.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ده‌بێت په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان ده‌سته‌واژه‌كانى (ئهبیسكیرۆن و هارباستۆم و پۆپۆ) چی بێت ؟ هه‌موو ئه‌وانه چه‌ند وشه‌یه‌كن ئاماژه‌ن بۆ گرنگترین دۆزینه‌وه‌كان له‌دیرۆكی مرۆڤایه‌تیدا، به‌تایبه‌تى له‌یاریی تۆپی پێدا، بێگومان (لێدان) له‌ناخی هه‌موو پیاوێكدا له‌وه‌ته‌ى له‌سه‌ر قاچه‌كانیان هاتوچۆ ده‌كه‌ن بووه‌ته غه‌ریزه‌ى سروشتى، مرۆڤه‌كانى سه‌رده‌مى به‌ردین قاچه‌كانیان به‌كارده‌هێنا بۆ لێدانى (به‌رد) یاخود (ئێسقانه‌كان)، نزیكه‌ى سێ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چینیه‌كان پێستى گیانله‌به‌رانیان له توكهكهى یاخود ریشهكهى داده‌ماڵی بۆ ئه‌وه‌ى یارییه‌كى پێ ئه‌نجام بده‌ن كه‌پێی ده‌وترا ( تسو شو)، تسو شو-ش ئه‌و ده‌ربڕینه كۆنه‌یه بۆ ئه‌و یارییه‌ى كه‌له‌ئێستادا پێی ده‌وترێت تۆپی پێ .
یۆنانیه‌كانیش ده‌سته‌واژه‌ى (ئهبیسكیریۆن)یان بۆ تۆپی پێ به‌كارهێناوه، له‌كاتێكدا كه رۆمه‌كان پێیان ده‌ووت (هارباستۆم)، هه‌رچه‌نده كه یارییه‌كه له‌لای هه‌ردووكیاندا پشتى به هه‌ڵگرتنى تۆپه‌كه یاخود لێدانى تۆپه‌كه به‌ستووه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك لهفارسهكان و میسریه‌كان و ئاشوریه‌كان و دانیشتوانى ئه‌مریكای باكوریش به‌جۆرێكی تر و جیاواز ئه‌و یارییه‌یان ئه‌نجامداوه، بۆ نموونه له‌مه‌كسیك له‌لایه‌ن گه‌لی (ئهزهتیك)ه‌وه یاریی (تهلاشتلی)یان كردووه كه به‌ردێك یاخود شتێكی ره‌قیان خستۆته ناو پارچه‌یه‌ك لاستیكهوهو یارییان پێكردوه.
گریفیون و پێستى گیانله‌به‌ران و كهنگهری بر‌ژاو
كۆنترین نمونه كهبهئاماژه بۆ ئه‌نجامدانى یاریی تۆپی پێ داده‌نرێت، ئه‌و پارچهپێستهبوو كه‌له‌ساڵی 1999 له‌سه‌ربانى ژووری (شاژنه ماری) لهكۆشكى سكۆتله‌ندا له‌شاری (سترلینگ) دۆزرایه‌وه، ئه‌و پارچه‌یه‌ى كه‌له‌سه‌ر(میزه‌ڵدانى به‌راز) نه‌خشێنرابوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (450) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و مێژوونوسان پێیانوایه كه شاژن له‌وانه‌یه ئه‌و شێوه یارییه‌ى له‌سه‌ر پێست نه‌خشاندبێت له‌نێو ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ى كهژێرهوهى تایبه‌ت بوو به‌شوێنى ئه‌و سه‌رباز و خزمهتكارانهى كهبهتاسهوه چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنى یارییه‌كه‌یان ده‌كرد هه‌ڵواسرابێت، به‌لام به‌گشتى ئه‌و یارییه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر له‌یاریی (رهگبى) ئێستاوه نزیك بوو له‌وه‌ى كهلهتۆپی پێ بچێت، به‌لام كۆنترین تۆپ تائێستاش هه‌بێت له‌وولاتى (میسر)ه كه‌دوو سه‌ده پێش سه‌رده‌مى زاینى له‌پێست و ته‌خته دروستكراوه.
