❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ ئه‌فسانه‌كانی كورده‌وارییه‌وه‌: بۆچی قه‌له‌ڕه‌ش ره‌نگی ره‌شه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-08 09:21:32

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

له‌ ئه‌فسانه‌كانی كورده‌وارییه‌وه‌: بۆچی قه‌له‌ڕه‌ش ره‌نگی ره‌شه‌؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ea2e1b3e49.gif
مرۆڤى سه‌ره‌تایی به‌هۆی ئه‌فسانه‌وه‌ قه‌ناعه‌تی به‌ شه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ری كردووه‌، بۆ هه‌ر شتێك چیرۆك و سه‌رگوزه‌شته‌یه‌كی تایبه‌تی دانابوو. ئه‌فسانه‌ به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان بووه‌، بۆ نموونه‌ مرۆڤ بیری له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ بۆچی قه‌له‌ڕه‌ش ره‌نگی ڕه‌شه‌؟ بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی خۆی داوه‌ته‌وه‌ و قه‌ناعه‌تی به‌خۆی كردووه‌. له‌ كورده‌واریدا ئه‌فسانه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات قه‌له‌ڕه‌ش بۆچی ره‌نگی ڕه‌شه‌. ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) عه‌یشه‌ و فاتمه‌ (كه‌ عائیشه‌ی هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری خودایه‌-د.خ- و له‌گه‌ڵ فاتیمه‌ی كچی خۆشه‌ویستن و له‌ كورده‌واریدا جاران وایان به‌كارده‌هێنا) له‌باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه‌ پرسیاری له‌ خۆشه‌ویست كردووه‌ و به‌بێ پرسی ئه‌و هیچی نه‌كردووه‌. رۆژێك عه‌یشه‌ و فاتمه‌ ده‌چن بۆ داران و دار ده‌بڕن، له‌پڕ ده‌ڵێن كه‌ ئایا ده‌بێت ئێمه‌ دار هه‌ڵگرین یان دار ئێمه‌ هه‌ڵگرێت؟ ئێستا چی بكه‌ین خۆ له‌وه‌دا پرسیارمان له‌ خۆشه‌ویستی خودا نه‌كردووه‌؟ ئیدی قه‌ڵه‌ڕه‌شێك له‌و ناوه‌ ده‌بێت (پێشتریش قه‌له‌ڕه‌ش ره‌نگی سپی بووه‌ و وه‌ك ئێستا ره‌ش نه‌بووه‌) ده‌ڵێن قه‌له‌ڕه‌ش بڕۆ و له‌ خۆشه‌ویستی خودا بپرسه‌ كه‌ ئایا ئێمه‌ داره‌ بڕاوه‌كان هه‌ڵبگرین یان دار ئێمه‌ هه‌ڵبگرێت؟ قه‌له‌ڕه‌ش ده‌ڕوات و به‌خۆشه‌ویست ده‌لێ و ئه‌ویش ده‌ڵێ عه‌یشه‌ و فاتمه‌ له‌لای من زۆر به‌ڕێز و خۆشه‌ویستن پێیان بڵێ كه‌ ده‌بێ دار ئه‌وان هه‌ڵبگرێت و نابێت ئه‌وان دار هه‌ڵبگرن. ئیدی قه‌له‌ڕه‌ش ده‌ده‌ڕێته‌وه‌ و به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت هه‌واڵه‌كه‌ به‌درۆ ده‌گه‌یه‌نێت و پێیان ده‌ڵێ كه‌ خۆشه‌ویست فه‌رموویه‌تی ده‌بێ ئه‌وان دار هه‌ڵبگرن. ئیدی ئه‌وانیش داره‌كان هه‌ڵده‌گرن و ده‌یبه‌نه‌وه‌ و له‌ نزیك ماڵ خۆشه‌ویست ئه‌وان ده‌بینێت كه‌ داریان هه‌ڵگرتووه‌ و ده‌ڵێ: ئه‌ی من نه‌مگوت ئه‌وان دار هه‌ڵنه‌گرن و با دار ئه‌وان هه‌ڵبگرێت؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن قه‌له‌ڕه‌شه‌كه‌ وای گوت: ئیدی خۆشه‌ویست ده‌ڵێ بڕۆ قه‌له‌ڕه‌ش تا هه‌تایه‌ رووت ڕه‌ش بێت مادام ئه‌و درۆیه‌ت كرد. ئیدی قه‌له‌ڕه‌ش ڕه‌نگی ڕه‌ش ده‌بێت و بۆیه‌ تا ئێستا قه‌له‌ڕه‌ش ره‌نگی ڕه‌شه‌.

تێبینی: ئه‌مه‌ ته‌نها ئه‌فسانه‌یه‌كی كورده‌وارییه‌ و دووره‌ له‌ واقیع، چونكه‌ پێشی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش (د.خ) قه‌له‌ڕه‌ش هه‌بووه‌ و ڕه‌نگی ڕه‌ش بووه‌، به‌ڵام مرۆڤی پێشوو ئه‌و هه‌موو زانیارییه‌ی نه‌بووه‌ تا په‌ی به‌م شتانه‌ببات و ئه‌م چیرۆكه‌ی بۆخۆی دروست كردووه‌، به‌ڵام ئه‌فسانه‌ش په‌ندی خۆی تێدایه‌ و له‌م ئه‌فسانه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤی درۆزن هه‌میشه‌ ڕووڕه‌شه‌، بۆیه‌ نابێت مرۆڤ درۆ بكات

dwrga

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-08 09:28:12

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: له‌ ئه‌فسانه‌كانی كورده‌وارییه‌وه‌: بۆچی قه‌له‌ڕه‌ش ره‌نگی ره‌شه‌؟

ده‌ست خۆش

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-08 12:22:19

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ ئه‌فسانه‌كانی كورده‌وارییه‌وه‌: بۆچی قه‌له‌ڕه‌ش ره‌نگی ره‌شه‌؟

DaSt XoSh GyaNa Bzhi SarKau Tu BeT

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net