❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌رجه‌كانی پۆشاكی ئافره‌تی موسڵمان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-02 14:28:24

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE7

مه‌رجه‌كانی پۆشاكی ئافره‌تی موسڵمان

خوشكی خۆم ...ئه‌و به‌رگ و پۆشاكه‌ی له‌به‌ری ده‌كه‌یت پێویسته‌ چه‌ند خاڵێكی تێدا ڕه‌چاو بكه‌یت و چه‌ند مه‌رجێكی تێدا بێته‌ دی (وه‌ك زانایان به‌ درێژی باسیان لێوه‌ كردووه‌), نه‌ك به‌ شێوه‌ی  مۆدێك –وه‌ك لای هه‌ندێك ئافره‌ت باوه‌- ته‌نها له‌چكێك له‌سه‌ر ده‌كات كه‌ نیوه‌ی سه‌ری داپۆشیوه‌و به‌رگ وپۆشاكی لاشه‌شی له‌ به‌رگی موسڵمان ناچێت. جا ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌مانه‌ن:

1- ده‌بێت سه‌راپای جه‌سته‌ی داپۆشێت جگه‌ له‌ ده‌م وچاوو هه‌ردوو ده‌سته‌كانی تا  مه‌چه‌كه‌كان.

2- نابێت پۆشاكه‌كه‌ زریق و بریق و سه‌رنج ڕاكێش بێت.

3- نابێت ئه‌و پۆشاكه‌ ته‌نك بێت و پێستی لێوه‌ به‌ده‌ر بكه‌وێت.

4- نابێت ته‌سك بێت و قه‌باره‌و شێوه‌ی لاشه‌ی دیار بخات.

5- نابێت ئه‌و پۆشاكه‌ له‌ هی پیاوان بچێت, چ جای ئه‌وه‌ی به‌رگی پیاو بێت.

6- نابێت له‌ هی كافران بچێت.

7-نابێت شۆره‌تی پی ده‌ربكات ئه‌وه‌نده‌ گرانبه‌ها بێت. 

له‌كۆتایدا

خوشكی به‌ویقارو سه‌ربه‌رز.... ئێستا بۆت روون بوویه‌وه‌ لاشه‌ی خۆده‌رخستن سیمای نه‌فامان و ده‌رون به‌زیوانه‌. زانیت سزای ئه‌م تاوانه‌ چه‌ندێك سه‌خته‌... بیربكه‌ره‌وه‌ هه‌رچه‌ند لاشه‌ت ناسك و جوان و سه‌رنج راكێش بێت، له‌گه‌ڵ مردن گه‌شته‌ سه‌رت و چه‌ند كاتژمێرێكت به‌سه‌رتا تێپه‌ڕی.. كه‌س ناوێرێ نزیكت بكه‌وێت و ته‌ماشات بكات.. دوای چه‌ند رۆژێك گۆشتی ناسك و پێستی سپیت تێكه‌ڵ به‌ كرم و مار و مێروو ده‌بن.. ئیتر چ فیتره‌تێكی شێواوه‌ كه‌سێك بۆ چه‌ند رۆژێكی كه‌می دونیا سزای سه‌ختی هه‌تا هه‌تایی توشی خۆی بكات..

خوشكه‌ جوانه‌كه‌م ... ئه‌گه‌ر له‌دونیادا دامه‌زراوو به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر خۆداپۆشین و عیباده‌ته‌كانت.. ئه‌وا له‌ قیامه‌تدا له‌ حۆرییه‌ چاو ره‌شه‌كان جوانتری.. به‌ڵكو ده‌كرێیته‌ پێشه‌واو لێپرسراوی حۆریه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت. ده‌با ده‌رخستنی جوانیه‌كانت ته‌نها بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بێت, نه‌ك خه‌ڵكانی بێگانه‌.

جوانی تۆ به‌ ده‌رخستنی قاچ و ده‌ست و به‌رۆكته‌وه‌ نییه‌. ئه‌گه‌ر وابوایه‌ ده‌بوو گیان له‌به‌ران له‌ مرۆڤ جوانتر بوونایه‌. خۆ ئه‌وان هه‌موو لاشه‌یان به‌ده‌ره‌وه‌یه‌..

سه‌ر پۆش و له‌چك له‌ پۆشاكی ئافره‌تانی ناو به‌هه‌شته‌: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (....ولو اطلعت امرأة من نساء أهل الجنة إلى الأرض لملأت ما بينهما ريحاً، ولأضاءت مابينهما، ولنصيفها على رأسها خير من الدنيا وما فيها). رواه البخاري (6/15فتح).

واته‌: ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌حۆریه‌كانی به‌هه‌شت ته‌ماشایه‌كی زه‌وی بكات، پڕی ده‌كات له‌ بۆنی خۆش و رووناكی ده‌كاته‌وه‌. وه‌ سه‌رپۆشه‌كه‌ی سه‌ری چاكتره‌ له‌دونیا و له‌وه‌ش له‌ دونیادایه‌.

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net