.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















كاتێك ژن گه‌یشته قۆناغی بێزاری‌و خه‌مۆكی له‌ژیانیدا، هه‌موو شتێكی ده‌وروبه‌ری پشتگوێ ده‌خات، بێگومان یه‌كه‌م كه‌سیش له‌و شتانه‌ی كه پشتگوێ‌یان ده‌خات هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی.
* كاتێك ژن هه‌ستی كرد هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچ گرنگییه‌كی پێنادات‌و هیچی پێ نابه‌خشێت، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگاردا ژنیش له‌به‌خشینی جوانییه‌كان دهتهكێتهوهو ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا ده‌یكات چیتر ئاماده‌نییه هیچ قوربانییه‌كی بۆ بدات.
* كاتێك پیاو گوێی له‌ژنه‌كه‌ی نهگرتو له‌كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا سه‌یری ته‌له‌فزیۆنی كرد، ئه‌وه ورده‌ورده خۆی له‌ژنه‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه.
* كاتێك ژن هه‌ستده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی گرنگی به‌شتێكی دیكه ده‌دات جگه له‌و، یان كاتێك هاوڕێیه‌ك یا خزمێكی ده‌بینێت پشتگوێی دهخاتو هه‌لێكی ناداتێ بۆ ئه‌وه‌ی گوێی لێبگرێت.
پێنج هه‌نگاو هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆكارانه‌ی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ری سارد ده‌كه‌نه‌وه:
1 ـ گه‌ر هه‌ست به‌هه‌ر بێزاری‌و ڕه‌فتارێكی نه‌شیاوو پشتگوێخستنی یه‌كترتان كرد، پێویسته ڕاسته‌وخۆ ڕاشكاوانه بڵێت هۆكاره‌كه‌ی چییه، به‌ڵام نه‌كه‌ی تۆش پشتگوێی بخه‌یت، چونكه به‌وه زیاتر پشتگوێت ده‌خات.
2 ـ له‌سه‌ر شتی لاوه‌كی‌و بچووك نه‌كه‌یت هاوسه‌ری ژیانت زویر بكه‌یت، ئێوه له‌دوو ڕه‌گه‌زی جیاوازن‌و زۆر سروشتییه هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌یه‌كتری جیاواز بێت، گه‌ر هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وت به‌دڵ نه‌بێت، بێگومان ئه‌ویش چه‌ند ڕه‌فتارو مامه‌ڵه‌یه‌كی تۆی به‌دڵ نییه.
3 ـ له‌كاتێكدا قسه‌ت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت كرد‌و گوێی لێنه‌گرتیت، مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت تۆی پشتگوێ خستووه، له‌وانه‌یه ئه‌و كاته‌ی تۆ قسه‌ی بۆ ده‌كه‌یت كاته‌كه شیاو نه‌بێت بۆ گوێگرتن، هه‌وڵبده له‌دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت نانی خوارد‌و حهوایهوهو سه‌رقاڵ نه‌بوو به‌كاره‌وه، ئه‌وكات قسه‌ی بۆ بكه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی‌و به‌سه‌رنجه‌وه گوێت بۆشل بكات.
4 ـ گوێ بۆ ئامۆژگاریی كه‌س مه‌گره كاتێك ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه په‌یوه‌ندیی تایبه‌تی هاوسهریتانهوه، گه‌ر هاوسه‌ری هاوڕێكه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بكات، مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش بۆ تۆ‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت شیاوبێت، چونكه هه‌ر كه‌سه‌و ڕه‌فتارو سروشتی تایبه‌ت به‌خۆیی هه‌یه.
5 ـ به‌و شێوه‌یه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌خوازێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه، دڵنیابه له‌وه‌ی گه‌ر به‌خۆشه‌ویستیو نهرمو نیانییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، به‌هه‌مان شێوه‌ی تۆ مامه‌ڵه دهكاتو ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
radoi nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه