.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA –خولی (50) فیستیڤاڵی فیلمی "كارتاژ" رۆژی رابردوو كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا، تیایدا فیلمی "دێ‌و" به‌رهه‌می ولاتی ئۆرۆگوای وه‌كو براوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان كرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "هۆلیوود ریپۆرته‌ر"، رێورِهسمی كۆتایی ئه‌و فیستیڤاڵه به ئاماده‌بوونی نووسه‌ری ناوداری براوه‌ی خه‌لاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی "گابریه‌ل گارسیا ماركیز" بهرِێوهچوو، تیایدا فیلمی "دێ‌و" خهلاتهكانی باشترین فیلم، ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆ، ئه‌كته‌ری پیاو و خه‌لاتی تایبه‌تی ره‌خنه‌گرانی به‌ده‌ست هێنا.
"دێ‌و" كه به یه‌كه‌م به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر "ئادریان بینینز" دێته هه‌ژمار، ساڵی رابردوو له فیستیڤاڵی فیلمی "به‌رلین" نمایبشكرا و توانی خه‌ڵاتی ورچی زێوینی ئه‌و فیستیڤاڵه و دوو خه‌ڵات له به‌شه‌كانی دیكه‌ی به‌رلیناله به‌ده‌ست بێنێت.
له فیستیڤاڵی فیلمی "كارتاژ" كه له (25) شوبات ده‌ستی پێكردبوو و رۆژی رابردوو كۆتایی پێهات، فیلمی ئه‌رژه‌نتینی "نهێنی چاوه‌كانی ئه‌وان" به‌شداری كردبوو، ئه‌و فیلمه كه نوێنه‌ری سینه‌مای ئه‌رژه‌نتین له رێورِهسمی ئۆسكاره، نه‌یتوانی له‌و فیستیڤاڵه خه‌لات به‌ده‌ست بێنێت.
فیستیڤاڵی فیلمی "كارتاژ" یه‌كێك له كۆنترین فیستیڤاڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتینه، "گابریه‌ل گارسیا ماركیز" نووسه‌ری ناوداری كۆلۆمبیایی و براوه‌ی خه‌لاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی، وه‌كو میوانی تایبه‌ت به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه كردبوو.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh hamno gian


له‌سه‌ر هێڵ نییه







Zor Supas Laya GyaN Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نییه