❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گرنگترین 10 ڕوداوی له‌ مێژووی تۆپی پێ-دا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-08 13:41:02

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

گرنگترین 10 ڕوداوی له‌ مێژووی تۆپی پێ-دا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5ea24061dc.jpg

چه‌ند رووداوێكی ناخۆش و غه‌مگین هه‌ن كه‌پێده‌چێت زۆر كه‌س له‌یادی نه‌مابێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك زانیارییان نه‌بێت له‌باره‌یه‌وه‌، بۆیه‌ لێره‌دا پێویسته‌ ئه‌و رووداوانه‌ رووماڵ بكه‌ین و باسی قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوانه‌ بكه‌ین، ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین كه‌ژیان دوو رووی هه‌یه‌ خۆش و ناخۆش، ته‌نانه‌ت جیهانی تۆپی پێش.
1- كاره‌ساتی سوبیرجا-تێكشكانی فڕۆكه‌ی تۆرینۆ 4\5\1949
له‌دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ، ته‌نها یه‌ك یانه‌ هه‌بوو كۆنترۆڵی خولی ئیتاڵیای بكات و چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد كه‌هه‌ندێكیان تائێستاش وه‌ك خۆی ماوه‌نه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش یانه‌ی تۆرینۆیه‌ كه‌به‌شێوازی (4-4-2) یارییان ده‌كرد، وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی ساڵی (1958).
تۆرینۆ له‌نێوان سالانی (1942-1949) توانی پێنج جار نازناوی خولی ئیتاڵی به‌ده‌ستبهێنێت له‌ساڵه‌كانی (1942-1943، 1945-1946، 1946-1947، 1947-1948، 1948-1949)، به‌لام هه‌ردوو وه‌رزی (1943-1944، 1944-1945) به‌هۆی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه‌ یاریی تێدا نه‌كرا، به‌مه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی (یۆڤانتۆس و تۆرینۆ) خاوه‌نی پێنج نازناوی یه‌ك له‌دوای یه‌كن له‌كالچۆدا، هه‌روه‌ها یانه‌ی تۆرینۆ دووچاری هیچ دۆڕاندنێك نه‌بووه‌ته‌وه‌ له‌خاكی خۆی له‌نێوان (24)ی یه‌نایه‌ری ساڵی (1943) تا (30)ئه‌پرێلی (1949)له‌ (39)یاریدا له‌ (10)یاریدا یه‌كسانبووه‌و (83) یاریشی بردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تره‌ كه‌ (4)وه‌رزی یه‌ك به‌دوای یه‌ك دۆڕاندنی نه‌بێت.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌م یانه‌یه‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێنا، كه‌توانی له‌ناو یاریگای خۆیدا له‌یانه‌ی ئه‌لیساندریا بباته‌وه‌ به‌ئه‌نجامی (10) گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر و گۆڵبارانی تۆڕی گۆڵی یانه‌ی رۆمای بكات به‌ (7)گۆڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی، ئه‌م ژماره‌ پێوانه‌ییانه‌ وای له‌م یانه‌یه‌ كرد كه‌زۆر ئاسایی بێت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی (10)یاریزانیان له‌پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا-دا هه‌بێت.
مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌یی، ده‌بوایه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ كۆتاییه‌كی پڕ ناسۆریان هه‌بێت.
رۆژی (4)ی مایۆ (1949) وابڕیاربوو له‌و رۆژه‌دا یاریزانانی یانه‌كه‌و كارگێڕانی یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ڕۆژنامه‌نووسان به‌فڕۆكه‌یه‌كی جۆری فیات (G212cp) سێ بزوێنه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ شاری تۆرینۆ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌نفیكا وه‌ك رێزلێنانێك له‌یاریزانی پورتوگالی (فرانشیسكۆ فیرێرا) كه‌بڕیار وابوو له‌وه‌رزی داهاتوودا بچێته‌ ریزی یانه‌ ئیتاڵییه‌كه‌.
له‌به‌دبه‌ختی ئه‌م یانه‌یه‌ كه‌شوهه‌وای ئاسمان زۆر خراپ بوو، فرۆكه‌كه‌ش به‌ته‌مومژێكی زۆر ئاڵۆزدا تێپه‌ڕبوو، ئه‌مش وای له‌فڕۆكه‌وان (پیێر لویجی میرۆنی) كرد شپرزه‌ بێت و نه‌توانێت په‌یوه‌ندی بكات به‌سیستمی چاودێریكردنی فرۆكه‌خانه‌ی تۆرینۆوه‌وه‌ بڕیارێكی تاكڕه‌وانه‌ی دا به‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كه‌ی نه‌گۆڕێت و به‌فرۆكه‌كه‌ی نزم ببێته‌وه‌ تائاستی بینینی باش ببێت، به‌لام له‌كاتی دابه‌زیندا خۆی كێشا به‌ته‌پۆڵكه‌یه‌كی كڵێسه‌ی سوبیرجا داو فڕۆكه‌كه‌ به‌ته‌واوی تێكشكاو بووه‌ هۆی مردنی (18) یاریزانی یانه‌ی تۆرینۆو (5)له‌ده‌سته‌ی راهێنانی یانه‌كه‌و فڕۆكه‌وانه‌كه‌و سێ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی و سێ رۆژنامه‌نووس.
2- كاره‌ساتی میونخ -تێكشانی فڕۆكه‌كه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد        (6\2\1958)
دوای نۆ ساڵ له‌كاره‌ساتی فڕۆكه‌ی تۆرینۆ، تۆپی پێی جیهانی تووشی رووداوێكی دڵته‌زێنی تر بوو، ئه‌ویش له‌ساڵی (1958)دا كاتێك یانه‌ی مانچسته‌ر یانه‌یه‌كی زۆر به‌هێزبوو، رێژه‌ی ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی له‌ (24)ساڵ تێنه‌ده‌په‌ڕی و ئاستێكی زۆر به‌رزیان پێشكه‌ش ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وایلێكردبوون پاڵێوراو بن بۆ نازناوه‌ ناوخۆییه‌كان و خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ی، چونكه‌ ساڵێك له‌وه‌وبه‌ر سه‌ركه‌وتبوون بۆ یاریی پێش كۆتایی و ته‌نها به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دۆڕابوو كه‌ئه‌ویش نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.
رۆژی (4)ی شوباتی ساڵی (1958)، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كان له‌به‌لگرادی پایته‌ختی یۆگۆسلاڤیاوه‌، پاش ئه‌نجامدانی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی رێدستار كه‌به‌ئه‌نجامی (3-3) كۆتایهات و یانه‌ی مانچسته‌ر بۆ یاریی پێش كۆتایی سه‌ركه‌وت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی میلان، چونكه‌ له‌یاریی رۆیشتندا (2-1) له‌یانه‌ یۆگۆسلاڤییه‌كه‌ی بردبووه‌وه‌.
له‌به‌رئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر پێشكه‌وتوو نه‌بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌، وای پێویست ده‌كرد، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد-ی هه‌ڵگرتبوو له‌جۆری (G-ALZU)و سه‌ر به‌هێڵی ئاسمانی به‌ریتانی-ئه‌وروپی بوو، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی میونخ-ی كۆن بوه‌ستێت ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نی، پاش ئه‌مه‌ یاریده‌ده‌ری فڕۆكه‌وانه‌كه‌ (كینیس ریمینت) دووجار هه‌وڵیدا فڕۆكه‌كه‌ بنیشێنێته‌وه‌، به‌لام فڕۆكه‌وان (جیمس سین) هه‌ردوو هه‌وڵه‌كه‌ی وه‌ستاند، چونكه‌ تێبینی ئه‌وه‌ی كرد به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌نیشانده‌ری په‌ستانی سووته‌مه‌نییه‌كه‌و گه‌یشتنی بزوێنه‌ره‌كه‌ بۆ به‌رزترین هێز، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ی سووته‌مه‌نی كه‌كرابووه‌ سووته‌مه‌نییه‌كه‌و خێرایی بزوێنه‌ره‌كه‌ی زیادكردبوو، به‌لام له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌م خۆی كێشا به‌په‌رژینی ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی میونخ و پاشان به‌ماڵێكدا كه‌شه‌ش كه‌سی تێدابوو، بۆیه‌ فڕۆكه‌كه‌ تێكشكاو گڕی تێبه‌ربوو هه‌ندێكیان رزگاریان بوو، به‌لام (21) كه‌س مردن له‌نێوانیاندا (7)یاریزانی یانه‌كه‌ (جوف بینت، روجه‌ر بیرن، ئایدی كولمَان، دونكان ئیدواردز كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ پاش (15)رۆژ كۆچی دوایكرد، مارك جونس، دیڤیدبیج، تومی تایله‌ر، لیام ویلان)، هه‌روه‌ها (والته‌ر كریكمه‌ر) كه‌یه‌كێك بوو له‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌كه‌و هه‌ریه‌ك له‌ (بیرت ویلی، تۆم كوری) له‌ده‌سته‌ی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر(مات باسبـی) هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری فڕۆكه‌وانه‌ كه‌ (كینین) و (8) رۆژنامه‌نووس و دوان له‌گه‌شتیاره‌كان.
