❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆژین : بە ئەردۆغانم گوت دەبێ 4000 منداڵی گیراوی كورد ئازاد بكەن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-05 14:40:21

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

رۆژین : بە ئەردۆغانم گوت دەبێ 4000 منداڵی گیراوی كورد ئازاد بكەن

vvvhttp://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-10914f95d1.jpg
رۆژین، لەشانۆی نیشتمانیی توركیا لەسەر كوردبوون دەركرا، بەڵام ئێستا لەسەر مێزی سەرۆك وەزیران باسی پێویستی چارەسەری كێشەی كورد دەكات، نووكتەكانیشی هەر لەسەر چارەسەری كێشەی كورد بوون. هونەرمەندانی دیكە باسی پاسپۆرتی دیپلۆماسیان كرد و رۆژینیش باسی 4000منداڵی كوردی گیراوی نێو زیندانەكانی توركیای كرد. درێژەكەی لە زمانی رۆژینەوە بخوێننەوە.
رووداو -ئیستەنبول
رووداو: هەفتەی رابردوو وەك هونەرمەندێكی كورد لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە هونەرمەندانی توركیا بانگهێشتی نانی بەیانی كرابوون لەگەڵ سەرۆك وەزیران رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەو دانیشتنەدا باسی چیكرا؟
رۆژین: باسی زۆر شت كرا. هەندێك لە هونەرمەندەكان ژمارەیەك داواكاریی پیشەیی تایبەتی خۆیان خستەڕوو، تەنیا یەك دووانێك لە چوارچێوەی ئامانجی دانیشتنەكە قسەیان كرد. من لەلایەن خۆمەوە ئەوەی خۆم گووتوومە باسیدەكەم. زۆربەیان باسی گرفتی كۆپی رایتی بەرهەمەكانیان و، وەرگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و پێدانی مافی هاتووچۆ بە VIPی فڕۆكەخانەكان و ئەو جۆرە شتانەیان كرد! بەڵام من باسی مەسەلەی كرانەوەی دیموكراتیم كرد لە توركیا، چونكە لەراستیدا مەبەست لە دانیشتنەكە باسكردنی ئەو مەسەلەیە بوو. بۆیەش بەڕاستی كە چوومە ئەوێ خۆم بۆ ئەوە ئامادەكردبوو و هەندێك دۆسیەم لەگەڵ خۆم بردبوو. من لەكاتی قسەكردنمدا باسی ئەوەمكرد كە ئێستا نزیكەی 4 هەزار منداڵی كورد لە زیندانەكانی توركیادان و پێویستە حكومەت ئەو منداڵانە ئازاد بكات، چونكە ئەوە بووەتە مایەی تووڕەیی خەڵكی كورد، چۆن فرمێسك بۆ منداڵانی فەلەستینی دەڕێژن كە بەردیان گرتووەتە ئیسرائیلییەكان، دەبێ بۆ منداڵانی كوردیش ئاوا بن. ئەوانیش منداڵن. ئینجا دواتر داوای ئەوەم لە سەرۆك وەزیران كرد كە لە ساڵی 1925، پرۆسەیەك بەناوی(ئیسلاحاتی شەرق) كە ئامانجی تواندنەوە (ئاسیمیلەكردن)ی كورد و كولتوری كوردی بووە دەستی پێكردووە و هەرچی مەقام و گۆرانی كوردی هەبووە هەر هەموویان كردووەتە توركی و لەسەر ناوی تورك تۆماریان كردووە. من داوامكرد مافی ئەو بەرهەمانە بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكانی كە كوردن و لە ئەرشیفی TRT دا ماون و ئەو بەرهەمانە بگەڕێندرێنەوە بۆ كورد. هەروەها باسی ئەوەمكرد گۆرانیبێژانی تورك دێنە ناوچە كوردییەكانی توركیا و تەنانەت لە كوردستانی عێراقیش بە توركی گۆرانی دەڵێن، خۆمی لێ بترازێت كە دەچمە ناوچە توركییەكان و لەوێ بەكوردی گۆرانی دەڵێم، هیچ گۆرانیبێژێكی كورد لەلایەن توركەكانەوە بانگهێشت ناكرێ، داوامكرد لەو بۆنە و ئۆرگانیزاسیۆنانەی كە