.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ئەگەر بڵێین تاركوڤیسكی دیارترین دەرهێنەری سینەمای رووسیایە، رەنگە ئەو قسەیە تازە نەبێت، بەڵكو دیارترین كەسی سینەمایە كە مێژووەكەی زیاتر لە سەد ساڵێكە، گرنگتر ئەوەیە تاركوڤیسكی بە چەند فیلمێك توانی ئەو پایەیە بە دەست بهێنێت.
ئەندریە تاركوڤیسكی لەساڵی 1932 لە شاری زڤراجیە كە لەكەناری ڤۆلگایە لە دایك بووە، ئەو كوڕی شاعیری رووسی ئاریسنی تاركۆڤیسكییە، سەرەتا ئەندریە بایەخی بە نیگاركێشی و مۆسیقا دەدا، دواتر زمانی عەرەبی دەخوێنێ، بە دوای ئەویش جیۆلۆجی، بەڵام لەسەر ئەو خوێندنانە بەردەوام نابێت، دواجار دەچێتە قوتابخانەیەكی فەرمی دەوڵەت كە تایبەت بوو بە سینەما، ئەو قوتابخانەیە لەلایەن سینەماكاری بە ناوبانگ میخائیل رۆم سەرپەرشتی دەكرا، دوای ئەوە تاركۆڤیسكی لەساڵانی 1958-1959 سێ فیلمی دەرهێنا، كە یەكێكیان لەڕۆمانێكی هەمنگوای وەرگیرابوو.
ئەوەی تاركۆڤیسكی وەك دەرهێنەر پێشكەشی دەكات، تەواو پەیوەندی بە منداڵی و گەنجێتی خۆیەوە هەیە، فیلمی "منداڵێتی ئیڤان" كە لەساڵی 1962 دەرهاتووە، یەكێكە لەو نموونانە، ئەو فیلمە باس لە گەنجێك دەكات كە جەنگ تێكیشكاندووە، لەو فیلمە روئیایەكی قوڵ هەیە، سەرەڕای ئەویش رەخنەیەكی توند هەیە بۆ دەسەڵاتی رووسیا، ئەو رەخنەیەی تاركۆڤیسكی بەردەوام بوو، تا وای لێهات نەتوانێ بگەڕێتەوە رووسیا، دواتر فیلمی نۆستالیژای دەرهێنا، كە رەخنەەیكی توند بوو بۆ رووسیا، لە ساڵی 1983 دەرهاتووە، تاركۆڤیسكی نەیتوانی بگەڕێتەوە رووسیا هەر بۆیەش لەساڵی 1986 لە پاریس مرد، ئەو ساڵەش بەر لەمردنی فیملی قوربانی دەرهێنا.
حەوت ساڵ دوای دەرهێنانی مندالێتی ئیڤان تاركۆڤیسكی جوانترین فیلمی خۆی پێشكەشی سینەمای دونیا كرد، ئەویش فیلمی ئەندریە رۆبیلۆڤ بوو، ئەو فیلمە تەواو لەمنداڵێتی ئیڤان جیاواز بوو، ئەو فیلمە پۆرترێتی هونەرمەندی رووس بوو، بە درامایەكی مەجازی باس لە مەینەتی هونەرمەندانی رووسیا دەكات، بە بڕوای رەخنەگران ئەو فیلمە رەخنەیەكی توندە بۆ كارەساتی جەنگ لەسەر ژیانی مرۆڤ، رەنگە لێكدانەوەی تر هەبن، بەڵام ئەو فیلمە بە چاكترین كار دادەنرێت بۆ ناسینەوەی ستایلی دەرهێنان و زمانی سینەمایی تاركۆڤیسكی، هەر ئەو فیلمە سەرنجی زۆر لە دەرهێنەرانی دونیای راكێشا، بەتایبەتی دەرهێنەری سویدی بیرگمان و دەرهێنەری یابانی كیراساوا، فیلمی ئەندریە رۆبیلۆڤ یەكەم كێشەی تاركۆ ڤیسكی بوو لەگەڵ دەسەڵاتی رووسا، بۆیە نەیانهێشت لە رووسیا نمایش بكرێ، ئەو سانسۆرەش جەماوەری بۆ تاركۆڤیسكی زیاد كرد و فیلمەكەشی لە كان خەڵاتی وەرگرت.
سۆلاریس كە لەساڵی 1972 دەرهاتووە، ئەزمونێكی تری تاركۆڤیسكی بوو، ئەو فیلمە لە رۆمانێك وەرگیراوە، كە خەیاڵی زانستییە، ئەو فیلمە رەخنەیە لە مەتریالیزم كە چۆن ژیانی مرۆڤی تێكداوە، فیلمی ئاوێنە و دواتریش گەشتێك لە رێگادا دوایین فیلمەكانی تاركۆڤیسكی دەبێت لە رووسیا.-
دوای دەرچوونی لە رووسیا تاركۆڤیسكی لەساڵی 1983 چاكترین فیلمی خۆی بەرهەم هێنا، كە ئەویش فیلمی نۆستالیژا بوو، ئەو فیلمە باس لەنووسەرێك دەكات كە هەڵدەستێت بە لێكۆڵینەوەی لەسەر مۆسیقای رووسی لە سەدەی هەژدەم ئەمەش وا دەكات كە دوور لەنیشتمانەكەی سۆزێكی بۆ دروست بێت، ئەو بە مەجازی گێڕانەوەی سەرنجڕاكیش باس لە مەنفا دەكات.
نووسەرێك لەبارەی تاركۆڤیسكیەوە دەڵێت "ئەو مارسیل پرۆستی سینەما بوو، لە فیلمی ئاوێنە، توانی گەورەترین داهێنان بكات، ئەو لەو فیلمە باس لە پیاوێك دەكات، كەپاڵەوانی فیلمەكەیە، كەچی هیچ دەرناكەوێت، تەنها یەك جار دەستی دەردەكەوێت".
CiVil
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