3- كاره‌ساتی یاریگای نێوده‌وڵه‌تی لیما – 24\5\1964
ئه‌و رووداوه‌ی كه‌به‌ناخۆشترین ساتی وه‌رزشی داده‌نرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌یاریگای نێوده‌وڵه‌تی لیما-ی پایته‌ختی پیرۆ له‌ (24)ی مایۆی ساڵی (1964)دا روویدا، ئه‌ویش له‌پالاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی ولاتانی ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به‌ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی ساڵی (1964)و له‌یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆو ئه‌رجه‌نتین-دا.
له‌و ماوه‌یه‌دا دوژمنایه‌تی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت گه‌یشتبووه‌ به‌رزترین ئاست، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد، هانده‌رانی پیرۆ كه‌وتنه‌ هوتاف كێشان و پاشان ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ گۆڵێكی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ-ی له‌پێش ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌دا به‌دوو ده‌قیقه‌ هه‌ژمارنه‌كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ هاتنه‌ ناو یاریگاو هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا هێرش بكه‌نه‌سه‌رناوبژیوانی یارییه‌كه‌و ناویاریگاكه‌ بشێوێنن و گڕی تێبه‌ربده‌ن، ئه‌مه‌ بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی (318) كه‌س بكوژن كه‌زۆربه‌یان له‌هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بوون و زیاتر له‌ (500) كه‌سیان برینداركرد.
4- كاره‌ساتی گه‌شتی (PY764) ئاسمانی سۆرینام-7\7\1989
گه‌شتی (PY764) ئاسمانی سۆرینامی گه‌شتێكی نێوده‌وڵه‌تی بوو له‌رۆژی (7)یۆنیۆی ساڵی (1989) له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌نداوه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی باراماریبو-زاندیریی له‌سۆرینام، به‌لام بووه‌ ناخۆشترین كاره‌سات له‌مێژووی ولاتانی ئه‌مریكای باشووردا.
ئه‌و گه‌شته‌ی كه‌بڕیاربوو ئه‌و تیپه‌ (11)یاریزانه‌ (COLORFUI 11) به‌رێت بۆ پایته‌ختی سۆرینام كه‌ ره‌شپێست وسپی پێسته‌كانی ئه‌و ولاته‌ بوون،  ئه‌ویش به‌به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سۆرینام، له‌كاتێكدا واچاوه‌ڕوان ده‌كرا فڕۆكه‌كه‌ له‌نیشتگه‌ی ژماره‌ (10)بنیشێته‌وه‌، به‌لام به‌هۆی به‌كارهێنانی سیستمێكی نه‌گونجاو بۆ نیشتنه‌وه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌لایه‌ن بورجی چاودێریكردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ وای له‌ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان كرد كه‌هه‌ست نه‌كه‌ن به‌بوونی دارێكی به‌رز كه‌درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی (25)مه‌تر ده‌بوو نزیك له‌نیشتگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌، دواجار بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كه‌و داره‌به‌رزه‌كه‌ به‌ریه‌ك كه‌وتن و فڕۆكه‌كه‌ هه‌ڵگه‌ڕایه‌و تێكشكا كه‌بووه‌ هۆی مردنی (9)له‌ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان و مردنی (169) گه‌شتیارو رزگاربوونی (11)گه‌شتیار.
