.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















پێده‌چێت یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی (فرانك ڕیبیری) به هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی (بۆیان كریكیچ) ی ئیسپانی و (ئه‌لێكسه‌نده‌ر هلیب) ی بێلاڕووسی بگۆڕێته‌وه و له وه‌رزی داهاتوودا ڕێگه به‌و یاریزانه‌ی بدات ڕووبكاته ڕیزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه .
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی "football press" ی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له هه‌وڵێكی زۆردایه له وه‌رزی داهاتوودا گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یاریزانی فه‌ڕه‌نسی و هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی بایرن میونخ (فرانك ڕیبیری) ئیمزا بكات و بیهێنێته ڕیزی یانه‌كه‌یه‌وه .
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه زۆر سوورن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڕیبیری بۆ ڕیزی یانه‌كه‌یان ، بۆیه به‌رپرسانی ئه‌و یانه ئیسپانیه هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌یان (بۆیان كریكیچ) ی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان و (ئه‌لێكسه‌نده‌ر هلیب) ی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌یان كه ئێستا به شێوازی خواستن له ڕیزی یانه‌ی شتوتگارت یاری ده‌كات پێشكه‌شی یانه‌ی باڤاریان كردووه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌ی ڕیبیری بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌یان .
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی "football press" ی ئه‌ڵمانی ئاشكراشی كرد كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چه‌ند ڕۆژێكه له گفتوگۆی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن میونخ به‌مه‌به‌ستی ڕێكه‌وتنی هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر بۆندی گواستنه‌وه‌ی ڕیبیری .
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ش كرد كه به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن میونخ تا كۆتایی ئه‌م مانگه چاوه‌ڕێ ی بڕیاری كۆتایی ڕیبیری ده‌كه‌ن بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریزانه ئاماده نبوو بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه ئه‌وا یانه‌ی بایرن میونخ پێده‌چێت به‌و بۆنده‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕازی ببێت و ڕیبیری به بۆیان و هلیب بگۆڕێته‌وه ، یان ئه‌و یانه‌یه له‌به‌رامبه‌ر بڕی 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه ده‌فرۆشێت .
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بایرن میونخ ئاشكرای كردووه كه ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌یان (لویس ڤان گال) ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه چاوی بڕیوه‌ته بۆیان و ده‌یه‌وێت بیهێنێته ڕیزی یانه‌كه‌یانه‌وه بۆیه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر یانه‌ی بایرن میونخ بڕیاری فرۆشتنی ڕیبیری بدات ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئه‌و بۆنده‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه په‌سه‌ند ده‌كات .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئولی هۆنێسی سه‌رۆكی یانه‌ی باڤاری په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر پته‌و هه‌یه له نێوانیاندا ، بۆیه گواستنه‌وه‌ی ڕیبیری بۆ ڕیزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه زۆر قوورس نابێت .
جێ ی بیر هێنانه‌وه‌یه هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی (چێڵسی و مانچیسته‌ریونایتد) ی ئینگلیزی و (یۆڤانتۆس) ی ئیتاڵی و (ڕیاڵ مه‌درید) ی ئیسپانی له هه‌وڵێكی زۆردان له هاتن و چوونی هاوینه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ڕیبیری ته‌مه‌ن 26 ساڵ ئیمزا بكه‌ن و بیهێننه پێكهاته‌ی یانه‌كه‌یانه‌وه .
سه رچاوه:وه رزش بۆمن


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







DaSt XoSh GyaNa Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه