.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










وه‌ها تۆم خۆشئه‌وێ
خۆشم نازانم چۆن خۆشم ویستی
نازانم چۆنه وا به دڵه‌وه په‌یوه‌ستی
وه‌ها ئاشقت کردم به ته‌نها شه‌وێ
پێنوسه‌که‌شم شیعری تازه‌ی لێم ئه‌وێ
****
هه‌ر خه‌یاڵێک بکه‌م تۆش وای له‌وێ
چرکه‌یه‌کیش بێ تۆ چاوم ناچێته خه‌وێ
هه‌ر جێگه‌یه‌ک ئه‌رۆم خۆت ده‌مبه‌ی بۆ ئه‌وێ
تۆ له‌گه‌ڵما نه‌بیت ذڵیشم لێی ناسره‌وێ
****
ئه‌مشه‌و هۆنراوه‌یه‌کم وه‌ها بۆت نوسیوه
پێت وابێت هه‌تا ئێستاش منت نه‌ناسیوه
تاوانه گوڵم که زیاتر تۆم خۆش بوێ
ئه‌ترسم ڕۆژێک ذڵم له لێدان بکه‌وێ
****
ئه‌وسا کێ بێت وه‌ک من تۆی خۆش بوێ
نه‌با تۆش دڵت له ترپه‌ی لێدان بکه‌وێ
پێم بڵێ ئه‌شق چیتری له من ئه‌وێ
که من به‌م جۆره تۆم خۆش ئه‌وێ
............
خه‌می شیعر
هه‌موو ژیانم هه‌ر ته‌نهایی
خوربه‌تیشم ناگات به کۆتای
کێ تێبگات له چاوی گریاوم
بۆ کێ باسکه م چرپه‌ی هه‌ناوم
****
لێت شێواندم کۆڵانی شار
بێده‌نگیت سپارد به روخسار
خه‌می دڵ به‌دواتا دێت و ده‌گری
تۆش رۆشتیت نیگاکانت لێ بری
****
شیعرم ناوت دێنن به ئه‌سپای
جێماون له هه‌واری ماڵئاوای
ژیانت له به‌ر چاو شێواندوین
من و شیعر هیلاک و ماندوین
****
زۆر ئه‌ترسم که ئیتر نه‌تبینمه‌وه
له‌گه‌ڵ خه‌می سه‌فه‌رت بتوێمه‌وه
ئه‌ترسم نه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ شه‌قامی شار
شیعرم ته‌نها بنوسێت بۆ خه‌م و ئازار
.............
ئێستا له کوێی
ئێستا له کوێی ئه‌ی په‌روانه‌ی خه‌یاڵم
له‌کوێ له‌نگه‌رت گرتوه من بێ هه‌واڵم
خۆ بریار بوو بگه‌رێیته‌وه شاری خامۆش
له خۆت بیستم ئیتر بۆ ئه‌مکه‌ی فه‌رامۆش
گۆڵم ناکا په‌یمانه‌که‌ی خۆت له یاد چوبێت
وه‌ک گه‌ڵای ده‌مه‌و پایز له هۆش خۆی چوبێت
خۆت ئه‌زانی چه‌نێکه چاوه‌ڕێی گه‌رانه‌وه‌ی تۆم
ده‌ئیتر به‌سه با ئه‌وه‌نده خه‌می دوری تۆش نه‌خۆم
وه‌ره‌وه باوانم ئه‌ی دوا هه‌ناسه‌ی ته‌نیای شه‌وانم
گیانه پێم بڵێ ته‌که‌ی بۆ خۆری چاوانت بروانم
چی بکه‌مه پێشوازی بۆ گه‌رانه‌وه‌ت له‌م سه‌فه‌ره
له مێژه لێم ونی وێرانه‌یه ئه‌م بازار و ده‌ڤه‌ره
............