تیپی (11)یاریزانه‌ ره‌نگاوڕه‌نگه‌كه‌ كێن؟،
ئه‌م تیپه‌ پێكهاتووه‌ له‌كۆمه‌ڵێك یاریزانی هۆڵه‌ندی كه‌به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی سۆرینامن و یارییان له‌هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌كرد.
5- كاره‌ساتی یاریگای هیلسبره‌               15\4\1989
یاریگای هیلسبره‌ ئه‌و یاریگایه‌ بوو كه‌یاریی پێش كۆتایی خولی جامی ئینگلته‌رای تیا ئه‌نجامده‌درا، به‌لام له‌ڕۆژی (15)ئه‌پرێلی (1989)دا ئه‌مه‌ گۆڕا چونكه‌ له‌و رۆژه‌دا بڕیاروابوو یاریی نێوان یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و نۆتنگهام فۆرست-ی تیا ئه‌نجامبدرێت.
چیرۆكه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌چه‌ند كارێكی چاكسازی له‌شه‌قامی (M62)دا ده‌كرا، ئه‌مه‌ش ئاشكرا نه‌كرابوو، ئه‌م رێگه‌یه‌ لیڤه‌رپوڵ به‌شیفیڵد ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ شتێكی كتوپڕ بوو بۆ به‌شێك له‌هانده‌رانی لیڤه‌رپوڵ كه‌هاتبوون بۆ سه‌یری یارییه‌كه‌و پاش گه‌یشتنیان بۆیان ئاشكراكردبوو كه‌ پێش (15)ده‌قیقه‌ له‌ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌ ده‌رگای یاریگاكه‌ داده‌خرێت ، بۆیه‌ هانده‌ران دابارینه‌ سه‌ر ده‌رگای سێیه‌م و چواره‌م، كه‌ژماره‌یان نزیكه‌ی (3)هه‌زار هانده‌ر ده‌بوو.
له‌پێشداو له‌سه‌عات (2:30تا2:40) ده‌قیقه‌، ژماره‌ی ئه‌و هانده‌رانه‌ی كه‌هاتبوون زۆر نه‌بوون، به‌لام به‌هۆی خراپی رێكخستنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی هانده‌ران زۆربه‌یان ڕژانه‌ سه‌ر ئه‌و دوو ده‌رگایه‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد، له‌كاتێكدا ئاسایشی یاریگاكه‌ نه‌یانده‌هێشت له‌و چاره‌كه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌دا هانده‌ران بچنه‌ ژووره‌وه‌، هه‌رچه‌ند هانده‌ران ده‌یانویست بگه‌ڕێنه‌ دواوه‌ ئه‌وا كۆمه‌ڵێكی تر پاڵیان پێوه‌ ده‌نان بۆ پێشه‌وه‌ له‌و هانده‌رانه‌ی كه‌دره‌نگ گه‌یشتبوونه‌ یاریگاكه‌.
له‌گه‌ڵ زۆربوونی گوشاری جه‌ماوه‌ر و گه‌یشتنی هه‌واڵێك به‌بوونی جێگه‌ی به‌تاڵ له‌ناو یاریگاكه‌، پۆلیس وئاسایش هه‌ندێك ده‌رگای رۆژئاوای یاریگاكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ناشاره‌زایانه‌ كرده‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و ده‌رگایانه‌ رێڕه‌وێك بوو بۆ هانده‌رانی لیڤه‌رپوڵ نه‌ك بۆ كورسییه‌ به‌تاڵه‌كان، لێره‌دا په‌ستانێكی زۆر دروست بوو به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی ئه‌و هانده‌رانه‌و پاڵنان به‌یه‌كتری كه‌بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی خۆیان بكێشن به‌په‌رژینی یاریگاكه‌دا كه‌چوار ده‌وری یاریگاكه‌ی گرتبوو، لێره‌دا بۆ ده‌ربازبوون له‌و تێكه‌ڵبوونه‌ ته‌نها چاره‌یه‌ك هه‌بوو، ئه‌ویش  ئه‌وه‌بوو كه‌خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ رۆژئاوای یاریگاكه‌، به‌لام زۆربه‌ی هانده‌ران كه‌وتنه‌ ژێر پێ و ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوون.
