❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كه‌سێكی زۆر بێموجامیلم‌و حه‌زم له‌ڕاستیه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-10 19:04:34

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

كه‌سێكی زۆر بێموجامیلم‌و حه‌زم له‌ڕاستیه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7e927a483a.gif
خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی‌ هانی، ده‌ڵێت باڵای شاجوانی لوبنان مه‌ترێك‌و نه‌وه‌د‌و چوار سانتیمه‌تربوو، بۆیه‌ من
ره‌تمكرده‌وه‌، به‌ڵام وتیان نابێت ره‌تیبكه‌یته‌وه‌.

هانی ده‌ڵێت "كه‌سێكی زۆر بێموجامیلم‌و حه‌زم له‌ڕاستیه‌، حه‌زم له‌جوانی‌و پاكی‌و هاوڕێیه‌تییه‌‌و زۆر لای من گرنگه‌‌و هه‌ستده‌كه‌م كه‌ له‌مندا هه‌یه‌و شانازیشی پێوه‌ ده‌كه‌م‌و باوه‌ڕیشم به‌ناخ‌و هه‌ستی خۆم هه‌یه‌"

هانی كێیه‌؟

هانی: من خه‌ڵكی شاری سنه‌م‌و ده‌رچووی ئاماده‌ییم به‌ڵام خولی وێنه‌كێشان‌و گۆرانیم خوێندووه‌ ‌وه‌كو مامۆستایه‌كیش ده‌توانم وانه‌ بڵێمه‌وه‌.

بابزانین له‌مناڵیدا مناڵێكی چۆن بوویت؟

هانی: ژیانی مناڵی من چیرۆكێكی دوورودرێژه‌، من له‌خێزانێكی بۆرژوازیی په‌روه‌رده‌ بووم، به‌ڵام هه‌میشه‌ حه‌زم كردووه‌ خۆم له‌خه‌ڵك نزیكبكه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌مناڵیمدا هه‌میشه‌ جه‌نگێك بوو له‌نێوان من‌و خێزانه‌كه‌مدا كه‌حه‌زم ده‌كرد بڕۆمه‌ ناو خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانده‌‌ویست بچمه‌ ناو خه‌ڵك‌و كۆنتاكتم هه‌بێت له‌گه‌ڵ هیچ خێزانێكی تردا، من باوكم له‌بیرنایه‌ت كه‌ له‌ساڵی 1978 شه‌هیدبووه‌، زۆر مناڵبووم كه‌دوای له‌ده‌ستدانی باوكم من ئه‌وكاته‌ ته‌مه‌نم پێنج ساڵان بوو كه‌دایكیشم مێردی كرده‌وه‌و دواتر من له‌گه‌ڵ پورمدا ده‌ژیام، ئیتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌وخێزانه‌ بۆرژوازیه‌دا گه‌وره‌ بووم عه‌یببوو كه‌بچمه‌ ناو ئاهه‌نگ‌و خۆشیه‌وه‌، به‌ڵام من هه‌ر له‌مناڵییه‌وه‌ حه‌زم له‌گۆرانی بوو، گۆرانیم ده‌وت.

ئه‌ی بابزانین له‌مناڵیدا هیچ كات له‌هاوڕێكانت داوه‌ یاخود هاوڕێكانت لێیانداویت؟

هانی: من مناڵێكی شه‌ڕانی بووم ته‌نانه‌ت له‌قوتابخانه‌ش هه‌روابووم، هه‌میشه‌ خاوه‌نی گروپێكی تایبه‌ت به‌خۆم بووم‌و حه‌زم ده‌كرد ده‌ورووبه‌رم قه‌ره‌باڵغ بێت‌و مناڵه‌كان له‌ده‌وروبه‌رم بن، زۆرجاریش ده‌مبردن بۆ ماڵی خۆمان سه‌ماوه‌ری مناڵانه‌م هه‌بوو كۆمده‌كردنه‌وه‌و چام بۆ لێده‌نان‌و قسه‌م بۆ ده‌كردن‌و ئه‌وانیش هه‌میشه‌ منیان خۆشده‌ویست، له‌بیرم دێت كه‌كچێك هه‌بوو له‌قوتابخانه‌كه‌مان زۆر عه‌زێتی هاوڕێیه‌كانم‌و مناڵانی تری ده‌داو دوو ساڵیش له‌خۆم گه‌وره‌تربوو، بۆیه‌ چووم لێمدا.

سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چ ساڵێك؟

هانی: سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2000 كه‌ له‌ئێران ده‌ستم پێكرد‌و گروپێكمان هه‌بوو به‌ناوی (ڤیان) كه‌ئه‌ندامه‌كانی هه‌مووی كچ بوون‌و كورد بوون، له‌زۆر فێستیڤاڵی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌دا به‌شداریمان ده‌كردو ئه‌نجامی باشمان به‌ده‌ستده‌هێنا.

هانده‌ری سه‌ره‌كیت كێ بوو، كێ ڕۆڵی له‌پێگه‌یاندنی تۆدا هه‌بوو؟

هانی: ته‌نها به‌هه‌وڵی خۆم پێگه‌یشتووم‌و كه‌س نه‌بوو.

ساڵی چه‌ند رووت كرده‌ هه‌نده‌ران؟

هانی: ساڵی 2004.

وه‌كو ده‌زانین ژیانی هاوسه‌ریت پێكهێناوه‌، به‌ڵام له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت جیابویته‌وه‌؟

هانی: به‌ڵێ، ژیانی هاوسه‌ریم پێكهێناوه‌‌و دوومناڵیشم هه‌یه‌، كوڕه‌كه‌م ناوی سیامه‌نده‌‌و ته‌مه‌نی 14 ساڵه‌و كچه‌كه‌شم ناوی نارینه‌و ته‌مه‌نی 9 ساڵه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ له‌وێ ماوه‌ی نۆ ساڵه‌ جیابووینه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر براده‌رین بۆیه‌ له‌گه‌ڵ منیش‌و له‌گه‌ڵ باوكیاندا ده‌ژین‌و باوكیان هونه‌رمه‌ندێكی زۆرباشه‌‌و تێگه‌یشتووه‌.

ده‌ستوور: دوای‌ ئه‌وه‌ی چویته‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا چۆن تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپا بوویت، وه‌كو گۆرانیبێژ ناسرایت؟

هانی: من به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ته‌مه‌نی مناڵییه‌وه‌ عه‌شقی كاره‌كه‌م بووم‌و به‌دواداچوونم بۆ گۆرانی ئه‌وروپی ده‌كرد‌و ده‌مزانی ئه‌گه‌ر گۆرانی كوردی تێكه‌ڵ به‌میۆزیكای رۆژئاوایی‌و رۆژهه‌ڵاتی بكه‌م، ئه‌وا شتێكی زۆر جوان ده‌رده‌چێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌دوای سێ مانگ له‌ئه‌وروپا گروپێكی مۆزیكم دروستكردوو به‌زوویی له‌tv ده‌ركه‌وتم‌و خه‌ڵك وایده‌زانی من هه‌ر له‌ته‌مه‌نی مناڵییه‌وه‌ له‌ئه‌وروپا ژیاوم، دواتر من گروپێكی زۆرباشی ئه‌ڵمانیم پێكهێنا كه‌هه‌موو ژه‌نیاره‌كان زۆر پڕۆفیشناڵ‌و ئه‌كادیمی بوون، له‌زۆر فێستیڤاڵدا به‌شداریمان ده‌كرد‌و گۆرانییه‌كانیشم هه‌موویان ئاوازی خۆم بوون.

یه‌كه‌م گۆرانیت ناوی چی بوو كه‌تۆمارتكرد؟

هانی: یه‌كه‌م گۆرانیم كه‌ له‌ئێران تۆمارمكرد فۆلكلۆربوو، به‌ڵام یه‌كه‌م گۆرانی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ تۆمارمكرد تێكست‌و میلۆدی خۆم بوو كه‌به‌ناوی (كێم‌و له‌كوێم) دواتر كلیپمكرد له‌ساڵی 2005دا.

