❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌رهێنه‌رێكی ئێرانی فیلمێك له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌رهه‌م دێنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-28 18:34:06

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

ده‌رهێنه‌رێكی ئێرانی فیلمێك له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌رهه‌م دێنێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-aff9e2a7c1.jpg

PNA – تاران- "مه‌جید مه‌جیدی" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی، به‌نیازه‌ كاری ده‌رهێنان بۆ فیلمێك له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بكات، ئه‌و فیلمه‌ به‌ بوودجه‌یه‌كی (30) ملیۆن دۆلاری به‌رهه‌م دێت.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "ئیسكرین دیلی"، ئه‌و فیلمه‌ به‌ بووجه‌یه‌كی سی ملیۆن دۆلاری به‌رهه‌م دێت و ئه‌وه‌ش به‌ بوودجه‌یه‌كی زۆر به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سینه‌مای ئێران و فیلمه‌ ئێرانییه‌كان دێته‌ هه‌ژمار.

"محه‌مه‌د مه‌هدی حیده‌ریان" كاری به‌رهه‌مهێنان بۆ ئه‌و پرۆژه‌ سینه‌مایی ئه‌نجام ده‌دات و له‌ ئێستاوه‌ كاره‌كان بۆ نمایشكردنی جیهانی ئه‌و فیلمه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی ساڵی (2011) ده‌ستیپێكردووه‌.

سیناریۆی فیلمی "پێغه‌مبه‌ری ئیسلام" له‌ لایه‌ن "مه‌جید مه‌جیدی" و "كامبۆزیا په‌رتۆوی" كاری نووسینی بۆ كراوه‌. ئه‌و سیناریۆیه‌ له‌ ماوه‌ی (3) ساڵ و به‌ هاوكاری چه‌ندین مێژوونووسی مێژووی ئیسلام ئاماده‌ كراوه‌.

كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و فیلمه‌ برِیار وایه‌ له‌ چه‌ندین وڵاتی جیاواز به‌رِێوه‌ بچێت، كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و فیلمه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی (2010) ده‌ست پێده‌كات.

"مه‌جید مه‌جیدی" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی ساڵی (1999) له‌ رێگای فیلمی "منداڵانی ئاسمان" بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین فیلمی ده‌ره‌كی كاندید كرا.

ساڵی رابردوو، رێكخراوی "النور"ی قه‌ته‌ری رایگه‌یاند، به‌نیازه‌ به‌ بوودجه‌یه‌كی (150) ملیۆن دۆلاری فیلمێك له‌باره‌ی ژیانی په‌یغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌رهه‌م بێنێت.









PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net