.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا بە(سڤیل)ـی راگەیاند، خەڵكی كوردستان هونەردۆستن و خۆشحاڵی خۆی لەسەركەوتنی كۆنسێرتەكەی نیشان دا، گوتی "بەداخەوە پێشتر بەهەڵە باسی كوردستانیان بۆ كردبووم، كە دەبوو جاری یەكەم داوەتنامەكەم قبووڵ بكردایە". راشیگەیاند لەناو كورددا چەندین هونەرمەندی بەتوانا هەڵكەوتووە، كە لەوڵاتی لوبنان جەماوەریان هەیە و خۆشەویستن.
دوای گەیشتنی بۆ كوردستان، هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا دیمەنە خۆشەكانی بۆ (سڤیل) دەگێڕێتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە ئامادەبووانی كۆنسێرتەكەی خۆشترین كاتەكانی كوردستانیان پێشكەش كرد و گوتی "كاتێك بینیم لەناو كۆنسێرتەكەم هەموو ئامادەبووان لەگەڵ من گۆرانییەكانیان دەگوتەوە، جوانترین دیمەن و ئیحساسیان بەمن بەخشی، هەستم كرد عاشقەكانی دەنگ و هونەری من لێرە كۆبوونەتەوە، سوپاسی ئەو جەماوەرە و هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم"، ئەلیسا ئەوەی ئاشكرا كرد، حەز دەكا بۆ جارێكی دی بگەڕێتەوە كوردستان و كۆنسێرت بۆ شارەكانی تریش ئەنجام بدات. باسیشی لەدیمەنەكانی ناو شاری هەولێر كرد و گوتیشی "من هەر دوو رۆژ لەكوردستان بووم، ئەوەندەی كاتم هەبوو سەیری كەناڵەكانم دەكرد، گوێم بەمۆسیقای جوان و خۆش ئاشنابوو، بەڵام بەداخەوە لەزمانی كوردی ناگەم تا بزانم هۆنراوەكان چۆنن، ئەوەندەشی دەبوو لەشوێنێك بچم بۆ شوێنێكی دی، هەندێ دیمەنی ناو شاری هەولێرم بینی، جوان بوون، بەتایبەت بەشەو. هەروەها ئەو وێنانەی خۆم بینی، كە هەڵواسرابوون، ئەوانە لای من دیمەنە جوانەكانی كوردستان بوون".
لەبارەی هونەرمەندە كوردەكانیشەوە، ئەلیسای لوبنانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كورد هونەرمەندی بەتوانای تێدا هەڵكەوتووە، كە دەتوانن سنووری عێراق ببەزێنن و ناوبانگ دروست بكەن، گوتی "پێشتر گوێم لەهەندێ گۆرانی كوردی بووە، گۆرانییەكەی عەلی حەججار و لەیلا فەریقیم گوێ لێ ببوو، كاتێك چووم بۆ وڵاتی میسر، ئەو گۆرانییە زۆر پەخش دەكرا، ئەوەشم بیستبوو، كە كوردیش شاكیرای هەیە، بەتەلەفۆن پێنج دەقیقە لەگەڵ دەشنێی شاكیرای كوردی قسەم كرد، هەر لەلای كاك فادی حەداد كلیپێكی زۆر جوانی ئەوم بینی، هەروەها ئەلبوومەكانی دەشنێ و لۆكە و میرام لەگەڵ خۆم برد، هیوادارم سەركەوتنیان بۆ دەخوازم".

لهسهر هێڵ نییه






دةست خوش هةر بزيت كيان.......


لهسهر هێڵ نییه









ده ست خؤش بيت سه ندريلا خان بؤ ئه م بابه ته جوانه ى اليساكيانت بيشكه ش كردين سه ركه وتوو بيت


لهسهر هێڵ نییه








supas bo paiamakantan azizanm dasty ewash xosh bjin azizanm
لهسهر هێڵ نییه








دةستت خؤش بيت سةندريلا كيان بؤ بابةته جوانةت حياتم


لهسهر هێڵ نییه