پاش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌ به‌ (6)ده‌قیقه‌، ئاسایش وپۆلیس بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌، هه‌موو ده‌رگاكانی ئه‌و په‌رژینه‌یان كرده‌وه‌ كه‌چوارده‌وری یاریگاكه‌ی گرتبوو به‌وهۆیه‌وه‌ هه‌موو هانده‌ره‌كان رژانه‌ ناو یاریگاكه‌.
ئه‌م رووداوه‌ ناخۆشه‌ بووه‌ هۆی مردنی (96)هانده‌ر به‌به‌رچاوی كامێراكانی كه‌نالی (BBC) به‌ریتانییه‌وه‌، جگه‌ له‌ (300)بریندار كه‌گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌كان، له‌دوای ئه‌و رۆژه‌ شوومه‌وه‌ له‌ئینگلته‌را بڕیاردرا به‌لابردنی په‌رژینی ده‌وروبه‌ری یاریگاكان.
6- كاره‌ساتی ئاسمانی گابۆن                28\4\1993
هه‌ڵبژارده‌ی زامبیا كه‌ناسرابوون به‌ (چیبۆلۆبۆلۆ) له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقا تووشی ناخۆشترین كاره‌ساتی وه‌رزشی بوونه‌وه‌، رۆژی (28) ئه‌پرێلی ساڵی (1993) كاتێك هه‌ڵبژارده‌كه‌ خه‌ریكی گه‌شتێك بوون به‌فڕۆكه‌یه‌ك له‌جۆری (Buffalo DHC-5D)سه‌ر به‌هێزی ئاسمانی زامبیا، به‌ره‌و ولاتی سه‌نیگال بۆ به‌شداریكردن له‌یه‌كێك له‌یارییه‌كانی پالاوتنی مۆندیالی (1994) به‌رامبه‌ر سه‌نیگال.
فڕۆكه‌كه‌ پێویست بوو له‌دوو وێستگه‌ بوه‌ستێت به‌مه‌به‌ستی تێكردنی سووته‌مه‌نی، وێستگه‌ی یه‌كه‌م له‌كۆنگۆی دیموكراسی بوو (زائیری جاران) كه‌تێبینی چه‌ند كێشه‌یه‌كیان كرد له‌بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كه‌دا، به‌لام له‌وێستگه‌ی دووه‌م و له‌فڕۆكه‌خانه‌ی (لیبرفل)یی پایته‌ختی گابۆن سه‌رباری ئه‌و كێشه‌یه‌، فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه‌ بڕیاریدا به‌رده‌وام بێت له‌گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌.
له‌پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌هه‌ڵسانی فڕۆكه‌كه‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی (لیبرفل) یه‌كێك له‌بزوێنه‌ره‌كانی فڕۆكه‌كه‌ گڕی تێبه‌ربوو له‌دووری (500)م له‌كه‌ناره‌كانی گابۆن كه‌وته‌ ناو ئاوی ده‌ریاكه‌.
ئه‌م رووداوه‌ بووه‌ هۆی تیاچوونی سه‌رجه‌م گه‌شتیاره‌كان كه‌ژماره‌یان (30) كه‌س بوو، له‌نێوانیاندا (18) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی زامبیا، جگه‌ له‌ڕاهێنه‌رو ده‌سته‌ی یاریده‌ده‌ران.
به‌لام ته‌نها یاریزان كه‌ڕزگاری بوو ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی زامبیای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ (كالوشا بوالیا) بوو، ئه‌ویش چونكه‌ له‌ڕیزی یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی یاریی ده‌كردو به‌جیا گه‌یشته‌وه‌ سه‌نیگال.
