.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ژیان له‌نێوان كه‌سه‌كاندا كارێكی هه‌روا سانا نییه ئه‌گه‌ر له‌ژێر سهقفێكیشدا نه‌بن، چی ده‌بێت گه‌ر بۆ ژیان پێویست بكات دوو كه‌س له‌ژێر یه‌ك سه‌قفدا سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی ژیانیان به‌ڕێوه‌به‌رن، بووك‌و زاوای نوێ له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ده‌ستگیرانی‌و ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌و شه‌وی چوونه نێو كه‌ژاوه‌ی زێڕینی هاوسهریو پاشان چوونه نێو واقعی ژیان، پسپۆڕانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕازیلی وایده‌بینن وێناكردنی سنووری په‌یوه‌ندی نێوان ژن‌و مێردی نوێ له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی چوونه ژێر یه‌ك سه‌قفه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
نه‌بوونی وێناكردنی سنووری په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری له‌سه‌ره‌تاوه، هاوبه‌شییان بۆ ژیان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپ‌و نه‌خوازراودا ده‌ڕوات، لادانی ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌پاچه ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاراسته ڕاست‌و دروسته‌كه‌ی كه په‌سه‌نده.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی:
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ڕازیلیدا كه كۆلێژی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زانكۆی (یونیبان) له‌شاری (ساو پاولۆ) ئه‌نجامیداوه، پسپۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕازیلی نه‌خشه‌سازی بۆ سنووری په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ری نوێ ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م زانیاری كه پێویسته بزانرێت په‌یوه‌ستبوونه به‌په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌میشه‌یی، سه‌رباری گرێ‌و ئاڵۆزییه‌كانی ژیان، به‌ڵام فشارخستنه‌سه‌ر بۆ تێكدانی ژیانی هاوسهریو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێو نه‌خشه‌كه، پێویسته ئیداره‌یه‌كی تۆكمه‌ی نوێ پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان بتوانن یه‌كتری ڕازی بكه‌ن، دواتر به‌ره‌و وێستگه‌كانی دیكه بڕۆن وه‌ك:
1 ـ ڕێزگرتن پێگه‌ی ئازادی كه‌سێتییه:
پابه‌ندبوونی هه‌میشه‌یی مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئازادی بخنكێنرێتو خه‌فه بكرێت، به‌ڵام ده‌سته‌به‌ری پێگه‌ی ئازادی كه‌سێتی ده‌كات، ئه‌و ئازادییه چالاكییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌كیان بێزار نه‌بن له‌یه‌كتری، به‌ڵام به‌تێڕوانینی خۆیان، ژیانیان ده‌گۆڕێت بۆ زیندانێك كه هاوسه‌ره‌كان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن ئازادیی زوگورتێتییان له‌ده‌ستداوه، كه پێش چوونه نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رییه‌وه هه‌یانبووه چونكه به‌ئاره‌زووی خۆیان هاتوونو چوون، ئێستاش واده‌زانن تاوانێكیان ئه‌نجامداوه به‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێناوه‌و خراونه‌ته نێو زیندانه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه پێویسته ماوه‌ماوه هاوسه‌ره نوێیه‌كان له‌یه‌كتری دووربكه‌ونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی بێزاری نهبنو مه‌یلی زیاتریان بۆ یه‌كتری ههبێتو تامه‌زرۆی یه‌كتر بینین بكه‌ن.
2 ـ ڕۆژو شه‌وه‌كانی یه‌كه‌م:
وێناكێشانی سنووری په‌یوه‌ندی له‌یه‌كه‌مین شه‌وی چوونه نێو ماڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات، له‌دوای گه‌ڕانه‌وه له‌مانگی هه‌نگوینی، به‌سه‌ربردنی یه‌كه‌مین شه‌و له‌ژێر یه‌ك سه‌قفدا پێویسته هاوسه‌ره‌كان به‌ئاگابن له‌وه‌ی ده‌ست به‌گۆڕانكاری دیزاینی ماڵ‌و كه‌لوپه‌له‌كان نه‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وی تریان له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستابێت، چونكه هه‌ستێكی نه‌رێنی لای هاوبه‌شی ژیان دروستده‌كات به‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ته‌نها بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاوێژ بكات، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت له‌یه‌كه‌م ڕۆژییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات وا خۆی ده‌ربخات كه ده‌سه‌ڵاتداره.