ناكرێ كۆمپانیاكانى تۆپ دروستكه‌رانى ئه‌مڕۆ به‌وه تاوانبار بكه‌ین كه ئه‌ندێشه و خه‌یاڵیان وه‌لاناوه یاخود فه‌رامۆشكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌چاوى چه‌ندین شێوازی نوێ و تازه ده‌كه‌ن له‌به‌كارهێنانى پێداویستیهكاندا، ئه‌وه‌تا گه‌لانی (ئه‌سكیمۆ) به‌جۆره تۆپێك یارییان كردووه كه له‌پێستى گیانله‌به‌رێك دروستكراوه، له‌كاتێكدا دانیشتوانى (هاواى) یاریی (پۆپۆ)یان كردووه له‌ڕێی گه‌لای دره‌خته‌كان و هه‌ندێ شتی تره‌وه، به‌لام دانیشتوانى (فیجی) یارییان به‌و تۆپانه كردووه كهلهتوێكڵی میوه‌ى (گریفیون) دروستكرابوو، هه‌روه‌ها دانیشتوانى ئوستورالیه كۆنه‌كان (ره‌سه‌نه‌كان) گیانله‌به‌رى (كه‌نگه‌ر)یان برژاندووهو له‌گه‌ڵ گژوگیا تێكهڵكیان كردووه‌و تۆپیان لێ دروستكردووه، له‌كاتێكدا كهئینگلیزه نوێیه‌كان چه‌ند پارچهپێستێك كهخستویانهته ناو كیسه‌یه‌كى بچوكه‌وه تۆپیان لێ دروستكردوه و یارییان پێكردووه.
به‌كارهێنانى میزه‌ڵدانى به‌راز
هه‌نگاوى دووه‌مى پێشهكهوتوو ئه‌وه‌بوو كه تۆپه‌كه به‌هه‌وا پڕ بكرێته‌وه و نه‌ك به‌شتى ره‌ق و پاڵنه‌ر، ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانى میزڵدانى به‌راز بوو كه‌به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ى تردا سه‌ركه‌وتوو بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى باشتر و به‌هێزتر له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵده‌به‌زیه‌وه و ده‌ڕۆیشت، دواتر ئه‌و بیرۆكه‌یه پێشكه‌وتنى باشتری به‌خۆیه‌وه بینى، ئه‌ویش به‌به‌كارهێنانى پێستى ئه‌و میزڵدانهو به‌ستنه‌وه‌ى به‌چه‌ند تۆڕێكی په‌تی كه‌ده‌بوو هۆی ئه‌وه‌ى كه‌بۆ لێدانه‌كانى سه‌ر ئازاری هه‌بێت و به‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر كاریگه‌ری زیانبه‌خشى لێده‌كه‌وته‌وه.
ره‌گ و ریشه‌ى ئینگلیزییه‌كان
لهحهفتاكانهوه ئه‌و پێسته‌ى كه بۆ تۆپ دروستكردن به‌كارده‌هێنرێت له‌هه‌موو ئه‌و جۆره پێداویستیانه به‌ده‌رن كه‌په‌یوه‌ستن بهكهلوپهلی سروشتى، به‌وه‌ى كه ماده‌ى پلاستیك بوو به‌ماده‌ى سه‌ره‌كى بۆ دروستكردنى تۆپه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ى دژه ئاوه‌و ئاوی ناچێته ناو و زۆر ئاسانتریشه بۆ هه‌ڵدانى و له‌هه‌واشدا خێرایه، به‌لام ئایا كێ یه‌كه‌م یاریزانى تۆپی پێ بووه؟ زۆر ئه‌سته‌مه به‌ته‌واوى وهلامى ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌ستبكه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌میشه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى یارییه‌كه‌دا چه‌ند گومانێك بونى هه‌بووه، ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به‌وه ده‌توانین بیڵێین ده‌ركه‌وتنى ئه‌و وێنه‌و و نه‌خشه ههڵكهندراوانهن كهبهڵگهى ئه‌وه‌ن كه یاریی له‌نێوان دوو تیپدا ئه‌نجامدراوه به‌هۆی تۆپێكی خرهوه.
ده‌توانین ده‌ستنیشانى ئه‌وه بكه‌ین كهتۆپی پێی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ولاتى ئینگلته‌را، به‌تایبه‌تى له‌نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا، ئه‌ویش زیاتر له‌ڕێی بلاوبونه‌وه‌ى كۆمپانیاكان و كرێكاره كۆچكهرهكانهوه به‌هۆی شۆڕشى پیشه‌سازی، ئه‌و یارییه بلاوبونهوهیهكى زیاتر و خێرای له‌جیهاندا به‌خۆیه‌وه بینى و ئه‌و بلاوبونه‌وه‌ى یاریی تۆپی پێ وایكرد كه‌زۆر به‌خێرایی جێگه‌ى یارییه كۆن و كلاسیكهكانى تر بگرێته‌وه كهتائهمڕۆش له‌هه‌ندێ شوێنی جیهاندا جارجاره ده‌كرێن.
نهێنیه‌كان
زۆرێك له‌بڕیار به‌ده‌ستانى یاریی نوێ له‌سه‌ر چه‌ندین لایه‌ن بیروڕای جیاوازیان هه‌یه، به‌لام له‌چه‌ند رویهكیشهوه هاوڕان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موویان به‌یه‌ك تۆپ ئه‌و یارییه‌یان كردووه و ئامانجیش لێی ئه‌وه بووه كه‌به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى دیاریكراوی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان به‌ڕێی بكه‌ن، ئه‌و كاته‌ى كه تۆپ گه‌یشته ئه‌وه‌ى كه‌به‌ر زه‌وی بكه‌وێت و لێی هه‌ڵبه‌زێته‌وه یارییه‌كه زیاتر جه‌ماوه‌ری به‌خۆیه‌وه بینیوه و له‌ناو یارییه‌كانى تردا زیاتر سه‌ركه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
(گۆنته‌ر نیتسهر)ی ئه‌ستێره‌ی پێشوى ئه‌ڵمانیا له‌لێدوانێكی به‌ناوبانگدا سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی مرۆڤ به‌تۆپی پێوه وتویهتى: ئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كى گرنگ و كاریگه‌ره، ئێمه ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌ر شتێك كاردانه‌وه‌ى هه‌مه‌جۆری لێبكه‌وێته‌وه‌و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له‌هه‌موو كاتێكدا به‌دی ده‌كرێت كه تۆپه‌كان به‌ر قاچه‌كان ده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه تۆپی پێ به‌بایه‌خ بێت، له‌و یارییه‌دا پێشتر هه‌رگیز ئه‌وه رووی نه‌ده‌دا كه‌ئێستا رووده‌دات و ده‌بینرێت، بۆیه هه‌موو چركه‌یه‌كى حاڵه‌ت و جۆرێكی جیاوازه.
خۆشه‌ویستى به‌رازیلیه‌كان بۆ تۆپ
(سوپاس ئه‌ى ئه‌زیزم) ده‌توانین ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و تۆپه بڕۆنزییه بخوێنینه‌وه كه (ئه‌لفرێدۆ دی ستیفانۆ)ی ئه‌فسانه‌ى تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتنی و ئیسپانى له‌سه‌ر نوسیوه كه‌له‌ناو ئه‌رشیفی گهنجینهكانیدا دانراوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرنگی ئه‌و تۆپه بۆ ئه‌و یاریزانه ئه‌ستێره‌یه، كه‌واته نابێت هه‌ست به‌هیچ سه‌رسوڕمانێك بكه‌ین كاتێك كهیاریزانێك گۆڵێك تۆمار ده‌كات یاخود بردنه‌وه مسۆگه‌ر ده‌كات تۆپه‌كه ماچ ده‌كات، (پیلیه)ی به‌ناوبانگترین یاریزانی تۆپی پێ له‌مێژووى تۆپی پێدا هه‌ركاتێك كه‌گۆڵی تۆمار كردبێت تۆپه‌كه‌ى ماچ كردووه، دیاره به‌رازیلیه‌كان به‌گشتی ئه‌و نه‌ریته‌یان وون نه‌كردووه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه سۆزداریهیان له‌گه‌ڵ تۆپدا پاراستووه‌و به ( گۆردۆچینیا) واته (ئافره‌ته بچووك و قه‌ڵه‌وه‌كه) ناوی ده‌به‌ن و ناساندویانه، هه‌روه‌ها به‌ملیۆنان له‌یاریزانانى تۆپی پێ له‌جیهاندا هه‌مان هه‌ستیان به‌رامبه‌ر به‌تۆپ هه‌یه و حه‌ز و خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌و یارییه‌ى زۆرترین جه‌ماوه‌ری له‌جیهاندا هه‌یه ده‌رده‌بڕن، هه‌روه‌ك چۆن (ئۆفی زیله‌ر)ی ئه‌فسانه‌ى تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا لهوتهیهكى به‌ناوبانگدا ووتویه‌تى: نهێنی یاری تۆپی پێ خودی تۆپهكهیه كه‌یاری پێده‌كرێت)
KURDSAT.TV
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Hamno_ (2010-03-08 13:36:38)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه







Zor Supas GyaN Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نییه