7- كاره‌ساتی یاریگای هیسل                 29\5\1985
له‌وه‌رزی (1984-1985)دا هه‌موو ئه‌وروپا ئاماژه‌یان به‌دوو یانه‌ ده‌كرد كه‌سێیه‌میان نه‌بوو، ئه‌وانیش یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و یۆڤانتۆس بوون، لیڤه‌رپوڵ به‌هێزترین یانه‌ بوو له‌ئینگلته‌را به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو راهێنه‌ر (بۆب بیسلی و جۆفاگان) و یاریزانه‌ زێڕینه‌كانیان وه‌ك (برایان سونیس، ئالان هانسن، سامی لی، كیڤن كیگن، كینی دالگلیش، ئایان راش) كه‌ (8)جار نازناوی خولی ئینگلیزییان به‌ده‌ستهێنا بوو، جگه‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی جامی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان چوار جار له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌دواجاریان وه‌رزی (1984) بوو.
له‌به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی یۆڤانتۆس باڵی به‌سه‌ر خولی ئیتاڵیدا كێشابوو، (8)جار نازناوی خولی ئیتاڵیان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستهێنابوو، ئه‌ویش به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر (جیۆڤانی تراپاتۆنی)و یاریزانه‌كانیان (دینۆزۆف، شیریا، كابرینی، جنتیلی، فورینۆ، تاردێلی، بیتیگا، پاولۆ رۆسی، بۆنیك، پلاتینی).
هه‌ردوویانه‌ش بۆ یاریی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان سه‌ركه‌وتن و بڕیاردرا یارییه‌كه‌ له‌یاریگای هیسل له‌برۆكسل-ی پایته‌ختی به‌لجیكا بكرێت، هه‌وادارانی تۆپی پێ ئه‌م بڕیاره‌یان به‌دڵ نه‌بوو چونكه‌ ئه‌م یاریگایه‌ زۆر كۆن بوو، له‌دروستكردنییه‌وه‌ ساڵی(1930) هیچ گۆڕانكارییه‌كیشی تیا نه‌كرابوو ، ته‌نها ئه‌وه‌ی دڵخۆشكه‌ر بوو ئه‌وه‌ بوو كه‌جێگه‌ی (60)هه‌زار هانده‌ری تیا ده‌بووه‌وه‌.
له‌و رۆژه‌دا هه‌ندێك له‌هانده‌رانی لیڤه‌رپوڵ ئه‌و رووداوانه‌یان به‌بیرده‌هاته‌وه‌ كه‌ساڵێك له‌وه‌وبه‌ر له‌یاریی كۆتاییدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆما دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ هانده‌رانی یانه‌ی رۆما هێرشیان كرده‌سه‌ر هانده‌رانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ، لێره‌دا هانده‌رانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ هه‌ستان به‌تێكشكاندنی په‌رژینی نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌كه‌و هێرشیان كرده‌سه‌ر هانده‌رانی یانه‌ ئیتاڵییه‌كه‌و ناچاریان كردن بگه‌ڕێنه‌ دواوه‌و په‌ستانێكی زۆریان خسته‌سه‌ر یه‌كێك له‌دیواره‌كانی دوای خۆیانه‌وه‌و دواجار به‌سه‌ریاندا رووخاو بووه‌ هۆی كوشتنی (39) هانده‌ر كه‌زۆربه‌یان هانده‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس بوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌برینداربوونی (600)كه‌س.
سه‌رباری ئه‌م رووداوه‌، یارییه‌كه‌ ئه‌نجامدراو یۆڤانتۆس سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوه‌كه‌یان پێشكه‌شكرد به‌گیانی ئه‌و هانده‌رانه‌ی له‌ناو یاریگاكه‌دا مردن.
8- ئه‌ندرێس ئیسكۆبار-2\7\1994
ئه‌ندرێس داریۆ ئیسكۆبار سالداریگا، یه‌كێك بوو له‌ئه‌ستێره‌كانی هێڵی به‌رگری و یاریزانی یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ ناسیۆنالی كۆڵۆمبـیا، ساڵی (1988) بووه‌ یاریزانێكی نێوده‌وڵه‌تی و به‌شداری له‌ (50)یاریی نێوده‌وڵه‌تیدا كردو رابه‌رایه‌تی هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ هه‌ردوو مۆندیالی (1990-1994)دا كرد، ئیسكوبار له‌ژیانی وه‌رزشی خۆیدا دوو گۆڵی تۆماركرد یه‌كه‌میان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌یاریگای ویمبڵی و دووه‌میان به‌هه‌ڵه‌ له‌خۆیانی تۆماركرد به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا.
