❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / داریۆش:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-05 13:53:00

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

داریۆش:

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0ce8b3a896.jpg
داریۆش:
مۆسیقای كوردی بە دەوڵەمەندترین مـــــــــــــــــۆسیقا ناوچەییەكانی ئێران دادەنرێت
داریۆش ئیقبالی یەكێكە لە هونەرمەندە ناودارەكانی ئێران و ناوچەكە بە گشتی، لە رێگای خانمە هونەرمەندی رۆژهەڵاتی كوردستان خاتوو رۆژان توانیمان ئەم دیمانەیەی لەگەڵدا ساز بكەین كە بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی داینەوە.
دیمانە/ خەلیل بلەیی
* رێڕەوی پێگەیشتنی هونەری داریۆش لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ چۆن هەڵدەسەنگێنی، چ هۆكارگەلێك بووەتە هۆی ئەوەی كە پەیوەندی نێوان ئێوە و سێ نەوەی هونەرمەندانی ئێرانی نەپچڕێت؟
- لە سەرەتاوە ئامانجەكانی من لەسەر مەرامی فرە فەرهەنگی و فرە سیاسی و فرە ئایینی و فرە ئایدیۆلۆژیاوە بووە و هەر بەردەوامیش بووە، لەو باوەڕەدام هیچ ئایدیۆلۆژیایەك ناتوانێت پەیوەندی مرۆڤەكان لێك داببڕێت و لەو باوەڕەدام هیچ هێزێك وەكو هێزی عەشق ئێمەی مرۆڤەكان بە یەوەكەوە نابەستێتەوە، هونەر پەیوەستە بە هەموو نەتەوەكانەوە و خۆیشم پەیوەستم بە هەموو گەلەوە. هوشیار بوون و شەفافیەت لە بیرو باوەڕەكانی منن،لە كەشوهەوایەكدا كە نەك تەنیا ترس لە دەربڕینی راستی، بەڵكو ترس لە بیستنی راستی زیاتر حوكم دەكات، شیعر و مۆسیقا بۆ داڕمانینی دیوارەكان دەتوانن كاریگەربن.
ئەو گەشتەم لە دونیای هونەرەوە دەستپێكرد و ئەمڕۆكە لەسەر بناغەیەكی بێ سوود ئەو رێڕەوە پێگەیشتنەم تێدەپەڕێنم و لەگەڵ پەیام بردن و تەواو كردنی چالاكییە هونەرییەكانم سەرقاڵی دابین كردنی پێداویستییە كۆمەڵایەتییەكانم هەوڵی من ئەوە بووە كە بە تەقلید لە مۆسیقا و گۆرانی و وێنەی رەنگدانەوەی راستییەكان لە بیرو بۆچوون و مێشكی هاووڵاتیانمدا دەربخەم، چونكە هوشیار بوون بناغەی هەر گۆڕانكارییەك و دەستپێكی هەر جوڵانەوەیەكە بۆ ئەوەی مرۆڤ پێشكەوێت، لەم چەند ساڵەدا كە لە چالاكییە هونەرییەكانمدا تێدەپەڕێت، تەواوی هەوڵم ئەوە بووە كە لە رێگای هۆشیار كردنەوە و فێركردن و رێگە گرتن لە تێكڕای زیانە كۆمەڵایەتییەكان هاووڵاتیانم بە ئاگا بهێنمەوە، ئەو زیانانەش بریتین لە گشت كێشە كۆمەڵایەتییەكان و دووركەوتنەوە، لە كاتێكدا كە پەیام بردن بە توخمێكی ژیان لە قەڵەم دەدرێت لە هەمبەر رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو كێشە كۆمەڵایەتیانە، هەوڵم ئەوە بووە كە لە رێگای بیستن و بینینەوە چ لە رێگای پرۆگرامەكانی فێركردنی تەلەفزیۆنییەوە چ لە رێگای ریكلام وسیمینارەكانی وشیار كردنەوە، كە بە هاووڵاتیانم بڵێم ئازارەكە لە ناخی خۆماندایە و چارەسەر كردنەكەشی هەر لە ناخماندایە.
