❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گریان وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشی‌ خه‌مۆكی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-05 17:38:31

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

گریان وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشی‌ خه‌مۆكی

[imgl]http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3c8da11d7f.jpg[/imgl]
لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌گریان كاریگه‌ری‌ زۆر باش بۆ سه‌لامه‌تی‌ له‌ش دروست ده‌كات‌و كلیلی‌ باش بوونه‌وه‌ی‌ له‌شه‌‌و هه‌روه‌ها گریان یه‌كێكه‌ له‌و رێگه‌یانه‌ی‌ كه‌ بۆ كه‌سانی‌ كه‌ئابه‌و توشبوو به‌خه‌مۆكی‌ داده‌نێن. لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌هه‌موو دنیادا بڕوایان وایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ست به‌خۆشی‌ ناكه‌ن‌و بێ‌ تاقه‌تن‌و هیچ رازی‌ نین له‌و ژیانه‌ی‌ به‌سه‌ری‌ ده‌به‌ن، ده‌رمانێكی‌ بۆ دانێن كه‌ببێته‌ هۆی‌ گریانی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌تا ده‌توانێ‌ ئاو له‌چاوی‌ بێت‌و بگری‌، گریان نه‌ك ته‌نها هۆكارێكه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ ترس‌و دڵه‌راوكێ‌، به‌ڵكو سه‌لامه‌تی‌ ده‌هێنێت بۆ له‌ش مرۆڤ.
ئه‌و فرمێسكانه‌ی‌ كه‌زۆر په‌یوه‌ندییان به‌هه‌سته‌وه‌ هه‌یه‌‌و تۆ به‌هه‌سته‌وه‌ ده‌گریت، پڕن له‌پرۆتین، مه‌نگه‌نیز، پۆتاسیۆم‌و هۆرمۆنه‌كانی‌ وه‌ك پرۆلاكتین. مه‌نگه‌نیز یه‌كێكه‌ له‌پێویستییه‌كانی‌ له‌ش كه‌ده‌توانێ‌ ببێته‌ هۆی‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ فلته‌ری‌ خوێن له‌ده‌ماردا، كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ كلسترۆلی‌ خوێن‌و كێشه‌كانی‌ پێست هه‌روه‌ها پۆتاسیۆم كاریگه‌ری‌ باشی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌مارگیری‌ په‌ستانی‌ خوێن‌و هۆرمۆنی‌ پرۆلاكتین كه‌هۆرمۆنی‌ دروستكه‌ری‌ دڵه‌راوكێ‌ زیادبوونی‌ ئه‌م هۆرمۆنانه‌ له‌له‌شدا كێشه‌ له‌له‌شدا دروست ده‌كات. زیادبوونی‌ ترس‌و دڵه‌راوكێ‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌كته‌ی‌ دڵ‌‌و كێشه‌ له‌به‌شه‌كانی‌ مێشكدا دروست ده‌كات، به‌گریان تۆ ده‌توانی‌ ئه‌م كێشانه‌ نه‌هێڵیت‌و له‌شێكی‌ سه‌لامه‌تت هه‌بێت.
زانایان سه‌لماندویانه‌ كه‌گریان هه‌ناسه‌ت قوڵ‌ ده‌كات‌و حه‌ساسیه‌ته‌ پێستییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ دوو نیشانه‌ی‌ سه‌لامه‌تییه‌ له‌له‌شدا.

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net