ڕێبواڕێکی ماندوو
باڵنده‌یه‌کی سه‌رشێتی به ئاسمانا ئه‌روانی
زه‌ریایه‌کی کپ و وێڵی بۆ روباره‌کانی
چۆن پێت بڵێم ڕێبوارێکی هیلاک و ماندوی
له رێگایه‌کی سه‌خت و دووره‌وه بۆ ئێره هاتوی
ئه‌زانم بۆ ماڵی دڵ هه‌نگاو ئه‌نێی پاکی له ناختایه
ئه‌شق و خۆشه‌ویستیت پاسارێکی بێ هاوتایه
نوسراوی ناو له‌پی ده‌ستت ئاشکرایه ڕون دییاره
هاوار ئه‌که‌ی ئه‌ناڵێنی،هاوار له منی بێ چاره
هاوار خۆت وات لێکردم که خۆشم بوێیت
ئیتر بۆ ئه‌ڵێی ڕیبوارێکی خه‌سته و ماندویت
ئه‌زیزم ئاخر چۆن پێت بڵێم من په‌یوه‌ند کراوم
به موژگانی که‌سێکی تر ئه‌سیر و نیشان کراوم
به‌کام زمان پێت بڵێم شۆخێکی ترم خۆشئه‌وێ
ئاخر چۆن دوو ئه‌وین له ذڵێکدا ئه‌سره‌وێ
.........
ئێوارانی تۆ
نیشانه‌ی ده‌رده دڵی من تۆی
به‌م ئێواره‌یه بۆ کوێ ئه‌رۆی
له مێژه چاوه‌روانیم ئه‌کردی
تا تێپه‌ری بروانم لێت به وردی
نازانم چۆن بڵێم،چه‌ند حه‌زم لێته
گییانه تا دوا نه‌فه‌سم چاوام له‌رێته
ئه‌و ساتانه‌ی تۆ ذێی چاو ناتروکێنم
ئه‌ڵێم نه‌کا بێ‌و بچێ،ئه‌مرۆ نه‌یبینم
هاتوم هه‌تا له‌مه زییاتر بمهه‌ژێنی
هه‌ر به‌یاک جاری دڵم لێ بستێنی
به‌بێگه‌ردی خۆمت پێش که‌ش ئه‌که‌م
په‌یمان بێ دوای تۆ ده‌رگام واڵا نه‌که‌م
له‌و رۆژه‌وه دڵی خۆم خستۆته ژێر پێت
ئارا م‌م نیه دێم و ده‌چم هه‌روه‌ک و شێت
.........
شیعری بێ‌ناز
به کامه جوانیت ئاوا سه‌رسامی
نامه‌کات خوێنده‌وه که‌چی بێوه‌ڵامی
پێت وایه باسی جوانیت ناکا
یان ئه‌بێت زیاتر لێت بکا تکا
****
ئه‌م شیعره بێنازه‌ش ئه‌نێرم بۆت
گه‌ر کرا بینوێنه له سه‌ر سینه‌ی خۆت
تا چاو سه‌ریه‌ک ئه‌نێت به‌چرپه بیدوێنه
توناسکی و جوانیت ئه‌م شیعره‌ش مه‌تۆرێنه
****
شیعره‌کانی ترم هه‌موویان بێ‌ناز که‌وتون
تاوانی من نی‌یه خۆت وا فێرت کردوون
وشه به وشه‌ی شیعرم به خۆم نامۆن
بزانه ئه‌وانیش له من زیاتر هۆگری تۆن
.........
........
