❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ فلیمی 2012دا ژیانی سه‌رزه‌وی کۆتایی دێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-06 13:46:12

vyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-02
دواترین سه‌ردان: 2010-03-30
په‌یامه‌كان: 34
WindowsXPMSIE7

له‌ فلیمی 2012دا ژیانی سه‌رزه‌وی کۆتایی دێت

سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم که‌ هیچ که‌سێک جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ، دروستکه‌ری ئه‌رز و ئاسمان
هیچ شتێک له‌ باره‌ی زانستی غه‌یب نازانێت و په‌ی به‌ نهێنیه‌کان نابات و ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یکات نابێت .

به‌ڕێزان وه‌ک زۆربه‌مان ئاگادارین که‌ ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا هه‌واڵێک له‌ ئاژانسی بۆشایی ناسی
ئه‌مریکا ( National Aeronautics and Space Administration ) که‌ ناسراوه‌ به‌ ناسا بڵاوکرایه‌وه‌
که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ گوایه‌ له‌ کۆتاییه‌کانی ساڵی 2012 دا کۆتایی به‌ ژیانی مرۆڤ دێت له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی . وه‌هه‌روه‌ها باس له‌ هه‌ساره‌یه‌کی نادیار ده‌کات که‌ قه‌باره‌ی به‌ قه‌ده‌ر قه‌باره‌ی خۆره‌ و جیاوازه‌ له‌ هه‌ساره‌کانی دیکه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌یانناسین . پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وورد بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ خاوه‌نی‌ توانایه‌كی‌ ڕاكێشانی موگناتیسی‌ به‌ هێزه‌ كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ هێزی‌ موگناتیسی‌ خۆر ، هه‌روه‌ک دواجار گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ له‌ حاڵی‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ له‌ خولگه‌ و ڕێڕه‌وی‌ زه‌وی‌، مه‌ترسییه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر زه‌وی‌ و ژیانی‌ زینده‌وه‌رانی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ری‌ ده‌ژین دروستده‌كات .
به‌گوێره‌ی‌ لێكدانه‌وه‌ و زانیاریه‌كانی‌ ئاژانسی‌ بۆشایی ناسی‌ ناسا، ئه‌م ڕووداوه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژی‌ هه‌ینیی 21/12/2012 .
وه‌هه‌روه‌ها هه‌مان ئاژانس ( ناسا ) ‌ له‌زاری “دێڤید مۆریسۆن” كه‌گه‌وره‌ زانایه‌كی ئه‌و ئاژانسه‌یه‌ هه‌واڵی پێشوتری خۆیانى ره‌تكرده‌وه‌، و به‌ بێ بنه‌ما ئه‌و ئاخاوتنانه‌ی وه‌سف كرد.

به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی من لێره‌ ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بده‌م و بۆتانی داده‌نێم له‌و بابه‌ته‌دا
فیلمی 2012 یه‌ که‌ فیلمێکی زۆر به‌هێز و خۆشه‌ ، باس له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ ده‌كات كه‌گوایه‌ له‌ساڵی 2012 كۆتایی به‌ ژیان دێت و هه‌موو شتێك تێكوپێك ده‌شكێت، و له‌م ساته‌ ناخۆشانه‌دا كۆمه‌ڵیك گه‌نجی پاڵه‌وان ده‌توانن خۆیان له‌وهه‌موو وێرانكارییه‌كانى جیهان ده‌رباز بكه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net