لە رێگەی شارەوانییەكانەوە رێكدەخرێن، بوار بدرێتە گۆرانیبێژانی كوردیش كە هونەری كوردی بۆ خەڵكی تورك نیشانبدەن. هەروەها داوام لە سەرۆك وەزیران كرد كە راستە TRT6 یەكێكبووە لە هەنگاوە گەورەكانی توركیا و نیشانەی ئیفلاسی سیاسەتی چەوتی 85 ساڵەی دەوڵەتی توركیایە بەرامبەر كورد، بەڵام من وەكو هونەرمەندێكی كورد دوای ئەو هەموو ماندووبوونە لەوێ دوور خرامەوە، داوام لە سەرۆك وەزیران كرد لەم مەسەلەیە بكۆڵێتەوە. یەكێكی دیكە لەو خاڵانە كە من لەسەری وەستام ئەوەبوو كە كۆرسەكانی زمانی كوردی لەلایەن حكومەتەوە زیاتر بایەخیان پێبدرێت، شاكارەكانی ئەدەبیاتی كوردی لە مەموزینی ئەحمەدی خانی و مەلای جزیری و...هتد، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیریی توركیاوە بەشێوەی رێكوپێك چاپ بكرێنەوە و وەكو سەرمایەی نیشتمانی سەیر بكرێن، هاوكات حكومەت رێگە بدات كە پەخشی تەلەڤزیۆنی ئەهلی بە زمانی كوردی هەبێت و هیچ جۆرە سانسۆرێكی لەسەر نەبێت.
رووداو: ئەی ئەوانەی لەو دانیشتنەدا بەشداربوون بەو ئاراستەیەدا هیچ قسەیەكیان نەكرد؟
رۆژین: بەداخەوە زۆر لەو هونەرمەندانەی كە بانگ كرابوون بۆ ئەو دانیشتنە كەم تازۆر خۆیان لەقەرەی مەبەستی دانیشتنەكە نەدا. ئەوەندە نەبێ كە هونەرمەندی بەنێوبانگ یاڤوز بینگۆل، بەسەرۆك وەزیرانی گوت، من وەك تاكەكەس دەنگم بە حیزبەكەی ئێوە نەداوە، بەڵام لەم مەسەلەیەدا من پشتیوانیتان لێدەكەم و پێویستە سەرۆك وەزیران لەم هەنگاوانەیدا بوێرتر بێت. هەروەها ئیبراهیم تاتلیسەسیش گوتی پێویست ناكات چیدیكە لەم وڵاتەدا باسی شتی گشتی بكرێت، لەم وڵاتەدا كێشەیەكی ئیمێرجنسی هەیە و دەبێ بە پەلە چارەسەر بكرێت، وەك نەخۆشێك وایە كە كاتێك حاڵی زۆر شڕە دەبردرێتە بەشی ئیمێرجنسی. بەگشتی 68 هونەرمەند بانگ كرابوون كە 62 یان ئامادەبوون، بەڵام زۆربەیان داواكاریی شەخسییان هەبوو و هیچ بەلای مەسەلەی كورددا نەچوون.
رووداو: هەڵوێستی سەرۆك وەزیرانی توركیا چ بوو لەسەر قسەكانی تۆ، ئایا هیچ بەدەنگەوە هاتنی هەبوو؟
رۆژین: بەڵێ سەرۆك وەزیران لە قسەكانیدا چەندین جار دووپاتیكردەوە كە من لە گەڵ قسەكانی رۆژیندام و هەر لەوێ بەڵێنیدا كە سەبارەت بەو منداڵە كوردانەی كە لە زیندانەكانی توركیادان، یاسایەكی نوێ لە پەرلەمان دەربكەن، حكومەت شێوەی بەڕێوەبردنی كۆرسەكانی زمانی كوردی بگۆڕێت بەرەو باشتر و، هەروەها پشتیوانی زۆربەی قسەكانی منی كرد. سەرۆك وەزیران زۆر بە كراوەیی گوێی لە قسەكان دەگرت، راستە هەندێك شت دەگوترا كە رەنگبێ بە دڵی ئەو نەبووبێ، بۆ نمونە من باسی ئەو منداڵانەم كرد كە بەردیان گرتبووە پۆلیس و عەسكەری تورك، بەڵام سەرەڕای ئەوە بەڵێنیدا كە ئەم مەسەلەیە چارەسەر دەكات.
رووداو: سەرۆك وەزیران ئەوانی بانگ كردبوو تاوەكو لە مەسەلەی كرانەوەی دیموكراتی و چارەسەری كێشەی كورد پشتیوانیی لێ بكەن، ئایا پشتیوانیان لێكرد؟
رۆژین: راستە. بەشێكیان بە سەرۆك وەزیرانیان گوت ئێمە پشتیوانیت دەكەین و ئەوەی دەكەوێتە ئەستۆی ئێمە چییە تاوەكو ئەنجامی بدەین، بەڵام بەداخەوە زۆربەیان داواكاری شەخسییان هەبوو، كە ئەمە پتر هاتەبەر باس نەك ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكە. سەرۆك وەزیران دەزانێ كە هونەرمەندان خەڵكی كاریگەرن و خۆزگە ئەم كۆبوونەوەیە زۆر زووتر ئەنجامدرابووایە.
