.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بیلامی و تیڤیز توانیان بۆ دووه‌م جار مانچسته‌ر سیتی به‌سه‌ر بهچێڵسیدا سه‌ربخه‌ن و پله‌ی یه‌كه‌میشیان خسته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان .
له‌میانه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی 28ی خولی پریمه‌رلیگی ئینگلیزی‌دا یانه‌ی چێڵسی خاوه‌ن لوتكه‌ی ریزبه‌ندی به‌مه‌به‌ستی تۆڵه كردنه‌وه‌ی ئه‌و شكسته‌ی كه‌له‌یاریگای مان سیتیدا 1به2 دووچاری هاتبوو له‌یاریگای ستامفۆرد بریدجدا و به‌ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 42 هه‌زار هانده‌ر میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی كرد.
له‌خوله‌كی 42 دا یاریزان فرانك لامپارد توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ چێڵسی تۆمار بكات ،به‌ڵام یاریزانانی یانه‌ی سیتیزن به‌سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو یاریزان كارلۆس تیڤیزو گریك بیلامی شۆڕشێكیان به‌رپا كرد و توانیان هه‌ریه‌كێكیان دوو گۆڵ بۆیانه‌كه‌یان له‌خوله‌كه‌كانی 45 و 51 و 76 و 87 دا تۆماربكه‌ن ، پاشان له‌خوله‌كی 90 دا یاریزان فرانك لامپارد توانی گۆڵی دوه‌م به‌چێڵسی ببه‌خشێت ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی دوو یاریزانی چێڵسی بیلیتی و بالاك به‌كارتی سوور كرانه ده‌ره‌وه ئه‌نجامی كۆتایی 4به2 له‌به‌رژه‌وه‌ندی مان سیتی كۆتایی هات .
به‌و دۆڕاندنه كۆی خاڵه‌كانی چێڵسی به 61 خاڵ له‌لوتكه‌دا مایه‌وه به‌ڵام به‌جیاوازی خاڵێك مانچسته‌ر یونایتد به‌دوایه‌وه‌یه‌تی و كۆی خاڵه‌كانی مان سیتیش سه‌ركه‌وت بۆ 49 خاڵ و له‌پله‌ی چواره‌مدا جێگیر بوو.
له‌یاریه‌كی تردا یانه‌ی ئه‌رسیناڵ توانی به‌رگری له‌پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی بكات و له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا 3به1 له‌یانه‌ی ستۆك سیتی برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 58 خاڵ.


Nawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه







Zor Supas GyaN Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نییه