.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














وشكبوونی چاو Xerophthalmia لەوكاتەی كە توانای چاو بۆ بەرهەمهێنانی فرمێسك كەم بێتەوە یان نەمێنێت روودەدات، ئەمەش مەترسییەكی زۆر دەخاتە سەر چاوەكان. زۆر جار كەمی ڤیتامین A دەبێتە ئەگەری وشكبوونی چاوەكان، بەڵام هۆكاری تریش ئەم گرفتە پەیدا دەكەن وەكو: پیربوون، دانەخرانی پێڵووەكان بە تەواوی لەبەر هەر هۆكارێك، بوونی ئاسەوار لەسەر چینی كۆرنیا Cornea لەبەر زەبر و بریینداربوونی چاو، هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان كە ناراستەوخۆ كاریگەری دەكاتە سەر چاوەكان، ئەمانە هەموویان دەبنە ئەگەری هەوكردنی درێژخایەن لە چاوەكاندا. هەروەها چارەسەر بە یۆدی تیشكداریش Radioiodineبە شێوەیەكی كاتی لە زۆربەی حاڵەتەكاندا دەبێتە ئەگەری وشكبوونی چاوەكان. وشكبوونی چاوەكان لەبەر كەمی ڤیتامین A بە شێوەیەكی سەخت، بەشێكی زۆری چاو و چینی كۆرنیاش دەگرێتەوە. لەگەڵ وشكبووندا چرچی پەیدا دەبێت، لێرەدا ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت دەبێتە هۆی كولبوونی چینی كۆرنیا و لە كۆتاییشدا كوێربوون روودەدات. ئەگەرچی ئێستا ئەم حاڵەتە لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا زۆر بە دەگمەنە، بەڵام لە هەندێك وڵاتی تازە گەشەكردوودا دەبینرێ. دەتوانین بڵێین كە كەمی ڤیتامین A بە شێوەیەكی توند بە هۆكاری حەوتەمی كوێربوونی چاوەكان دەزاندرێت. زوو چارەسەركردنی وشكبوونی چاوەكان بە دۆزینەوەی هۆیەكەی و چارەسەركردنی یان بەكارهێنانی فرمێسكی دەستكرد Artificial Tears تا رادەیەكی زۆر رێگا لە كوێربوون دەگرێت.
GULLAN
لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت ههربژی سهرکهوتو بیت گیانه

لهسهر هێڵ نییه







Zor Supas GyaN Bzhi
لهسهر هێڵ نییه