كۆمەڵە خەڵكانێكی زۆر كە لەم چەند ساڵانەدا پەیوەندییان پێوە كردین و بە ناردنی پەیامی چارەسەر كردن، ئەوا تا رادەیەك ئومێد و ویستی ئێمەمانانی لە سەرانسەری دنیادا كردۆتەوە، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت كە هەموو بەربەستێك رێگایەكی كرانەوەشی هەیە، دەبێت ئەو كرانەوەیە لە هاووڵاتیانی خۆمانەوە فێر ببین، دەڵێن هونەر پەیژەیەكە لەسەر بانی راستییەكاندا بە مەرجێك كە ئەو پەیژە پشتی بە دیواری بیرو باوەڕەوە بەستبێت، بیرو باوەڕ بوون بە هێزی خۆشەویستی بە راستەقینیەتی میللەت بە توانادار بوونی تاك، یان باوەڕ بەوەی كە دەتوانرێت رێگایەك بدۆزرێتەوە یان رێگایەك دروست بكرێت كە هەر ئەوەش وای لێكردووم كە پێداگیری لەسەر رێگایەك بكەم كە لە دنیای هونەر و چالاكییە كۆمەڵایەتییەكانمدا ئەو رێگایەم دۆزییەوە، لەنێوان هاونیشتمانانمدا سەرم هەڵدا و هەوڵم ئەوە بووە كە وەك پەیامبەرێك دەنگی گەنجەكانی خۆم وەكو خۆی بگەیەنم.
* خەڵكی كوردستان دەنگی ئێوەی زۆر پێخۆشە، بۆچی لە كاتی قەتلوعام كردنی خەڵكی هەڵەبجە بە چەكی كیمیایی هیچ هەڵوێستێك یان دەنگێكت لێ بەرز نەبۆوە؟
- لەوانەیە ئێوە ئاگاداری دەرد و بەدبەختی من نەبووبن و مێژووی چالاكییەكانی من لە ماوەی ئەم سی ساڵەی كە لە تاراوگە نیشتەجێ بووم ئەوە دەردەخات كە من لە بارێكی گونجاودا نەبووم، یەكێك لە گۆرانییەكانم كە بۆ ئەو مەبەستە دامناوە بەناوی (كارەسات)ە كە بە مۆنتاژێكی جوان بە ڤیدیۆ كلیب دیكیۆمینتەكانی قەتلوعامی هەڵەبجە دەردەخەن، لە بەشێك لەو گۆرانییەدا كە دەڵێت(بخەوە ئەی كۆرپەی شیرینم بخەوە ئەی كوژراوی زیندوو)، یەكێكی تر لە بەرهەمەكانی ترم دەربڕی ئەو زیانە كۆمەڵایەتیانەیە كە بەر خۆشەویستەكانم كەوتووە، پارچە مۆسیقاییەكە بە شێوەی كلیپ كە لە رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵیش باسم لێكردووە.
هیچ گومانی تێدا نییە كە هەموومان شایەتی ئەو نەهامەتی و ئەشكەنجە و چەوسانەوەین كە رووبەڕووی میللەتی كورد هاتوون، هەروەها بوێری و ئازایەتی ئەو نەتەوەیە لە بەرامبەر زوڵم و زۆرداری دوژمنانی نواندیان، كە لە روانگەی جیهانەوە ئەم خەباتە ون نەبووە و ون نابێت، لە بیرمان نەچێت كە هونەر وەكو عیلم و مەعریفە سنوور ناناسێت و یەكێكە لە سەرەكیترین ئەو هۆكارانەی كە تاكەكان و كۆمەڵگا جۆراوجۆرەكان بەیەكەوە دەبەستێتەوە، هەڵبەتە تا ئەو كاتەی ئامانجەكەی بەدی دێت، ئامانجی من هەمیشە دووبارە كردنەوەی راستیەكان و ئازار و ئەشكەنجەكانی مرۆڤە، من لەو باوەڕەدام هونەرێك كە ئامانجێكی هەبێت دەتوانێـت بزاڤێكی جیهانی بەخۆوە بگرێت.
