❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گوێی مەلەوان (هەوكردنی گوێی دەرەوە)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-28 17:01:41

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

گوێی مەلەوان (هەوكردنی گوێی دەرەوە)

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ff4e055464.jpg

ناساندن:
لەحاڵەتی ئاساییدا كەناڵی دەرەوەی گوێ رێگە لەهەوكردنی بەشەكانی ناوەوە دەگرێ ئەویش بەهۆی:
1. درێژیی كەناڵەكە (2،5 سم) وادەكات گران بێ بەكتریا و ماددە پیسكەرەكانی تر بگەنە ناو گوێ.
2. هەبوونی ئەو ماددە زەردە واكسییەی لە ناوەوە دیوارەكان دادەپۆشێ هاتوچۆی هەر تەنێكی بێگانە گران دەكات.
3. دروستكردنی ناوەندێكی ترش لەناو گوێدا لەمپەر دەخاتە بەر ژیان و مانەوەی بەكتریا.
4. هەبونی گەندەموو لەناو گوێدا، كە جووڵەی هەر تەنێكی بێگانە بۆناوگوێ قورس دەكات.
كاتێك ئەم میكانیزمە سروشتییانە تێكدەچن و ناوەندێكی لەبار دروست دەبێت بۆ ژیانی بەكتریا، هەوكردن دەبێتە هۆی ئاوسانی ئەندامەكانی ناوەوە و دروستبوونی كێم و ئەگەر چارەسەر نەكرێت پێدەچێ بەشێوەیەكی ترسناك پەرەبسێنێ، بەتایبەت لەوانەی شەكرە و ئایدزیان هەیە.
هۆیەكانی:
1. پاككردنەوەی گوێ بە گوێپاككەرەوە یان هەر شتێكی هاوشێوە: هەم واكسە بەسوودەكە لادەبات و هەم لەوانەیە ببێتەهۆی ڕوشاندنی پێستی ناو گوێ.
2. شێدارییەكی زۆری ناو گوێ لەكاتی خۆشوشتن یان مەلەكردن: ترشێتیی ناوەندەكە تێكدەدات و بەمجۆرە بەكتریا و كەڕووەكان بەئاسانی تێیدا گەشە دەكەن. حاڵەتەكە بەزۆری لە هاویندا روودەدات و لە مەلەوانەكاندا باوترە، ناوەكەشی هەر لەوەوە هاتووە.
3. هێدفۆن و هەر ئامرازێك كە دەخرێتە ناو گوێ، ڕێگاخۆشكەرن.
نیشانەكانی:
1. ئازاری گوێ: ئازارەكە لە یەك گوێدا هەیە، لەماوەی رۆژێكدا وردە وردە پەرە دەسێنێ، كاتێك دەست لە گوێت دەدەی ئازارەكە زۆر زیاتر دەكات.
2. لەوانەیە خورانی ناو گوێی لەگەڵدا بێت.
3. هاتنە دەرەوەی كێم لە كونی گوێوە.
4. گوێ كپ بوون.
چارەسەر:
جگە لەحەبی پاراسیتۆڵ و قەترەی ئازاری گوێ هیچی تر بێ پرسی دكتۆر بەكارمەهێنە. باشتر وایە قەترەكەش هەر بە ڕێنمایی پزیشكی گشتیی بەكاربهێنی.
* لەم بارانەدا لە زووترین هەلدا پێویستت بە ڕاوێژی دكتۆر هەیە:
1. ئەگەر بە حەبی پاراستیۆڵ و قەترەی ئازار، ئازارەكەت باش نەبوو
2. هەستكردن بە گێژبوون
3. لاوازی ماسولكەكانی ڕوخسار

4.دووان بینی
5. هەبوونی شەكرە
دەستنیشانكردن:
دوای چەند پرسیارێكی كەم و پشكنینێكی سەرەتایی، دكتۆر حاڵەتەكەت دەستنیشان دەكات.
* هەندێ جار بۆ خەمڵاندنی رادەی هەوكردنەكە، بە ئامێری ئۆتۆسكۆپ سەیری ناو گوێت دەكات.
* لەوانەیە داوای چاندنی كێمی ناو گوێت بكات، تا بە وردی جۆری بەكتریا یان كەڕووە تووشكەرەكە دیاری بكات.
* بە دەگمەن پێویست بە تیشكی سینی و شیكاری خوێن دەكات.
چارەسەر:
1. لە ماڵەوە:
- هەوڵمەدە هیچ شتێك بخەیتە ناو گوێت بە مەبەستی پاككردنەوەی
- گەرمایی بخەرە سەر گوێت (بۆ چارەسەرە نەك خۆپاراستن، چونكە سەرما ڕۆڵی نییە لە تووشبوون بەم حاڵەتەدا)
- حەبی پاراسیتۆڵ یان پرۆفین بەكاربهێنە بۆ ئازارەكە
- قەترەی ئازار بەكاربهێنە، ئەگەر ئازارەكە هەر بەردەوام بوو، بەڵام قەترەی ستیرۆیدی و ئەنتی بایۆتیك دەبێ دكتۆر دیاری بكات.
2. چارەسەری پزیشكی:
ئەمەیان بەڕاوێژی پزیشك دیاری دەكرێت و بریتییە لەدەرمانەكانی دژی هەوكردن و هەڵاوسانی ناو گوێ و لەوانەیە پێویست بە گوێشوشتنیش بكات.














CiVil

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net