.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









دوێنێ شه‌و خه‌وم پێته‌وه دی
له خه‌وما بووبووی به..
فریشته‌یه‌ک،
مۆمێک کزکز له ژوور
سه‌ری ته‌نیایت پێ کردبوو،
هێنده سه رقاڵ بوویت
من خولیای ئه‌وه‌م بوو
بزانم کێ جگه له من،
هۆش و بیری
راپێچی دیوه‌خانی،
ئه‌وینی کردووی.
تۆ هێنده سه رقاڵ بوویت
ووشه‌ت له دوای ووشه .
ریز ئه‌کرد،
من هه‌ر له دوره‌وه
ئه‌مڕوانیه نیگا خهیاڵاوییهکانت
جارجارێک جگه‌ره‌که‌ت به دان ئه‌گرت
به فیزێکه‌وه پێت ئه‌وتم.
هه‌ر ئێستاکه مه‌ستت ئه‌که‌م
کچه بێ نازه‌که !
هه‌ر ئێستاکه له چاوه‌کانما وونت ئه‌که‌م
له پێکێکا لێوه‌کانت ئه‌خۆمه‌وه،
من هه‌ر چاوه‌ڕێ بووم
بێیت و سه‌ر بده‌ی له ماڵه
ته‌نیاییه‌که‌ی من .
من هه‌ر چاوه‌ڕێ بووم.
له ده‌ریای ماچه‌کانی منا
که‌شتی روحت له‌نگه‌ر بگرێ
من هه‌ر چاوه‌ڕێ بووم .
ده ست له‌و خامه و نووسینه‌ت
هه‌ڵگری تۆ ئه‌مجاره نووسینه‌که‌ت
تواندتیهوه هێنده‌ی نه‌مابوو
هه‌موو حه‌ز و هیواکانت
ده‌سته‌مۆکات.
هێنده‌ی نه‌مابوو،
من هه‌ر له دووره‌وه،
نیگایه‌کی پاڕانه‌وه‌م به بادا
بۆ ناردی که بینیم.
تۆ به‌رله‌وه‌ی سهربده ی
له ماڵی خۆر، نهێنی حه‌زه‌کانت،
بۆ ده‌ریا بگێڕیته‌وه
به‌رله‌وه‌ی نیگه‌رانی شه‌وه
تهنیاکانت بۆ مانگ باس بکه‌یت
ئه‌رۆی نامه‌یه‌ک بۆ خه‌می هاوڕێت
ئه‌نووسی ماندوونه‌بوونی رۆژگاره
سته‌مه‌کانی لێ ئه‌که‌یت
منیش حه‌ز و چاوه‌ڕوانی
له ده‌روونما زۆرانبازیان ئه‌گرت
تۆش که هاتی هه‌گبه‌که‌ت
پڕ کردبوو له خه‌م.
ئه‌ڵماس مسته‌فا - سوێد


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه



سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه کوێیه خۆزگه ئه‌و شتانه‌ی ئه‌یهێنن سه‌رچاوه‌کانیان بنوسن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس بؤ ئيوه ئازيزانم
بةريز كجى ئاوينه ئةمه سةرجاوةى korak tv يــــــــه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