3 ـ هاوسه‌رگیری نوێ:
لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌یسه‌لمێنێت كه ژنان لایه‌نێكی جوانی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن، گه‌ر ژن مامه‌ڵه‌و ڕه‌فتاری جوانبێت بهردهوامیو جوانی‌و پته‌وی به‌په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری دهداتو هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه، جوانتر ده‌بێت گه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی هاوسه‌رگیرییانه‌وه ژن گرنگی به‌ڕوخساری خۆی بدات، لێكۆڵینه‌وه‌كه ئامۆژگاری ژنان ده‌كات له‌یه‌كه‌م به‌یانیدا ژنان پێش هاوسه‌ره‌كانیان له‌خه‌و ههستنو جوان خۆیان بڕازێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی چاوی كرده‌وه هه‌ست بهجوانیو ناسكیی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات، هه‌روه‌ها پێویسته ژن ئاماده‌بێت بۆ زانینی هه‌ندێك كار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ژیانیان گه‌ر هه‌ندێك شتیش حه‌زی پێنه‌كات، پێش چوونه نێو یه‌كه‌م ناخۆشی‌و كێشه پێویسته هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵبكێشرێت، چونكه سروشتی یه‌كه‌م ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌ستنیشانی چۆنێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان ده‌رده‌خات كه ده‌ربازبوون لێی مه‌حاڵه، هه‌ڵكێشانێكی هه‌ناسه به‌قوڵی ئارامی‌و هێمنی ده‌به‌خشێت كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی ژنان.
4 ـ شافافیه‌ت له‌دارایی‌و پاره‌دا ئه‌وله‌ویه‌تی خۆی هه‌یه:
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه به‌گرنگ ده‌زانێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یه‌كه‌م ڕۆژی هاوسه‌رییه‌وه خه‌رجكردنی پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه به‌به‌رنامه پلانی بۆ دابڕێژێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆنترۆڵ دهرنهچێتو ببێته هۆی كێشه، ژنان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خواستیان بۆ چوونه بازاڕ زۆره، ده‌بێت لهشتكڕیندا زیاده‌ڕۆیی نه‌كه‌ن‌و ئه‌وه‌ی ته‌نها پێداویستی نه‌بێت نه‌یكڕن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی قه‌یرانی دارایی نه‌بن.
5 ـ كاتێك پێویست بكات ئه‌وجا وشه‌ی نه‌خێر بڵێ:
پێویسته ژن ئه‌و بیره وه‌لابنێت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك دایكی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، پێویسته وشه‌ی نه‌خێر بزانرێت‌و ڕاستی‌و دروست‌و ورد‌و درشتی كاروباره‌كانی ماڵه‌وه بزانن، ئه‌وه بزانرێت كه‌ی ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن بكرێت‌و هه‌ردوولا نابێت داوای كۆنترۆڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان بیخه‌نه سهركهناڵێك، هه‌وڵبدرێت ئه‌و به‌رنامه‌و فیلمانه‌ی ته‌ماشای ده‌كه‌ن هه‌ماهه‌نگ بن، بۆ ئه‌وه‌ی مافی كه‌سیان نهخورێتو تووشی كه‌له‌ڕه‌قی نه‌بن.
6 ـ ئه‌و شتانه وه‌لا مه‌نێ كه پێش هاوسه‌رگیری تۆی به‌وه‌وه خۆشویستووه:
پێویسته تازه‌بووك له‌ناكاوو كتوپڕ هه‌موو ئه‌و شتانه وه‌لانه‌نێت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی پێش هاوسه‌رگیری به‌و سیفاتانه‌وه خۆشیویستوه، پیاو به‌چاوی جوان‌و قژو كه‌سێتی ژنانه‌وه خۆشحاڵ دهبنو خۆشیانده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه جوانه هه‌ر له‌زه‌ینیدا بمێنێته‌وه زیاتر په‌ره به‌و شتانه بدرێت كه حه‌زی پێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه به‌پته‌وی بمێنێته‌وه‌و دڵی پیاو ساردیی تێنهكوێتو لێدانی ترپه‌ی دڵی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌م نه‌بێته‌وه.
7 ـ ببه به‌هاوڕێیه‌كی هه‌میشه‌یی:
پێویسته هاوسه‌ره نوێكان كه‌لتووری كۆن وهلابنێنو وه‌ك دوو هاوڕێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌لایان به‌نهێنی نه‌مێنێته‌وه‌و ئاگاداری هه‌موو كاروبارێكی یه‌كتر بن، وه‌ك هاوڕێیه‌ك له‌شته‌كان بڕوانن‌و چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بێگومان ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ری.
xendan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas barezim dasti tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه