❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئینته‌رنێت مرۆڤ هۆشمه‌ندتر ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-08 15:53:21

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ئینته‌رنێت مرۆڤ هۆشمه‌ندتر ده‌كات

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8bed05729f.jpg
ئینته‌رنێت مرۆڤ هۆشمه‌ندتر ده‌كات 

ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئۆنلاین له‌سه‌ر 895 به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت نیشانده‌دات، كه‌ رای سێ له‌سه‌ر چواری پسپۆڕان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا، ئینته‌رنێت، مرۆڤه‌كان هۆشمه‌ندتر ده‌كات.
به‌پێی راپۆرتی رۆیته‌رز، زۆربه‌ی ئه‌وه‌ كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ خواستی خۆیان به‌شداری ئه‌و لیكۆڵینه‌وه‌یه‌یان كردووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌لوه‌ن له‌ كارۆلینای باكور ئه‌نجامدراوه‌، له‌و بڕوایه‌دان، كه‌ ئینته‌رنێت ده‌توانێت تا ساڵی 2012 ره‌وتی خوێندنه‌وه‌‌و نووسینیش له‌ناو مرۆڤه‌كاندا باشتر بكات.
ئه‌و لیكۆڵینه‌وه‌ ئۆنلایه‌نه‌ نیشانده‌دات، سێ كه‌س له‌ هه‌ر چوار پسپۆڕی ئه‌و بواره‌ له‌و بڕوایه‌ان، كه‌ ئینته‌رنێت ده‌توانێت هۆشی مرۆڤه‌كان باشتربكات‌و به‌هێزتری بكات‌و دوو له‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ش پێیانوایه‌، كه‌ ئینته‌رنێت تائێستا توانیویه‌تی ره‌وتی فێربوون‌و پرۆسێسی زانست له‌ناو مرۆڤایه‌تیدا باشتر بكات.
هه‌رچه‌نده‌ 21%یش رایانگه‌یاندووه‌، كه‌ ئینته‌رنێت ده‌توانێت كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌شی له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان هه‌بێت‌و ئاستی هۆشی كه‌سانێك كه‌ له‌ راده‌به‌ده‌ر به‌كاریده‌هێنن كه‌متر بكاته‌وه‌، به‌ وته‌ی لێكۆڵه‌ران، هێشتا كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه‌ كاریگه‌ری به‌كارهێنانی گووگڵ‌و ویكی پێدیا‌و سایته‌ زانستییه‌ ئۆنلاینه‌كانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌.
ئه‌و لیكۆڵینه‌وه‌ ئۆنلاینه‌ زانیاری‌و بیروڕای پسپۆڕان، بازرگانه‌ گه‌وره‌كان، راوێژكاران‌و گه‌شه‌پێده‌رانی بواری ته‌كنۆلۆژیای له‌پاڵ یه‌كتر كۆكردووه‌ته‌وه‌‌و له‌وناوه‌دا له‌نێوان 895ی‌ كه‌س 371 كه‌سیانی وه‌ك پسپۆری ئه‌وه‌ بواره‌ هه‌ڵبژاردووه‌.
به‌شێك له‌ بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ راپۆرتێكی لێ درووست بووه‌ به‌ناوی «ئایا گووگڵ ئێمه‌ كه‌م هۆش ده‌كات؟». نووسه‌ری ئه‌و راپۆرته‌ ئه‌و خاڵه‌ی كه‌ به‌كارهێنانی له‌راده‌به‌ده‌ری ئینته‌رنێت ده‌توانێت توانای بیركردنه‌وه‌ی قوڵ له‌ به‌كارهێنه‌ر بستێنێته‌وه‌، باسكردووه‌‌و ره‌خنه‌ی له‌و دیارده‌ ته‌كنۆلۆژیكییه‌ گرتووه‌. له‌و راپۆرته‌دا هاتبوو ئه‌وه‌ی ئینته‌رنێت ئه‌نجامی دادات، گۆڕینی حاڵه‌تی هۆش‌و بیركردنه‌وه‌ی قوڵه‌ بۆ ئه‌و هۆشه‌ی كه‌ به‌هۆشی سه‌تحی ده‌ناسرێت، چونكه‌ نرخی بوونی مرۆڤ له‌ ناو ده‌ریایه‌ك له‌ زانیاریدا ئه‌وه‌یه‌، كه‌ توانای بیركردنه‌وه‌ی قوڵی سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ جیاوازه‌كان له‌ده‌ست بدات.
به‌و حاڵه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ پسپۆڕان له‌و بڕوایه‌دان، كه‌ خه‌ڵك له‌ ئێستادا له‌ كۆمه‌ڵێك ئامێر وه‌ك گوووگڵ وه‌ك هاوكارو یارمه‌تیده‌ر بۆ راگرتنی هۆش‌و زانیارییه‌كانیان خۆیان سوود وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ نیشانده‌دات، كه‌ 42%ی پسپۆران له‌وه‌ دڵنیان كه‌ چالاكییه‌ نه‌ناسراوه‌كان تا ساڵی 2020 زۆر سنووردار ده‌بن‌و به‌و شێوه‌ی ئاسایشی تۆڕ، زیادبوونێكی به‌رچاوی ده‌بێت.

HAWLATI

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-08 19:36:08

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPFirefox

Re: ئینته‌رنێت مرۆڤ هۆشمه‌ندتر ده‌كات

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-10 18:44:16

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئینته‌رنێت مرۆڤ هۆشمه‌ندتر ده‌كات

zor supas barezim dasti tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net