیست ته‌نها كوڕی هه‌بوو، وه دارخورمای هه‌بوو له ساڵێكدا دوو جار به‌روبوومی ده‌گرت.
30- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) باسی پیاوێكی كرد كه ئه‌هلی ئاگره، ئه‌و پیاوه‌ش مونافیق بوو وه له‌سه‌ره‌وه ده‌ری ده‌بڕی كه موسڵمانه‌و له‌گه‌ڵ موسڵمانانیش شه‌ڕی ده‌كرد دژ به كافران، ئه‌وه‌بوو بریندار بوو پاشان به‌ده‌ستی خۆی خۆی كوشت به‌زانین. ئه‌م فه‌رمووده‌یه سه‌نه‌دی متفق علیه.
31- كاتێك یه‌كێك سكاڵای لای كرد كه‌وا باران نابارێ و له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌سه‌ر مینبه‌ر بوو له‌نوێژی جومعه، ده‌سته پیرۆزه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌و پاڕایه‌وه له‌خوای گه‌وره. له‌كاتێكدا هیچ پارچه هه‌ورێك له‌ئاسمان نیه، هه‌ورێك په‌یدابوو تاكو ناوه‌ڕاستی ئاسمانی گرته‌وه‌و بارینێكی زۆری باراند. پێغه‌مبه‌ری خواش فه‌رمووی: (اللهم حوالينا ولا علينا)، ئه‌وه‌بوو هه‌وره‌كه ڕاوه‌ستا له‌باران بارین و ڕۆشت. متفق علیه.
32- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمانی كرد به ئیمام عومه‌ر كه خورما ببه‌خشێت به چوار سه‌د سوارچاك هاتبوون بۆلای بۆ خورما، ئه‌وه‌بوو ئیمام عومه‌ر به‌هه‌موویانی به‌خشی و له‌كۆتایدا خورماكه وه‌كو خۆی مایه‌وه هه‌روه‌كو كه‌س ده‌ستی بۆ نه‌بردبێت. ئیمام احمد ریوایه‌تی كردووه.
33- له شه‌ڕی خه‌نده‌ق پێعه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) هه‌زار كه‌سی نان پێ به‌خشین له مه‌نجه‌ڵێ چێشتی جۆ وه كه‌متریش بوو وه له گۆشتی كارێك كه بچووك بوو، هه‌موو خواردیان و تێر بوون و ڕۆشتن و هێشتا به‌شێكی زۆر زۆر مابووه‌وه زیاتر له خواردنه‌كه خۆی. متفق عیه.
34- هه‌روه‌ها له ڕۆژی خه‌نده‌ق له بڕێك خورما جاریه‌یه‌ك هێنابوی بۆی، به‌شی هه‌موو ئه‌هلی خه‌نده‌قی دا و تێر بوون. ابو نعیم ریوایه‌تی كردووه.
35- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له باوه‌شێك گوڵه جۆ كه ئه‌نه‌س ده‌یخسته ژێر باڵی خۆی لهكهمیدا، نانی دا به هه‌شتا پیاو هه‌موویان تێریان خوارد و باوه‌شه جۆكه هه‌روه‌ك خۆی مابوو وه‌كو وابێت كه‌س ده‌ستی پێوه نه‌داوه. له هه‌روو صحیحین له ئه‌نه‌سه‌وه هاتووه.
36- له قاپێكدا (ده‌فر) پڕ خورما ڕۆژێك هه‌موو سوپاكه‌ی لێیان خوارد و تاكو تێر بوون، ئه‌وه‌یشی مایه‌وه به‌خشی به هاوه‌ڵه‌كه‌ی ابو هریره، وه دوعای بۆ كرد به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕی تیا بكه‌وێت، بۆیه ابو هریره له ژیانیدا هه‌ر خورمای ده‌خوارد له‌م ده‌فره‌دا تا كوژرانی ئیمام عوسمان (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوا له‌هه‌موویان بێت).
37- پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌و ڕۆژه‌ی (زینب كچی جحش)ی خواست، كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی زۆری نان ده‌رخوارد دا له قوسعهیهك به‌شی هه‌موویانی كرد و پاشان لهنێویانی هه‌ڵگرت و هه‌موو تێر بوبوون و خواردنه‌كه‌ش وه‌كو خۆی مابوو یان زیاتر بوو. ابو نعیم ریوایه‌تی كردووه.
38- له جه‌نگی (حنین) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) مشتێ خۆڵی فڕێ دا به ڕووی كافره‌كاندا و فه‌رمووی: (شاهت الوجوه)، بۆیه هه‌موویان چاویان پڕ بوو له خۆڵ و شكستیان خوارد. ئیمام موسلیم ریوایه‌تی كردووه.
39- كاتێك قوڕه‌یش هه‌موو له (دار الندوة) كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بوو و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كوشتنی پێغه‌مبه‌ری خوا و كۆمه‌ڵێ پیاویان نارده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه‌ی ڕاوه‌ستان تاكو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ربچێت و پێكه‌وه هیرش ببه‌نه سه‌ری وبیكوژن، ئه‌وه‌بوو ده‌رچوو بێ ئه‌وه‌ی بیبینن وبه‌ڵكو مشتێ خۆڵی خسته سه‌ر سه‌ری هه‌موو چه‌كداره‌كان.
40- موعجیزه‌ی ئیسراء و میعراج (شه‌و ڕه‌وی) له مزگه‌وتی (الحرام) له مه‌ككه به‌ره‌و مزگه‌وتی (الاقصى) له فه‌له‌ستین.
سه‌رچاوه:::هاوڕێیان
تکایه هاوڕێ جارێکی تر ئاماژه به‌سه‌رچاوه بده/////////HeMn_1995
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش
بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو
به‌داخه‌وه که تا ئیستا ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌و ده‌ست خۆشی لێ نه‌کراوه.
کامه‌ران بیت گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه




دهستو چاوت خۆش خوای گه‌وره پاداشتت باته‌وه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




خواي كه وره باداشتي خيرت بداته وةو ده ست خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به راستي هه قي ئه وة ت هه يه كه دوو باره ده ست خؤشيت لي بكه م
له‌سه‌ر هێڵ نییه