رووداو: ژمارەیەكی زۆر لەو هونەرمەندانەی كە بەشداری ئەو دانیشتنە ببوون كورد بوون، باشە بۆ تەنها تۆ ئەم داواكارییانەت خستەڕوو، ئەی ئەوانیدیكە؟
رۆژین: راستە. بەداخەوە زۆربەیان بێدەنگیان هەڵبژارد و قسەیان نەكرد. بەڵام من وەكو هونەرمەندێكی كورد پێموایە ئێمە بە قۆناخێكی مێژووییدا تێدەپەڕین و ئەركی سەرشانمە كە ئەو پەیامە بگەیێنم، ئەوێ شوێنی ئەوە نەبوو مرۆڤ باسی كێشە تایبەتییەكانی خۆی بكات، من ویژدانم ئاسوودە نەدەبوو ئەگەر باسی منداڵانی كوردی نێو زیندانەكانی توركیام نەكردبایە. هەر كەسەو جۆرە پەروەردەیەكی خێزانیی تایبەت بە خۆی هەیە. من گلەیی لە جەیلان و عەلی شان و ئەوانیدیكە ناكەم كە قسەیان نەكرد، من باوكم كەسێكبووە كە رەحمەتی مەلا مستەفا بارزانی خۆشیدەویست، ئێمە وەكو خانەوادە مێژوویەكمان هەیە و خێزانێكی شۆڕشگێڕ بووینە. ئەوانیدیكە دەترسان، ناهەقیشیان ناگرم، چونكە لەگەڵ كولتوری ترس و تۆقاندن پەروەردەبوون.
رووداو: تۆ زۆر نوكتە دەكەی و قسەخۆشی، گوتیان لە دانیشتنەكەت لەگەڵ ئەردۆغانیش نوكتەت گێڕاوەتەوە و ئەویش زۆر پێكەنیوە؟
رۆژین: راستییەكەی مەسەلەیەكم بۆ ئەردۆغان گێڕایەوە تا پێی بڵێم هەر چییەك لە توركیا رووبدات خەڵك ئۆباڵەكەی دەخاتە ئەستۆی تۆ. ئێمە بەناوی مێردین بەشداریمان لە پێشبڕكێیەكی موزیكدا كردبوو، لە پێشبڕكێیەكەدا ئێمە نەمانتوانی یەكەم بین و دووەم بووین، دیارە ئەوەش بە smsی خەڵكبوو. بەڵام ژنی هاوكارێكمان كە كوردبوو لە مێردینەوە تەلەفۆنی بۆ كردین و بە كوردی گوتی:"ماڵی بابی ئەردۆغان خراپ بێت كە نەیهێشت كورد یەكەم بن". ئەردۆغان بەم قسەیە زۆر پێكەنی. بەڵام ئامانجی من ئەوەبوو كە ئەردۆغان چونكە وەكو سەرۆك وەزیر بەرپرسە لە هەموو شتێك، ناچارە بە وردی لە هەموو شتێك بكۆڵێتەوە. بۆ نمونە گوتم منداڵی وا هەبووە بەردی نەگرتووەتە پۆلیس، بەڵام ئێستا لە زیندانە، هەیە لە كۆڵان گرتوویانە و هیچ پەیوەندی بە خۆپێشاندانەوە نەبووە. ئینجا من پێموایە هونەرمەند نابێ دەستەمۆبێت و دەبێ هەمیشە ئۆپۆزیسیۆن ببێت، تاوەكو بتوانێ راستییەكان بڵێت. من بە ئەردۆغانم گوت كاتی خۆی ئەتاتورك، شاعیری گەورە نازم حیكمەتی بانگهێشتكرد بۆ سەر سفرەی خۆی، بەڵام نازم حیكمەت نەچوو، ئێمە كە هاتووین بۆ ئەوە هاتووین چیدیكە خوێن نەڕژێت و كە لێرەشین بۆ گوتنی راستییەكان لێرەین.
رووداو: پێشتر لە ئیبراهیم تاتلیسەسیان پرسی بوو، بۆچی گۆرانی بە كوردی ناڵێی، دەیگوت نافرۆشرێت، كەچی ئێستا هەر هونەرمەندەو هەوڵدەدات گۆرانییەكی كوردی بخاتە نێو ئەلبوومەكەیەوە. پێشتر تەنها رۆژین و ئاینوور كاسێتیان بەكوردی دەردەكرد و نەدەترسان، ئێستا چ هەستێكت هەیە بەرامبەر ئەوانە؟
