❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ساركۆزی‌ ‌و خێزانه‌كه‌ی‌ خیانه‌تیان له‌یه‌ك كردووه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-10 14:06:18

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

ساركۆزی‌ ‌و خێزانه‌كه‌ی‌ خیانه‌تیان له‌یه‌ك كردووه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c0dd1203a9.jpg

كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسی ‌و به‌ریتانی بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی فه‌رنسا و خێزانه‌كه‌ی‌ په‌یوه‌ندی سۆزداریان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ژیانی هاوسه‌رێتی‌ به‌ستووه‌ و خیانه‌تیان له‌یه‌ك كردووه‌، واته‌ وات و ده‌نگوباسه‌كانیش ده‌ڵێن كارلا برۆنی‌ ژنی ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێك په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ ‌و ساركۆزیش له‌گه‌ڵ ژنه‌ وه‌زیرێكی‌ فه‌ره‌نسی هه‌یه‌تی.
رۆژنامه‌ی‌ "ته‌له‌گراف"ی‌ به‌ریتانی تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆ و واته‌ واتانه‌ی‌ چه‌ند ده‌زگاو كه‌ناڵێكی‌ راگه‌یاندنی‌ فه‌ره‌نسی باسیان لێوه‌ كردووه‌ و تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌  نیكۆلا ساركۆزی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا و كارلا برۆنی‌ خێزانی‌ په‌یوه‌ندی سۆزداریان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ بازنه‌ی‌ ژیانی هاوسه‌رێتی‌ هه‌یه‌.
رونیشی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌واڵی‌ په‌یوه‌ست به‌ و ده‌نگۆ و واته‌واته‌ له‌ پێگه‌ی‌ "تویته‌ر" له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت بڵاوبووه‌ته‌وه‌، تێیدا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ردووكیان خیانه‌تیان له‌یه‌كتر كردووه‌، سه‌باره‌ت به‌هه‌مان مه‌سه‌له‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌"لوجورنال دی دیمانش"یش راپۆرتی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.
"پێگه‌ی‌ تویته‌ر" له‌هه‌واڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا ده‌ڵێت كارلا برۆنی‌ ژنی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندیه‌كی‌ سۆزداری له‌گه‌ڵ "بنیامین بیولای‌" گۆرانیبێژی‌ فه‌ره‌نسیدا دروست كردووه‌، ساركۆزیش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ خۆی‌ فرێداوه‌ته‌ باوه‌شی "شانتال گوانۆ"ی‌ وه‌زیری‌ ژینگه‌ی‌ فه‌ره‌نسی ‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا دروست كردووه‌.
گۆڤاری‌ "suchablog.com"ی‌ ئه‌لكترۆنی‌ فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك ده‌بێت برۆنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ سۆزداری به‌هێزی‌ له‌گه‌ڵ بیولای هه‌یه‌، ئێستاش به‌سیفه‌تێكی‌ ناره‌سمی له‌شوقه‌كه‌یدا له‌پاریس به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین.
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش گه‌وره‌تركران، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سایتی رۆژنامه‌ی‌ "لو جورنال دی دیمانش" بڵاویكردوه‌ته‌وه‌" ئه‌و قسه‌و باسانه‌ ئێستا واته‌ واتی‌ كاتین، به‌ڵام ره‌نگه‌ دواتر ببنه‌ چیرۆكی‌ ساڵ".
ته‌له‌گراف ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌"باس له‌چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی‌ ده‌كرێت كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ نێوان ژنی‌ یه‌كه‌می‌ فه‌ره‌نساو بنیامین بیولای‌ گۆرانبیبێژی‌ فه‌ره‌نسیدا دروست بووه‌.
ته‌له‌گراف ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌تا مه‌سه‌له‌كه‌ له‌سه‌ر تویته‌ر بڵاوكرایه‌وه‌ ئێستا له‌سه‌ر زۆربه‌ی‌ پێگه‌كانی‌ تر بڵاوبووه‌ته‌وه‌و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌كۆتایی‌.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ چیرۆكی‌ خۆشه‌ویستی‌ نێوان برۆنی‌‌و گۆرانیبێژه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌و چیرۆكی‌ خۆشه‌ویستی‌ نێوان ساركۆزی‌ و ژنه‌ وه‌زیره‌كه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین سایتێكی تر بڵاوبووه‌ته‌وه‌ وه‌كو "یاهو نیوز فرانس" و "لوبوست"‌و "ئاگورافوكستف" هه‌روه‌ها ئاژانسی ته‌له‌فزیۆنی‌ "ئای-تیلی".












XanDaN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net