❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زیادبوونی رێـژەی هیمۆگلۆبین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-05 14:17:08

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

زیادبوونی رێـژەی هیمۆگلۆبین

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-238cb1bdc9.jpg
زیادبوونی رێـژەی هیمۆگلۆبین
زیادبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن Polycyehemia واتە زیادبوونی رێژەی هیمۆگلۆبین لە خوێندا كە پتر بێت لە 18.5 گرام لە هەر دێسلیترێكی خوێن واتە(114%) لە پیاوان و پتر لە 16.5 گرام لە هەر دێسلیترێكی خوێن واتە(102%) لە ئافرەتدا، ئەم حاڵەتە زۆر جار هیچ نیشانەیەكی تایبەتی نییە، هەندێك جاریش نیشانەكان جێگای مەترسی نین. بەڵام نیشانە مەترسیدارەكان بریتیین لە: بێ هێزی گشتی، زوو ماندوبوون Fatigue، سەرئێشە، خورشت لە هەموو پێستدا بەتایبەتی لەپاش خۆشووشتن بە ئاوی گەرم Post-bath pruritus، ئازار لە جومگەكاندا، سەرسووڕان، سك ئێشە، هەندێك جاریش گرفت لە مەیینی خوێندا پەیدا دەبێت. لە جۆری دووەمی ئەو حاڵەتەدا كە لە ئەنجامی هەندێك نەخۆشیدا پەیدا دەبێت وەكو نەخۆشی درێژخایەن لە سییەكاندا، نیشانەی وەكو هەناسەتەنگی و كۆكە و تێكچوونی خەو لە نەخۆشدا بەدی دەكرێن، سەرەڕای زیادبوونی رێژەی هیمۆگلۆبینی خوێن. هەروەها ئەگەر زیادبوونی رێژەی هیمۆگلۆبینی خوێن لە ئەنجامی شێرپەنجەی گورچیلە یان شێرپەنجەی جگەردا رووبدات، ئەوا جگە لە نیشانەكانی تایبەت بە زیادبوونی هیمۆگلۆبین چەندین نیشانەی تر لە نەخۆشدا دەبینرێن بە شێوەی لاوازبوون یان دابەزینی كێشی لەش و زەردوویی و سك ئێشە. هۆمۆنی ئێرترۆپۆیتین Erythropoietin كە تایبەتە بە هاندانی مۆخی ئێسك بۆ دروستكردنی خڕۆكە سوورەكانی خوێن بە شێوەیەكی سەرەكی لە گورچیلەكاندا و بە رێژەی 10% لە جگەردا بەرهەم دەهێنرێت، لە حاڵەتەكانی شێرپەنجەی گورچیلە و شێرپەنجەی جگەردا رێژەی ئەم هۆرمۆنە زیاتر دەبێت و دەبێتە هۆی زیاد دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان لەناو مۆخی ئێسكەكاندا.
gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net