رۆژین: زۆر خۆشحاڵ دەبم كە دەبینم بە كوردی گۆرانی دەڵێن، من وەك گوتتان هیچ سەغڵەت نابم، هەندێك هەن دەڵێن ئەی تاوەكو دوێنێ لە كوێ بوون؟ بۆ ئەوكاتە بە كوردی گۆرانیتان نەدەگوت، بەڵام من وا ناڵێم. من ئەوكاتەی بە كوردی گۆرانیم دەگوت، برادەرێكی رۆژنامەنووسم هەبوو، پێیگوتم مەترسە رۆژین، هەندێك كەس مێژوو دروستدەكەن و هەندێكیش تەنها تێیدا دەژین. من بەرپرسیارێتیم لە ئەستۆ بوو، دەبووایە ئەوە بكەم و ئێستا پێی سەربەرزم. بەڵام بەداخەوە ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هونەری كوردی لە توركیا هونەرێكی قبوڵ نەكراوە، لە ژاندایە. سەری ساڵی رابردوو ئەو هەموو كەناڵە لە توركیا هەیە، هیچیان گۆرانییەكی كوردییان لێ نەدا، خەڵكی كورد لێرە لە توركیا تەماشای كوردساتیان دەكرد.
رووداو: وەكو خانمە هونەرمەندێكی كورد كە بەبەشداریكردنت لە TRT6دا وەك یەكێك لە سیمبولەكانی كرانەوەی دیموكراتی و چارسەری كێشەی كورد بەدیاركەوتی، پێتوایە ئەم پرۆسەیە بگاتە ئەنجام؟
رۆژین: بۆ ئێمە دڵخۆشییەكی گەورەبوو، بەڵام هەستدەكەم ئێستا پرۆسەكە وەستاوە. زۆر شرۆڤەی جۆراوجۆر هەن، هەر یەكەو ئۆباڵی ئەو وەستانە دەخاتە ئەستۆی ئەویدیكە. هەرچەندە كە دەڵێین ئەو پرۆسەیە وەستاوە، من پێموایە تیر لە كەوان ترازاوە ئیتر، ئەگەر بەر ئامانج و نیشانەش نەكەوێ، شوێنێك هەر دەپێكێ. لانیكەم ئەوەیە كە ئێستا باسی كێشەی كورد دەكرێت، ئەوە ئاسان نییە و كاتی دەوێ. دەبینن كە ئۆپۆزیسیۆن و سوپا هیچ هاوكاری سەرخستنی ئەو پرۆسەیە ناكەن. هەلومەرجەكان زۆر سەختن، بۆ یەكەمجار حكومەتێك لە توركیا باسی چارەسەری دەكات، هەر چییەك و هەرچۆنێك بێت و لەپێناوی هەر ئامانجێكدا بێت، رێگەكەیان رێگەیەكی دروستە. من ئومێدێكی زۆرم پێیە. من ئەو رۆژەم دێتەوە یاد كە دوای 85 ساڵ لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی دەوڵەتی تورك بە كوردی قسەكرا، باوەڕ بكە هەندێك وەزیری كورد هەبوون دەگریان. ئێستا باسی كۆمەڵكوژیی دێرسم دەكرێت، دەزانی ئەو كاتەی تازە وێڕا دەگەیشتین، برادەرێكی باوكم كتێبێكی لەسەر كۆمەڵكوژیی دێرسم نووسی بوو، لە ناو سەد زەرفی نایلۆنمان پێچابووەوە و مەترێك لەژێر زەوی شاردبوومانەوە، نەوەكا پۆلیس و عەسكەر پێیبزانن! كەچی ئێستا دەڵێن دەوڵەتی تورك نەك هەر كۆمەڵكوژیی كردووە، بگرە دەبێ داوای لێبووردنیش بكات. ئەوە زۆرە، كەم نییە. ئێمە دەیان ساڵ بوو ئومێدمان بە بزووتنەوە چەپەكانی توركیا بەستبوو شتێك بۆ كورد بكەن، بەڵام ئەنجامدانی دەسپێكردنی پرۆسەی چارەسەری لەلایەن حیزبێكی موحافەزەكاری راستڕەوی وەك AKP هەموومانی شۆك كرد. پێمانوابوو هەموو شتێك هەر بە چەپەكان دەكرێت و دەمانگوت دڵیش هەر لەلای چەپە! كەچی ئێستا زیاتر لە هەمووان ئەوان دژی پرۆسەی كرانەوە بەرامبەر كوردن. چاومان هەر لەچەپەكان بوو كەچی ئەوان دژمان دەرچوون.
teshk

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-05 14:48:44

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: رۆژین : بە ئەردۆغانم گوت دەبێ 4000 منداڵی گیراوی كورد ئازاد بكەن

DaSt XoSh GyaNa Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-06 15:59:30

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: رۆژین : بە ئەردۆغانم گوت دەبێ 4000 منداڵی گیراوی كورد ئازاد بكەن

zor supas dasti tosh xosh beet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net