* بۆچی ئێوە هونەرەكەتان وەكو چەكێك بەكار دەهێنن؟
- كارنامەی چالاكییەكانی من تێكەڵێك لە هەست و ئامانجەكانم بووە، هەمیشە دەبێت گۆرانییەك یان میلۆدییەكە كاریگەری لەسەر من نواندن بێت و پەیامێكی شاراوەی تێدا بێت، كارەكانم هەر كامیان بەجۆرێك رەنگدانەوەی جۆرە تێڕوانینێك، هەستێك، كەسایەتییەك و ئامانجێكە و هەر كامیان هێڵی تایبەتی خۆیان هەیە، 40 ساڵە كە ئەم رێڕەوە لەسەر ئامانجەی خۆی ماوەتەوە، پەیامی من پەیامێكی راستەقینە بووە، هەریەكێك لەم بەرهەمانە بۆ من بیرەوەرییەكە و لەگەڵ هەموو ئەو بیرەوەریانەمدا دەژیم، گۆرانی گوتن بۆ من تەنیا گۆرانی نەبووە، بەڵكو ژیان بووە، هەناسە كێشان بووە، دیارییەك بووە كە وەكو رێز و حورمەتێك لە من نراوە، كە خۆم لە بەرامبەر ئەو بەرهەمانەدا بە بەرپرسیار دەزانم، هەر كەس ئیلهام لە هەلومەرج و ژینگەی خۆی وەردەگرێت و دەچێتە ژێر كاریگەری ئەو هەلومەرجانەوە، سەردەمی منداڵیم زۆر بە بەدبەختی بەسەر برد، ئازار و ناخۆشییەكی زۆرم لە سەردەمی منداڵییەوە بینیوە، بۆیەش گۆرانییەكانم تا رادەیەكی زۆر رەنگدانەوەی ئەو سەردەمە ناخۆش و پڕ نەهامەتیەی منن، ئاراستەی هونەرەكەم هەمیشە بەرەو چالاكییە كۆمەڵایەتییەكانمدا بووە و مۆسیقا و گۆرانی بە دەمارەكانی مرۆڤ دەشوبهێنم.
* هەستتان سەبارەت بە زمان و فەرهەنگ و هونەری كوردستان چۆنە و بەڕای ئێوە تا چ رادەیەك مۆسیقای فارسی و كوردی لێك نزیكن؟
- زمانی كوردی لقێكە لە زمانە كۆنەكانی ئێران و هەمیشەش وەكو زمانی ناوچەیی خۆمان سەیری دەكەین و لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی كە لە سنە ژیام و فەرهەنگی ئەو شارەم بۆ روون بۆوە، وام لێهات كەزیاتر تامەزرۆی نەتەوەی كورد بم، مۆسیقای كوردی بە دەوڵەمەندترین مۆسیقا ناوچەییەكانی ئێران دادەنرێت و رۆڵێكی گرنگی لە ژیانی خەڵكی كوردستاندا هەبووە، مۆسیقای كوردی بە هۆی مێژوویەكەیەوە كەشوهەوایەكی بێ وێنەی تێدا بەدی دەكرێت كە دەربڕی ئازار و ناخۆشی و نەهامەتییەكانی ئەم میللەتە مەزڵومەیە، لە روانگەی فەرهەنگی و مێژووییەوە رۆڵی نەتەوەی كورد وەكو رەچەڵێكی بوێر و كوڕی كاوەی ئاسنگەر كە ئێرانییەكانی لە دەست زوحاك رزگار كرد و ئاڵای نیشتمانی دایە دەست فرەیدون، بۆ هەموومان لە تەك كەتیبەی (بێستوون ) و( تاقی بوستان) نەك تەنیا مایەی شانازییە بەڵكو پێوەندی مێژووی ئێمەشی پتەو كردووە و لە روانگەی هونەرییەوە لەو باوەڕەدام كە هونەر دەبوایە بە ئاراستەی ستایش و شانازیكردنی بوێرییەكانی نەتەوە هۆزەكانەوە هەنگاو بهاوێژێت و بە شێوەیەكی گشتی تەنیا پەیوەست بە نەتەوەیەك نەبێت. هونەر سنوور ناناسێت و وابەستەی تێكڕای خەڵكانی جیهانە .
* خەڵكی كوردستان پێیان خۆشە گۆرانییەكی تایبەت بە زمانی كوردی سەبارەت بە ئازار و مەینەتییەكانی بچڕیت، ئایا ئەو گۆرانیە دەڵێن؟
- من هەمیشە پێمخۆش بوو پەیوەندییەكی نزیكم لەگەڵ گشت نەتەوەكانی دیكەی ئێراندا هەبێت، هیوادارم لە داهاتوود ئەم پەیوەندییە و ئەو دەرفەتەم بۆ بڕەخسێت، ئەو راستیە ئینكار ناكرێت كە نەتەوەی كورد وەكو نەتەوەكانی تر خەباتێكی زۆریان لە دژی چەوسانەوەدا كردووە و هەر لەو پێناوەدا قوربانییەكی زۆریشیانداوە، هەمیشە لەو باوەڕەدا بووم كە بە گرووپ كار بكەم و لە بوارەكانی هونەری و كۆمەڵایەتیدا بانگهێشتی هاوكارانم كردووە تا لەمەڕ گۆرانییەكانمدا رای خۆیان دەرببڕن، هیوادارم لە ئایندەیەكی نزیكدا بە هونەرمەندان و شاعیران و ئاوازدانەرانی كورد شاد ببم.