بێ تۆیی
ئه‌م شه‌و وننابیت له به‌ر دیده‌ی چاوانما
وه‌ک ئه‌ستێره ئه‌دره‌وشییته‌وه له نیگاکانما
کێ بێت نیگا‌و سۆزی وه‌ک تۆ شیرین بێت
نه‌ک ته‌نها خه‌یاڵ به خه‌ونیش له گه‌ڵما بێت
تۆ بڵیی شه‌و کۆتا بیت و ئه‌ستێره ون بێ
چیتر شه‌وگارم له خه‌ون و خه‌یاڵی تۆ نه‌بێ
چرپه‌کانت با‌نگم ئه‌که‌ن زۆر به سامناکی
گله‌ی ئه‌که‌ن لێم،ئه‌ڵێن،تۆ له‌ئه‌وین بێباکی
بێوه‌فای بۆ ئه‌شق، بێزاری له تاریکی شه‌و
بێزاری له من، له خه‌یاڵ، له شیرینی خه‌و
دێری هۆنراوه نوکی پرسۆزی ئه‌وین وخامه
سه‌یرکه یادی تۆ ئه‌نه‌خشێنن لاپه‌ره‌ی نامه
گله‌ی له‌به‌ختی ئه‌شقی خۆت مه‌که ئه‌ی گوڵ
تاریکی ئه‌وه‌نده بۆم به‌یان مه‌که ده‌ردی دڵ
بێزارنیم له ئه‌شق بێوه‌فا نابم له‌ئه‌وینی تۆ
بێزارم له ته‌نیای شه‌و،تا بگه‌م به ئامێزی تۆ
خۆزگه هه‌رده‌م رۆژبویایه،شه‌و نه‌هاتایه
بۆ هه‌میشه ئامێز و نیگاتم لێ نه‌ژاکائه
چیتر به له دێری هۆنراوه دا نه‌تخه‌وێنم
وه‌ره گوڵم با له باوه‌شتا سه‌رخه‌ویک بشکێنم
...........
شۆخی کورد
بۆ وا هه‌ست ئه‌که‌ی ئاشق شێته
ئاخر شێت نیم شازاده مه‌یلم لێته
لێوی ئاڵت دووچاوی خومار
زوڵف له سه‌ر شان هاتۆته خوار
کراسی کوردی پوله‌که‌و ده‌سماڵ
به‌ژنی رێک و جوانت وێنه‌ی شمشاڵ
هه‌ر له خۆت جوانه پوز و پاوانه
به گه‌ردنتا هه‌لواسراوه میرو زه‌نگیانه
سێوی سه‌ر سینه‌ت له‌ره له‌ر ئه‌که‌ن
سوخمه‌ی نارنجیت پێ واڵا ئه‌که‌ن
پاسه‌وانی ناوێت که من وا شه‌یداتم
هه‌ر خۆم قوربانی به‌ژن و باڵاتم
ئیتر به‌س بڵێ ئاشق شێت و وێته
ئاخر من چیبکه‌م دڵ چاوی له رێته
شۆخ و شه‌نگ له جوانیت مه‌مکه بێبه‌ش
باوه‌ر بکه و ئه‌م ئه‌شقه‌م بگره باوه‌ش
وه‌ره با بۆنی زوڵفت تێر مه‌ستم بکا
بۆ یه‌کجاریش بێت دلم ئۆخه‌ی ئه‌کا
.........
ویژدان
زۆر زوو بو به‌و جۆره دڵت بردم
لای خه‌ڵکی به باخه‌وان ناوت بردم
نوێژی ئه‌شقت ئه‌کرد له چاوما
ته‌نها ئاواتت بوو که بژی له دڵما
منیش زۆر به پاکی دڵم دایه ده‌ستت
بێ ئاگا بووم نه‌مزانی ڕاز‌و مه‌به‌ستت
دڵی منت سوتاند هه‌ر به‌جارێ
ناپرسی له هه‌واڵی کۆنه یارێ
فه‌رامۆشت کردم به‌بێ پرس
تێگه‌یشتم له‌تۆی چاو نه‌ترس
ویژدانت چۆن رێگه‌ت پێ ئه‌دا
دڵم وه‌ک و مه‌سیح له خاچ بدا
بێوه‌فای خۆت قه‌ت ناسه‌لمێنی
هه‌میشه بێ وه‌عد و بێ به‌ڵێنی
خوای ئه‌م ئه‌م دڵه‌م ئه‌توستێنێ
روح و جه‌سته‌ت لێ ئه‌ستێنێ
دۆستان جاف


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه