.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











كوڕان كاتێك ده‌گه‌نه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه به‌رپرسیارێتی ماڵ‌و خێزان بگرنه ئه‌ستۆ، هه‌وڵده‌ده‌ن بچنه داخوازی كچێك كه ڕێچكه‌ی ژیانی زگورتێتی ده‌گۆڕێت بۆ كه‌سێكی خێزاندارو به‌رپرسیار، بێگومان ژنهێنانیش پێویستی بهئامادهكارییهكی ته‌واو هه‌یه له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه، ده‌بێت له‌سه‌ره‌تادا كوڕ‌و كچ قه‌ناعه‌تێكی ته‌واویان هه‌بێت بۆ پێكه‌وه ژیانێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز‌و خۆشه‌ویستی لێكگه‌یشتن، دوای ئه‌وه‌ش ده‌ستده‌كرێت بهئامادهكاریی بۆ پێداویستیه‌كانی ژیان وه‌ك، خانوو، زێر، ئاهه‌نگێڕان...هتد، ئه‌مانه هه‌مووی پێویستی به‌پاره‌و داراییه‌كی باش هه‌یه، زۆرجار بیانوگرتنی ماڵی باوكی كچ بۆ شتوومه‌كی زۆر‌و گرانبه‌ها ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌یه‌كگه‌یشتنی دووكه‌س كه زۆر یه‌كتریان خۆشده‌وێت، لێره‌دا ڕێگرییهكانو چارهسهكهی ده‌خه‌ینه‌ڕوو به‌و ئومێده‌ی قه‌ناعه‌تی ته‌واوتان بۆ هه‌موو شتێك هه‌بێت، وه‌ك پێشینان وتوویانه (هیچ كه‌سێ له‌پڕێ نابێت به‌كوڕێ).
ڕێگری یه‌كه‌م: خانوو (هێلانه‌ی هاوسه‌ری) یه‌كه‌مین پشكی شێری له‌پاره‌و دارایی له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌ریدا داگیركردووه‌و ده‌توانرێت به‌هه‌ندێك بیركردنه‌وه به‌سه‌ر كۆسپه‌كانی به‌رده‌میدا زاڵ ببن، سازشكردن لهشووقه یا خانوویه‌كی گه‌وره كه پێشتر خه‌ونتان پێوه بینیوه‌و لای هه‌موو كه‌س باستانكردووه، ده‌توانن بهژوورێكی بچوك ماڵی هاوسه‌ریتان پێكبهێنن، گه‌ر ماڵه باوانی كچه‌كه یان كوڕه‌كه ماڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو به‌شێكیان دانێ، ئه‌وه له‌و كێشه‌یه ڕزگاریان ده‌بێت.
ڕێگری دووه‌م: (زێڕ) یه‌كێكی تر له‌و كێشانه‌ی له‌كاتی ژنهێناندا كوڕان دێته ڕێگه‌یان ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك له‌ماڵه باوانی كچ داوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر زێر هه‌یه بۆ كچهكیان، كه به‌لای ئه‌وانه‌وه كاتێك كوڕ زێڕی زۆر بۆ كچه‌كه‌یان بكڕێت به‌هایه‌كی تری دهبێتو ده‌وربه‌ر به‌چاوێكی دیكه‌وه لێیده‌ڕوانن، بۆ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر هه‌یه:
هه‌ندێك زه‌ڕه‌نگه‌ر زێر بهقهرزوقیستی مانگانه ده‌فرۆشن، ده‌توانن به‌و شێوه‌یه زێڕیش ده‌سته به‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت كچیش له‌داواكارییه زۆره‌كانی بۆ زێر سازش بكات، چونكه به‌خته‌وه‌ری لهماڵو سامان‌و ئاڵتوندا نیه، ده‌بێت ئه‌وه‌شتان بیربێت زۆر قه‌رزار نه‌بن كه دوای چوونه نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رییه‌وه قهرزبدهنهوهو نه‌توانن به‌دڵی خۆیان چێژ له‌پاره وهربگرنو كێشه‌تان بۆ دروست بكات، ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت ماڵی باوك ده‌بێت ئه‌وه بزانن زێڕی زۆر‌و كه‌م بۆ ئه‌وان نیه، له‌كۆتایدا هه‌ر بۆ كوڕ‌و كچه‌كه‌یه كه له‌وانه‌یه له‌دوای چوونه نێو كه‌ژاوه‌ی زێڕینی هاوسه‌رییه‌وه به‌هاماهه‌نگی هه‌ردوولایان ئه‌و زێڕه‌ی كڕیویانه بیفرۆشنهوهو پێداویستیه‌كی دیكه‌ی گرنگتری پێپڕبكهنهوه.
ڕێگری سێهه‌م: (مۆبیلیات) كه‌لوپه‌لی ناوماڵ یه‌كێكی دیكه‌یه له‌پێداویستیه‌كانی ماڵ بۆ ژیانی هاوسه‌ری، بۆئه‌وه‌ی به‌كه‌مترین بڕه تێچوون ئه‌و پێداویستیانه‌ش پڕبكرێته‌وه، ده‌توانن ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بكڕدرێت كه نرخیان هه‌رزانه‌و كوالیتیه‌كی گونجاویان هه‌یه له‌گه‌ڵ تواناكانتاندا، سه‌ره‌تا هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی زۆر پێویست‌و سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ ژیانی هاوسهریو خێزان، گه‌ر له‌تواناشدا نه‌بوو كه‌لوپه‌لی نوێ بكڕن یان ماڵه باوانی هه‌ردوولا كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوویان دانێ ده‌توانن بۆیه‌ی بكه‌نه‌وه‌و شێوه‌یه‌كی برسیكهداری ههبێتو وه‌ك نوێ ده‌ربكه‌وێت.
ڕێگری چواره‌م: (ئاهه‌نگی گواستنه‌وه) بێگومان ئاهه‌نگی چوونه نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رییه‌وه، به‌رده‌وام ناكۆكی له‌نێوان ماڵی بووك‌و زاودا دروستده‌كات، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ناكۆكیه‌ش گرنگ ئه‌وه‌یه بزانرێت ئه‌و ئاهه‌نگه بۆ ئه‌وه‌یه خزموكه‌سی بووك‌و زاوا كۆببنه‌وه‌و یه‌كتری بناسن‌و چێژ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه وه‌ربگرن كه دوو خێزان پێشتر یه‌كتریان نه‌ناسیه‌وه ئاشنا ببن بهیهكتریو له‌كاتی ئاهه‌نگدا پێكه‌وه شایی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ سازبكه‌ن‌و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن له‌گه‌ڵ بووك‌و زاوادا، مه‌رج نیه له‌هۆڵێكی گه‌وره‌و مۆدێرن ئاهه‌نگ بگێڕن، ده‌توانن له‌باخچه‌یه‌كی گشتیدا یان له‌ماڵه‌وه ئاهه‌نگێكی ساده سازبده‌ن بۆ بووك‌و زازوا كه ده‌چنه نێو ژیانێكی نوێوه‌و شیرینی خواردنه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن به‌میوانان.
radoi nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