* بیستومانە بە نیازی بە زمانی عەرەبی گۆرانییەك بڵێیت؟
- نەخێر ئەم هەواڵە راست نییە.
* دەزانم كە ئێوە گرنگی بە شیعری تایبەت دەدەن، زیاتر سوود لە كام شاعیر وەردەگرن؟
-پەیام و ناوەڕۆك و جەوهەری شیعر لوتكەی كارەكەمە، شیعر دەتوانێت ئاوێنەی ئامانج و هیوای ئاواتەكان بێت، شیعر دەربڕی هێزێكی گەورەی ناخی مرۆڤە، ئەگەر لە دڵەوە هەڵبقوڵێت لەسەر دڵ دەنیشێت، شیعر زۆرتر لە بیرەوەرییەكاندا رۆڵی خۆی دەبینێت و ئاوازی مۆسیقا خێراتر لە سنوورەكان تێدەپەڕێت و دەتوانێت بزوێنەری كۆمەڵگا بێت، هەمیشە هەوڵم ئەوە بووە كە كەڵك لە بەرهەمەكانی ئەو شاعیرانە وەربگرم كە زمانی مێژوویان دەربڕیوە زیاتر كەڵكم لە شیعرەكانی مەولانا و حافزی شیرازی وەرگرتووە و بۆ دەوڵەمەند كردنی گۆرانییەكانیشم كەڵكم لە شیعرەكانی ئەحمەدی شاملۆ و تورەجی نیگەهبان و ئەردەلان سەرئەفراز و ئیرەج جەننەتی عەتایی و شەهیار قەنبەری وەرگرتووە.
* دیدو بۆچوونت بەرامبەر بەمۆسیقای ئمڕۆ چۆن دەبینی؟
- نەوەی گەنجانی ئەمڕۆ بەجۆرێكی تر روویان لە مۆسیقا و گۆرانی كردووە، ئەو نەوەیە بە هەست و داهێنانی خۆی بۆن و مەرامێكی دیكەی بە مۆسیقای ئەمڕۆ بەخشیوە، هەرچەندە ئاسۆی مۆسیقای ئەمڕۆ هەر لە مۆسیقای ناوچەیی و كۆڵان و بازاڕەوە بگرە هەتا دەگاتە مۆسیقای سوننەتی و راپ، هەریەكێكیان جێگای تایبەتی خۆیان لە كۆمەڵگادا داگیر كردووە، بازنەی مۆسیقا لەسەرانسەری دنیادا هەمیشە تووشی گۆڕانكاری بووە، یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی كۆمەڵگای جیهانی ئەمڕۆ نەبوونی سنوورەكانی فەرهەنگی و هونەرەكەیەتی كە ئینتەرنێت رۆڵێكی گرنگ لەو روانگەیەدا دەبینێت، دنیا ئینتەرنێت هەلومەرجێكی رەخساندووە تا گۆرانكارییەكان لە بواری هونەریدا بەخێرایی رووبدەن.
روون و ئاشكرایە كە بەشێك لە مۆسیقای ئەمڕۆ وەكو مۆسیقای ژێر زەمینی هەڵقوڵاوەی سانسۆر و راگرتن و كۆت و بەندە كۆمەڵایەتییەكانە.
* ئێوە لە دوبەی چالاكی هونەریتان هەبووە، ئایا لە داهاتوودا لە كوردستان ئاهەنگ دەگێڕن؟
- ئەگەر بوارم بۆ برەخسێ ئەو دەرفەتە لە دەست خۆم نادەم.
*چ پەیامێكتان بۆ خەڵكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی بۆ كورد هەیە؟
-خەباتی سەد ساڵەی ئازادیخوازانەی خەڵكی كورد هەر بەردەوام دەبێت، هەمیشە پرسیار لە خۆم دەكەم بۆچی كۆمەڵگاكانی( رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) ئێمە لە پردی شارستانیەت و ئازادی تێپەڕ نابن، هۆكاری ئەو مەسەلەیەش زیاتر بۆ كێشە فەرهەنگییەكان دەگەڕێتەوە.
بە كورتی ئێمە دەبێت بەدوای ئەو رێكارانەدا بگەڕێین كە لێكمان نزیك دەكاتەوە و ئامانجەكانمان بەدی دەهێنێت.

gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-05 14:05:18

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: داریۆش:

DaSt XoSh FriShTa GyaN Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net