ئه‌م یارییه‌ دووه‌م یاریی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا بوو له‌چوارچێوه‌ی گروپی یه‌كه‌می مۆندیالی (1994)، پێشتریش یاریی یه‌كه‌میان به‌ئه‌نجامی (3-1) به‌هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا دۆڕاندبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا بێ هێزبوو، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا خاوه‌نی هه‌ندێك یاریزانی وه‌ك (ئه‌سپرێیاو رینكون و ڤالدێراما) بوون، وایان ده‌زانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا به‌ئاسانی له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا ده‌باته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای له‌و كۆمه‌لانه‌ كرد كه‌خه‌ریكی گره‌وكردن بوون ده‌نگ به‌هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا بده‌ن.
به‌لام هیچیان ئه‌وه‌یان چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرد كه‌یاریزان ئیسكۆبار له‌ده‌قیقه‌ی (34)دا گۆڵێك به‌هه‌ڵه‌ له‌خۆیان ده‌كات و پاشان یاریزان (ئێرنی ستیوارت) گۆڵێكی تر بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا تۆمارده‌كات و ئه‌و گۆڵه‌ش كه‌ ئه‌دۆلفۆ ڤالانسیا كه‌له‌ده‌قیقه‌ی (89)ی یارییه‌كه‌دا بۆكۆڵۆمبیای كرد، فریای هه‌ڵبژارده‌كه‌یان نه‌كه‌وت، به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا له‌مۆندیالی(1994) كرایه‌ده‌ره‌وه‌.
ئه‌م كردنه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی رقی هانده‌رانی وه‌رزشی له‌كۆڵۆمبیا هه‌ڵبستێت و له‌رۆژی (2)یۆلیۆی ساڵی (1994)داو له‌به‌رده‌م باڕی (ئیل ئیندیۆ) له‌شاری میدیلین، ئیسكۆبار له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی یه‌كێك له‌خوێندنگا ناوخۆییه‌كانی ئه‌و شاره‌ كه‌ناوی (همبیرتۆ مونوزكاسترۆ) بوو درایه‌به‌ر فیشه‌ك وكوشتی.
9- مردنی (11)یاریزان به‌هۆی هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌-28\10\1998
له‌یه‌كێك له‌یارییه‌كانی خولی یانه‌كانی كۆنگۆی دیموكراسی له‌وه‌رزی (1998-1999)داو له‌یاریگای (كاسای) كۆنگۆ رۆژی (28) ئۆكتۆبه‌ری ساڵی (1998)، له‌كاتێكدا یارییه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی (1-1)بوو، هه‌موو یاریزانانی تیپی بیناچادی به‌هۆی هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداو له‌یاریگاكه‌دا مردن، جگه‌له‌وه‌ی كه‌ڕۆژنامه‌ی (لافینێر) ئه‌وه‌ی بلاوكرده‌وه‌ كه‌ (30)كه‌سی تریش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌هۆی سوتانی جه‌سته‌یانه‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی تیپی باسانیا تووشی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوون وسه‌لامه‌ت ده‌رچوون، سه‌رباری ئه‌م رووداوه‌ جه‌رگبڕه‌، به‌لام حكومه‌تی كۆنگۆ هیچ به‌یانێكی ره‌سمییان له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌وه‌ ده‌رنه‌كرد، به‌هۆی خه‌ریك بوونیان به‌به‌جه‌نگی ناوخۆییه‌وه‌ له‌ڕۆژهه‌لاتی ولات.
