.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











به پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی "باس" له بەریتانیا، سکان کردنی لووت، لەوانەیه رێگەیەکی باشتر بیت بۆ دیتنتەوەی تاوانباران، له جیاتی پەنجەمۆر و سکانی بیلبیلەی چاو.
به پێی هەواڵێکی بیبیسی، لێکۆڵەران سکانێکی سێ رەهەندیان له لووت هەڵگرتووه و لووتیان کردۆته سێ بەشی سەرەوەی لووت(قووڵایی لای چاو)، سەری لووت و تەنیشتەکانی.
ئەم لێکۆڵەرانه لووتی مرۆڤیان به شەش جۆر دابەش کردووه: رومی، یۆنانی، حەبەشی، هەڵۆیی، کورت و سەراوژێر.
لێکۆڵەران دەڵێن، لەبەر ئەوەی شاردنەوەی لووت کارێکی ئاسان نییه، بۆ ناسینەوەی تاوانباران له شێوەکانی دیکه باشتره.
توێژینەوەکان نیشان دەدەن، له بواری "بیۆمێتریک" که زانستێکی تایبەت به تایبەتمەندییەکانی کەسەکانه، لووت پەراوێز خراوه.
دکتۆر "ئەدریان ئۆنس" له زانکۆی باس دەڵێت: "سەرەڕای ئەوەی لووت، ئەندامێکی دیاری دەموچاوه، بەڵام له بیۆمێتریک پەراوێز خراوه. لەسەر گوێ و چاو توێژینەوە ئەنجام دراوه، بەڵام لووت پشت گوێ خراوه."
لێکۆڵەران له سیستەمێک به ناوی "فۆتۆفەیس"(PhotoFace) کەڵکیان وەرگرتووه که له لایەن توێژەرانی زانکۆی "وێست ئۆ ئێنگلەند" له شاری "بریستۆل" بۆ سکانی سێ رەهەندیی دروست کراوه.
لێکۆڵەران به توێژینەوه لەسەر رێگاکانی ناسینەوەی لووت، نەرم ئامێرێکیان بۆ ئەم مەبەسته دروست کرووه.
دکتۆر ئۆنس دەڵێت، ئەنجامی کارەکه له قۆناغی ئێستادا، ئەو وردییەی که له ناسینەوە له رووی بیلبیلەی چاو دایه، تێیدا نییه، بەڵام سکانی لووت باشی و خراپیی خۆی هەیه.
دکتۆر ئۆنس گوتی، "هیچ شێوازێکی بیۆمێتریک به شێوەیەکی سێحراوی مەسەلەکان چارەسەر ناکات. سکانی بیلبیلەی چاو زۆر ورده، بەڵام به هۆی مژۆڵک یان عەینەک، کارێکی ئاسان نییه. گوێش به ئاسانی دەشاردرێتەوه و بۆ وێنە دەتوانرێت له ژێر قژ دابنرێت."
ناوبراو دەڵێت: "هەر چەنده لەوانیه لووت تووشی شکان بێت یان عەمەلیات بکرێت، بەڵام عەمەلیاتی لووت بۆ گوڕینی کەسایەتی، کارێکی ئاسان نییه."
"بیلبیلەی چاو بۆ ناسینەوه زۆر ورده، بەڵام به چەند دلۆپ له هەر شلەمەنییەک، شێوەکەی بەتەواوی دەگۆڕێت."
ئەم لێکۆڵینەوەیه لەسەر بنەمای توێژینەوەی چل لووت ئەنجام دراوه و بۆ تاقی کردنەوەی زۆرتر، ئێستا بانکی زانیارییەک بۆ ١٦٠جۆر دروست کراوه. لێکۆڵەران خەریکی تاقی کردنەوەی ئەم نەرم ئامێرەن بۆ دۆزینەوەی کەسەکان له ناو کۆمەڵێک کەس یان لەناو خزم و کەسەکانیان.
دکتۆر ئۆنس ئومێدەواریی خۆی بۆ کارایی ئەم شێوەیە سەبارەت به دۆزینەوەی کەسێک لەناو حەشامەتێکی زۆر دەربڕی.
peyamner

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه







DaSt XoSh GyaNa Bzhi
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
