.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خۆراك تەنیا هۆكار نییە بۆ زیاد نەكردنی كێشی لەش
لەو كاتەی كە زۆربەی خەڵك گرفتی ئەوەیان هەیە كە چۆن كێشی لەشیان دابەزێنن، گەلێك كەسیش گرفتی لاوازی جەستەیان هەیە بۆ زیادكردنی چەند كیلۆگرامێگ كێشی لەش بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن. سەرەتا با بزانین هۆكارەكانی كەمی كێش، لەش بۆ چی دەگەڕێتەوە. چەندین فاكتەر كاریگەرییان هەیە لەسەر زیاد نەبوونی كێشی لەش یان كەمبوونەوەی كێشی لەش وەكو: كفتی یان شەكەتی دەروونی(سترێس (Stress ی توند، بۆ نموونە نیگەرانی و بارگرانی قورسی كارو پیشە، گرفت لە هەڵمژینی خۆراك لە كۆئەندامی هەرسدا، زیاد جوولانەوە و زیادبوونی چالاكی بەدەنی Hyperactivity كە زیاتر لە منداڵان بەدی دەكرێت، هیلاكی بەدەنی یان ماندووبوونێكی زۆری جەستەیی، زیاد وەرزشكردن كە ببێتە هۆی سەرفكردنی وزەیەكی زۆر بێ ئەوەی كە بە خۆراك قەرەبوو بكرێتەوە، گرفت لە ئارەزووی خواردندا بەتایبەتی كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن لەبەر هەر هۆكارێك، زیادبوونی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی (ژاراویبوونی گلاندی دەرەقی (Thyrotoxicosis، خەمۆكی، نەخۆشییە درێژخایەنەكان بەتایبەتی نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەم كە لە تەمەنی گەنجێتیدا بەدی دەكرێت و بە دەرزی ئینسولین چارەسەردەكرێت، بەدخۆراكی و كەمی خۆراكی جۆراوجۆر، خۆراكی ناهاوسەنگ واتە خۆراكێك كە هەموو جۆر و مادە گرنگەكان لەخۆنەگرێت. بە هەرحاڵ پێویستە كە بڕی وزەی رۆژانە كە لە خۆراكەوە وەردەگیرێت كەمتر نەبێت لە 2500 كالۆری، هەندێك جاریش زیاتر بەتایبەتی ئەگەر سەرفكردنی وزە زۆر بێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه