❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌خته‌وه‌ری ژیان...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-04 18:33:30

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

به‌خته‌وه‌ری ژیان...

ئایه‌ به‌خته‌وه‌ری له‌ ژیان دا له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌؟؟
یان مناڵی زۆر یا له‌ش ساغیه‌؟؟
یا ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌.. ن له‌ ته‌مه‌ن درێژی یه‌..
یا ناو وناودار و بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ته‌..
یا جوانیه‌؟؟ یان ...هتد. له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌رانه‌ مرۆڤایه‌تی به‌ بیرو بۆچونی خۆی به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕێت..

به‌خته‌وه‌ری له‌ دڵدایه‌ وه‌ كه‌سیش ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر ئه‌م دڵه‌ نیه‌ ته‌نها په‌روه‌ردگار نه‌بێت.

به‌خته‌وه‌ری له‌ ڕه‌گ داكوتانی ئیمانه‌وه‌یه‌ له‌ دڵدا و لق و پۆپه‌كانی سه‌وزایی دونیایه‌ به‌ هه‌موو داواكاریه‌كانی ژیانی دونیایی.

ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ دوو هاوڕێ ئه‌چن بۆ ماسی گرتن یه‌كێكیان ماسییه‌كی گه‌وره‌ ئه‌گرێت و ئه‌یخاته‌ ناو جانتاكه‌ی و هه‌ڵئه‌سێ بڕوات و خواحافیزی له‌ هاوڕێكه‌ی بكات.. هاوڕێكه‌ی لێی ده‌پرسێت بۆ كوێ ده‌ڕۆی؟؟

یه‌كه‌م وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ: بۆ ماڵه‌وه‌، سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ ماسیه‌كی گه‌وره‌م گرتووه‌و به‌شمان ده‌كات.

هاوڕێكه‌ی ووتی: سه‌بر بگره‌ و چاوه‌ڕێ كه‌ با ماسی زیاتر و گه‌وره‌تر بگریت وه‌كوو من..

یه‌كه‌م وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: بۆچی وه‌كو تۆ بكه‌م؟؟

هاوڕێكه‌ی ووتی: ئه‌گه‌ر ماسی زیاتر بگریت ئه‌توانی دوایی بیفرۆشیت..

یه‌كه‌م ووتی: جا بۆ بیفرۆشم؟؟

هاورێكه‌ی ووتی: پاره‌ی زیاترت ده‌ست ده‌كه‌وێت..

یه‌كه‌م ووتی: بۆ پاره‌ی زیاترم ده‌ست بكه‌وێت؟؟

هاوڕێكه‌ی ووتی: ئه‌توانی هه‌ندێكی لێ كۆكه‌یته‌وه‌و بیخه‌یته‌ بانكه‌وه‌و سودی لێ وه‌رگری..

یه‌كه‌م ووتی: جا بۆ وا بكه‌م؟؟

هاوڕێكه‌ی ووتی: بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بیت..

یه‌كه‌م ووتی: بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند ببم و چی پێ بكه‌م؟؟

هاوڕێكه‌ی ووتی: ئه‌توانی ڕۆژێك له‌ ڕۆژان دوای ئه‌وه‌ی پیر ئه‌بیت خۆت و ژن و منداڵت سودی لێ وه‌ربگرن و به‌ به‌خته‌وه‌ری ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن..

یه‌كه‌می ژیر و تێگه‌یشتو ووتی:

ئه‌وه‌ی تۆ باست كرد كه‌ كۆشش بكه‌م تاكو به‌ به‌خته‌ووه‌ری بژێم وا من ئێستا هه‌مان شت ده‌كه‌م وه‌ نامه‌وێ هیچی تر دوای بخه‌م تا پیر ببم و ته‌مه‌نم له‌ خۆڕایی له‌ده‌ست بده‌م..!! به‌خته‌وه‌ریم بۆ ئێستای ژیانمه‌ نه‌ك دوایبخه‌م بۆ كۆتا ته‌مه‌نم و له‌و كاته‌دا ئاخۆ ده‌ستم ده‌كه‌وێت یا نا!!

به‌ڕیزان:

كه‌واته‌ با ده‌قه‌ و سه‌عات و ڕۆژ و مانگ و ساڵمان له‌هه‌مان كاتی خۆیدا -به‌بێ دواخستن- به‌ به‌خته‌وه‌ری بیبه‌ینه‌سه‌ر.

ئێمه‌ی موسوڵمانان له‌ ناو ڕوناكی و به‌خته‌وه‌ری دا ئه‌ژین و ڕوناكی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌به‌خشین به‌ڵام به‌ مه‌رجێك قورئان و سوننه‌ت به‌رنامه‌ و پێشه‌وا بێت چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ئێمه‌ی دروست كردووه‌ و به‌رنامه‌ی داناوه‌ بۆ پاراستنی مرۆڤ له‌ده‌ست خۆی و پاشان له‌ده‌ست ئه‌م دونیایه‌ی كه‌ تیایه‌تی.

داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ به‌خته‌وه‌ری میوانی هه‌موومان بێت.

مالبه رى خوشكان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-07 20:06:11

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: به‌خته‌وه‌ری ژیان...

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-08 07:27:23

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: به‌خته‌وه‌ری ژیان...

sopas bo tosh gyan
dastt xosh bet bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net