❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی خه‌و ده‌بینین؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-09 09:10:15

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

بۆچی خه‌و ده‌بینین؟

نزیكه‌ی‌ شه‌ش ساڵی‌ ته‌مه‌نمان له‌ حاڵه‌تێكی‌ خه‌یاڵی‌ كه‌له‌لایه‌ن مێشكه‌وه‌ دروست ده‌كرێت به‌سه‌ر ده‌به‌ین، ئه‌و حاڵه‌ته‌ خه‌یاڵیه‌ش به‌ "خه‌وبینین" ناسراوه‌ مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ ٥٠ هه‌زار كاتژمێری‌ ته‌مه‌نمان به‌خه‌و بینین به‌سه‌ر ده‌به‌ین كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌بینین‌و تیایدا ده‌ژین وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ڕاسته‌قینه‌ بێت خه‌وبینین سێیه‌م چالاكی‌ سه‌ره‌كی‌ مێشكه‌.
دواهه‌مین لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ "خه‌و" له‌لایه‌ن زانای‌ ده‌روونی‌ "جوزیف غریفین" ئه‌نجام درا ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ "خه‌وبینین ئه‌نجامێكی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ ئه‌و كاردانه‌وه‌ هه‌ستیارانه‌یه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ پێدا ده‌په‌ڕێنین‌و ناتوانین بیدركێنین، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌ك ڕوویدا له‌ نێوان تۆ‌و هاوڕێیه‌كی‌ كاركه‌ت داو هه‌ردوو لا توانیتان قسه‌كانتان‌و هه‌سته‌كانتان بدركێنن ئه‌وا له‌و كاته‌دا خه‌و دروست نابێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌ك روویدا له‌نێوان تۆو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌كه‌ت‌و توانای‌ وه‌لاَم دانه‌وه‌ت نه‌بوو "له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر وه‌لاَمت دایه‌وه‌ ئه‌وه‌ كاره‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت" له‌و حاڵه‌ته‌دا خه‌و ده‌بینیت ده‌رباره‌ی‌ رووداوه‌كه‌ له‌وشه‌وه‌دا ته‌نانه‌ت پاش چه‌ند ڕۆژ‌و هه‌فته‌.
قۆناغه‌كانی‌ خه‌وتن.
قۆناغی‌ یه‌كه‌م : ئه‌و قۆناغه‌یه‌ كه‌ چالاكی‌ مێشك له‌ حاڵه‌تی‌ ئاگابوون به‌ڕێژه‌ی‌ (50%) كه‌م ده‌بێته‌وه‌ هه‌ردوو چاو داخراون، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سه‌ خه‌وتووه‌كه‌ له‌خه‌و هه‌ڵسا هه‌ست ده‌كات كه‌ نه‌خه‌وتووه‌.
قۆناغی‌ دووه‌م: ئه‌و قۆناغه‌یه‌ كه‌به‌ حاڵه‌تی‌ خه‌وی‌ سووك "light sleep" ده‌ناسرێت كه‌تیایدا هێمای‌ مێشكی‌ جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت، لێدانی‌ دڵ به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه‌ ده‌ڕوات هه‌روه‌ها پله‌ی‌ گه‌رمای‌ له‌شیش له‌م قۆناغه‌دا له‌ش ده‌ست به‌ ئاماده‌بوون ده‌كات بۆ چوونه‌ ناو حاڵه‌تی‌ خه‌وێكی‌ قووڵ.
قۆناغی‌ سێیه‌م‌و چواره‌م: هه‌ردوو قۆناغی‌ خه‌وی‌ قوڵن، قۆناغی‌ چواره‌م زۆر قوڵتره‌ له‌ قۆناغی‌ سێیه‌م كه‌تیایدا مێشك هێمای‌ زۆر ده‌رده‌كات‌و ئاماژه‌ به‌حاڵه‌تێكی‌ خه‌وتنی‌ به‌رده‌وام‌و پشودانێكی‌ به‌رده‌وام ده‌دات.
قۆناغی‌ پێنجه‌م: ناسراوه‌ به‌ "rem" واتا جوولاَنه‌وه‌یه‌ كی‌ خێرایی‌ هه‌ردوو چاو له‌ خه‌وتن دا، هێماكانی‌ میشك له‌ هێماكانی‌ مێشكی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م ده‌چێت لێدانی‌ دڵ‌و هه‌ناسه‌ خێرا ده‌بێت‌و ڕێك نه‌بوونی‌ هه‌ناسه‌ ده‌ست پێده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌ند جوولاَنه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌م‌و چاو په‌نجه‌و قاچ ده‌بینرێت، ئه‌م قۆناغه‌ ئه‌و قۆناغه‌ كه‌تیایدا مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆرو به‌رده‌وام خه‌و ده‌بینێت، هێماكانی‌ مێشكیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات.
خولێكی‌ ته‌واوه‌تی‌ ده‌ڕوات.
قۆناغی‌ یه‌كه‌م
له‌ (4%) بۆ (5%)ی‌ ماوه‌ی‌ خه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت
قۆناغی‌ دووه‌م
له‌ (40%) بۆ (45%) ماوه‌ی‌ خه‌وتنه‌
قۆناغی‌ سێیه‌م
له‌ (4%) بۆ (6%) ماوه‌ی‌ خه‌وتنه‌
قۆناغی‌ چواره‌م
له‌ (12%) بۆ (14%) ماوه‌ی‌ خه‌وتنه‌
قۆناغی‌ پێنجه‌م
له‌ (20%) بۆ (25%) ماوه‌ی‌ خه‌وتنه‌
ده‌رباره‌ی‌ ئاژه‌ڵیش /
باڵنده‌كان هه‌موو شه‌وێك (15) چركه‌ی‌ خه‌و ده‌بینن.
مانگا (25) خوله‌ك خه‌و ده‌بینێت
شیمبانزی‌ (200) خوله‌ك خه‌و ده‌بینێت واتا دووقاتی‌ ئه‌و ماوه‌ی‌ مرۆڤ خه‌و ده‌بینێت.
خشۆكه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌و نابینن

کوردماکس

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-09 14:35:49

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: بۆچی خه‌و ده‌بینین؟

dastakant xosh azizm har bjy,hiway sarkawtn u barawamit bo daxwazm..

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net