.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA – "رۆبێرت رێدفۆرد" ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوودی و دامه‌زرێنه‌ری فیستیڤاڵی فیلمی "ساندنس" رایگه‌یاندووه، نوێنه‌رایه‌تییه‌ك له‌و فیستیڤاڵه له نیۆمهكسیكۆ داده‌مه‌زرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "ئاسۆشیتێد پرێس"، "رۆبێرت رێدفۆرد" له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: "ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه كه تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه له توانا‌مان دایه له پێناو به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كان و پرۆگرامه هونه‌رییه‌كان به‌كار بێنین و له‌و رێگایه‌شدا بیرۆكه جیاوازه‌كان بۆ لای خۆمان رابكێشین".
"بیل ریچاردسۆن" سه‌رۆكی شاره‌وانی نیۆمهكسیكۆ رایگه‌یاندووه: "گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ "رۆبێرت رێدفۆرد" كۆتایی پێهاتووه و نوێنه‌رایه‌تی نوێی ساندنس له به‌هاری ساڵی داهاتوو داده‌مه‌زرێت".
رێكخراوی نیۆمهكسیكۆ له ساڵی (1988) دامه‌زراوه و به پێی دوایین گفتوگۆكان لهوباهروه، بوودجه‌یه‌كی (750) هه‌زار دۆلاری بۆ بنیادنانی نوێنه‌رایه‌تی ساندنس له ئه‌مه‌ریكا باشووری ته‌رخان كراوه.
رێكخراوی "ساندنس" گرنگترین ده‌زگای پاڵپشتی كردن له سینه‌مای سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریكایه كه له ساڵی (1966) له رێگای "رۆبێرت رێدفۆرد" ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌توانای ئه‌مه‌ریكی بنیاد نرا.
"رێدفۆرد" له ساڵی (1981) زانكۆی سینه‌مایی "ساندنس" و چه‌ندین ساڵ دواتر فیستیڤاڵی فیلمی "ساندنس" دامه‌زراند.
"رۆبێرت رێدفۆرد" تاكو ئێستا له زیاتر له (36) فیلم رۆڵی گێراوه، ئه‌و سینه‌ماكاره له رێگای دروستكردنی فیلمی سینه‌مای "خه‌ڵكی ئاسایی" توانی ئۆسكار باشترین ده‌رهێنه‌ر به ده‌ست بێنێت.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh........har sarkautu bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه







Zor Supas GyaN Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نییه