هیچ به‌رهه‌مێكی نوێت هه‌یه‌؟

هانی: له‌ئێستادا ئه‌لبومێكی گۆرانیم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانی خۆمه‌‌و دوانزه‌ گۆرانی له‌خۆگرتووه‌‌و جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌كانی پێشووم، ئه‌و ئه‌لبومه‌شی كه‌بڵاومكرده‌وه‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌وانه‌ ده‌بێته‌ رێچكه‌یه‌ك له‌ناومۆزیكی كوردیدا.

ئه‌و سیفه‌تانه‌ چین كه‌ له‌تۆدا هه‌یه‌؟

هانی: من كه‌سێكی زۆر بێموجامیلم‌و حه‌زم له‌ڕاستیه‌، حه‌زم له‌جوانی‌و پاكی‌و هاوڕێیه‌تییه‌‌و زۆر لای من گرنگه‌‌و هه‌ستده‌كه‌م كه‌ له‌مندا هه‌یه‌و شانازیشی پێوه‌ ده‌كه‌م‌و باوه‌ڕیشم به‌ناخ‌و هه‌ستی خۆم هه‌یه‌.

ده‌كرێت بزانین حه‌زت له‌له‌به‌ركردنی ستایلی چ جۆره‌ جل‌و به‌رگێكه‌؟

هانی: من سه‌ربه‌ستم كه‌هه‌ر جۆره‌ جل‌و به‌رگێك ده‌پۆشم، زۆر حه‌زم له‌ستایلی ساڵی په‌نجاكان‌و حه‌فتاكانه‌‌و هه‌ستیشده‌كه‌م كه‌ئه‌و ستایلی جل‌وبه‌رگه‌ زۆر له‌من دێت.

ئه‌و كوڕه‌ كێبوو كه‌ڕۆڵت له‌گه‌ڵیدا بینی له‌كلیپی (سه‌ندرێلا)دا؟

هانی: ئه‌و كوڕه‌ شاجوانی وڵاتی لوبنان (فادی) بوو، دیاره‌ من هه‌رنه‌مبینی بوو كاتێك كه‌چوینه‌ لوبنان بینیم، وتم كاكه‌ ئه‌وه‌ چییه‌ ئه‌و كوڕه‌ باڵابه‌رزه‌ بیگۆڕن، وتیان تازه‌ ناكرێت، چونكه‌ له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كلیپه‌كه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌، بۆیه‌ له‌هه‌ندێ شوێندا سنوق یاخود شتی دیكه‌یان ده‌خسته‌ژێرپێم، چونكه‌ باڵای یه‌ك مه‌ترو نه‌وه‌د‌وچوار سانتیمه‌تر به‌رزبوو.

حه‌زت له‌ چ ره‌نگێكه‌؟

هانی: ره‌ش‌و سپی.

وه‌رزش ده‌كه‌یت؟

هانی: به‌ڵێ وه‌رزش ده‌كه‌م‌و حه‌زم له‌یۆگاو تێنسه‌.

حه‌زت له‌ده‌نگی چ گۆرانیبێژێكه‌و گوێ له‌ده‌نگی كێ ده‌گریت؟

هانی: زۆرحه‌زم له‌ده‌نگی گۆرانیبێژی كۆچكردوو مامۆستا عه‌لی مه‌ردان‌و هونه‌رمه‌ند سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كورد ستانییه‌.

shafaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-10 19:23:31

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: كه‌سێكی زۆر بێموجامیلم‌و حه‌زم له‌ڕاستیه‌

ده‌ست و چاوت خۆش بێت ...
هه‌ر سه‌ركه‌وتووبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-11 12:02:08

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: كه‌سێكی زۆر بێموجامیلم‌و حه‌زم له‌ڕاستیه‌

zor supas dast u chawi tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-11 12:25:54

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: كه‌سێكی زۆر بێموجامیلم‌و حه‌زم له‌ڕاستیه‌

dast xosh azizm har bjy,barasty mashala la dang u rangy hani xwa taman drej u sarkawtuy bka

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net