❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كوردێك ئه‌نزیمێكی نوێی دۆزییه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-07 17:18:37

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

كوردێك ئه‌نزیمێكی نوێی دۆزییه‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8b843adf4f.jpg
بۆ یه‌كه‌م جار قوتابییه‌كی كورد ئه‌نزیمێكی نوێی دۆزییه‌وه‌ و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ بواری "بایۆته‌كنه‌لۆژی" وه‌رگرت

.به‌پێی راگه‌ینداروێكی سه‌نته‌ری كورد له‌ شاری كراكۆف،  له‌ میانه‌ی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆڵه‌ندا بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی و زانستی له‌ نێوان زانكۆكانی كوردستان له‌گه‌ڵ ‌ زانكۆی (یاگیلۆنیا)، له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ند زه‌ماله‌یه‌كی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندكارانی كورد له‌ زانكۆكانی پۆڵه‌ندا دابین بكات به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌رز له‌بواره‌ زانستییه‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا و پاشان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵات و خزمه‌تكردنی كوردستان.  بۆ یه‌كه‌مجار قوتابی دكتۆرا عه‌بدولكه‌ریم یاسین كریم خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر، توانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌ بوارێكی یه‌كجار پێشكه‌وتوو و ده‌گمه‌ن به‌ده‌ستبهێنیت، ئه‌ویش بواری زانستی "بایۆته‌كنه‌لۆژی" كه‌  ئه‌نزیمێكی نوێی هێنایه‌ ناو دنیای زانست به‌ناوی "كاریلایزین" له‌سه‌ر ناوی قوتابی داهێنه‌ره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ و كه‌ هۆكارێكی گرنگی توشبوونی نه‌خۆشی هه‌وكردنی مه‌لاَشوو و ددانه‌و له‌به‌ر گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه‌ له‌ گۆڤارێكی زانستی پله‌به‌رزی ئه‌مریكی بڵاوكرایه‌وه‌.تێزی دكتۆراكه‌ به‌ ناونیشانی "Expression, Purification and Characterization of Novel Matrix Metalloprotease-like Enzyme (karilysin) of the Periodontal Pathogen Tannerella forsythia ATCC 43037" بوو، ئه‌م نامه‌یه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی پڕۆفیسۆری پۆڵندی (یان ‌پۆتێمپه) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له‌بواری بایۆته‌كنه‌لۆژی، له‌ زانكۆی (یاگیلۆنیا) ی شاری كراكۆڤ له‌ پۆڵندا به‌ڕێوه‌چوو.گفتوگۆی نامه‌كه‌ له‌ رێكه‌وتی 29 كانونی دووه‌م له‌ هۆڵی خوێندنی بالاَ ی كۆلێژی بایۆته‌كنه‌لۆژی به‌رِێوه‌چوو، تیایدا زیاد ره‌ئوف نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پۆڵندا و ژماره‌یه‌ك له‌ ره‌وه‌ند و قوتابیانی كورد  له‌ پۆڵه‌ندا ئاماده‌بوون.عه‌بدولكه‌ریم یاسین كه‌ریم دوای وه‌رگرتنی ئه‌م بڕوانامه‌ به‌رزه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان و ده‌ست به‌خزمه‌ت و كاری مامۆستایه‌تی ده‌كات له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.

                                                                                                                                                                                                          شه‌فه‌ق

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن namo_rose (2010-02-07 17:24:12)

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-02 13:03:17

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: كوردێك ئه‌نزیمێكی نوێی دۆزییه‌وه‌

yaxwa  kurd  har  sarkawe

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-02 13:14:10

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: كوردێك ئه‌نزیمێكی نوێی دۆزییه‌وه‌

DaStt XoSh BeT GyaNa Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-12 11:55:06

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

Re: كوردێك ئه‌نزیمێكی نوێی دۆزییه‌وه‌

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش سه‌رکه‌وتوبن له‌ کاره‌کانتاندا به‌ هیوای له‌ش ساخی به‌خته‌وه‌ریتان هه‌میشه‌ له‌ ئاسوده‌یدابن به‌ هیوای به‌رده‌وامی بۆ ئێه‌ کاتتان گــــوڵ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net