هه‌رچه‌ند هیچ ورده‌كارییه‌ك ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و پۆلیسه‌وه‌ بلاونه‌كرایه‌وه‌، به‌لام هه‌ندێك لایه‌نی ناڕه‌سمیی ئه‌وه‌یان روونكرده‌وه‌ كه‌پێده‌چێت ئه‌مه‌ به‌هۆی سیحر كردنه‌وه‌ روویدابێت كه‌دانیشتووانی ئه‌فریقا پشتی پێده‌به‌ستن.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Hamno_ (2010-03-08 13:46:55)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-08 13:50:00

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: گرنگترین 10 ڕوداوی له‌ مێژووی تۆپی پێ-دا

10- مردنی مارك ڤیڤیان فوێ 26\6\2003

شاره‌زایانی تۆپی پێ مارك ڤیڤیان فوێ به‌باشترین یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆنی داده‌نێن ،
ژیانی وه‌رزشی خۆی له‌یانه‌ی كانون یاوه‌ندی كامیرۆنی ده‌ستپێكرد و توانی نازناوی پاڵه‌وانی خولی جامی كامیرۆنی ساڵی(1993) له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت و له‌و ساڵه‌دا په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كه‌یه‌وه‌ كرد ، یه‌كه‌م یاریی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر مه‌كسیك ئه‌نجامدا و به‌شداری مۆندیالی (1994)ی كردو ئاستێكی زۆر به‌رزی نیشاندا، ئه‌مه‌ش وایكرد زۆر له‌یانه‌ ئه‌وروپییه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن بیبه‌نه‌ ریزه‌كانیانه‌وه‌.
پاش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی یانه‌ی ئۆكسێری ره‌تكرده‌وه‌، په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی (لانس)ی فه‌ره‌نسییه‌وه‌ كردو (5) وه‌رزی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌سه‌ربردو نازناوی خولی فه‌ره‌نسی (1998)ی به‌ده‌ستهێنا، به‌لام به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی تووشی بوو نه‌یتوانی به‌شداری مۆندیالی فه‌ره‌نسای ساڵی(1998)بكات.
هه‌ر زوو له‌پێكانه‌كه‌ی چاك بووه‌وه‌و ساڵی(1999) په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی وێستهامی ئینگلیزیه‌ه‌وه‌ كرد و (38)یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ له‌خولی ئینگلیزیدا ئه‌نجامداو پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ فه‌ره‌نساو یانه‌ی لیۆنی هه‌ڵبژارد، هه‌رچه‌ند تووشی نه‌خۆشی مه‌لاریا بوو، به‌لام زوو گه‌ڕایه‌وه‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌و توانی جامی فه‌ره‌نساو پاشان خولی فه‌ره‌نسیش بۆ یانه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت.
فوێ به‌شداری جامی جیهانی (2002)ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆندا كرد، هه‌رچه‌نده‌ له‌قۆناغی یه‌كه‌می مۆندیاله‌كه‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌، به‌لام ئاستێكی زۆر به‌رزی نیشانداو پاشان له‌وه‌رزی (2002-2003)دا به‌شێوه‌ی خواستن چووه‌ ریزی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، فوێ به‌یاریزانێكی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ داده‌نراو له‌كۆی (41)یاریی ئه‌و وه‌رزه‌دا (38)یاریی ئه‌نجامداو توانی (9)گۆڵ تۆماربكات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن له‌ساڵی (2002)دا نازناوی جامی ئه‌فریقای به‌ده‌ستهێنا بوو، له‌ساڵی (2003) به‌شداری جامی كیشوه‌ره‌كانی كرد كه‌ له‌فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدرا.
له‌كۆمه‌ڵه‌ی خۆیدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، پاش بردنه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و توركیاو یه‌كسانبوونی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، بۆ یاریی پێش كۆتایی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا سه‌ركه‌وت.
ڕۆژی (26)ی یۆنیۆی ساڵی (2003) له‌یاریگای جێرلاندی تایبه‌ت به‌یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیاو كامیرۆن به‌یه‌كگه‌یشتن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌داو له‌ده‌قیقه‌ی (9)دا (پیۆس) گۆڵی یه‌كه‌می بۆ كامیرۆن تۆماركرد.
به‌لام له‌ده‌قیقه‌ی(72)دا فوێ كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاریزانێك خۆی پیادا كێشابێت، سه‌رباری ئه‌و هه‌وڵه‌ زۆرانه‌ی درا بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر دڵی بكه‌وێته‌وه‌كار، به‌لام مه‌خابن دواجار كۆچی دوایی كردو ده‌ركه‌وت كه‌به‌هۆی هه‌ڵئاوسان له‌دڵیدا مردووه‌.







KURDSAT.TV

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net