❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دیانا حەداد بۆ گشتی: ئامادەم بێم لە كوردستان گۆرانی بڵێم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-10 07:35:48

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

دیانا حەداد بۆ گشتی: ئامادەم بێم لە كوردستان گۆرانی بڵێم

خاوەن دەنگێكی چیایی و كاریگەرە، لە هەموو شێوازەكانی گۆرانی لوبنانی و كەنداوی و زاراوەكانی تر سەركەوتووە و بە هەمان ئاست گۆرانی دەڵێ، جەماوەرێتی تەنیا لە سنووری وڵاتی لوبنان نەگیرساوەتەوە، بەڵكو لە هەموو وڵاتە عەرەبییەكان و بگرە غەیرە عەرەبییەكانیش جەماوەری خۆی هەیە. دوای گوتنی گۆرانی (باگیە) كە ئاوازەكەی كوردییە و ئاوازدانەرەكەشی هونەرمەندێكی رۆژئاوای كوردستانە زیاتر لای جەماوەر ناسرا، چونكە سەرەڕای ئەوەی زمانی گۆرانییەكە عەرەبی بوو، بەڵام هەر كوردێك گوێی لێ بووبێت هەستی بە روحێكی كوردی كردووە لەم گۆرانییەدا و لە لای گۆرانییەكەی نامۆ نەبووە، لە رێگای هاوڕێیەكی رۆژنامەنووس لە لوبنان توانیم ئیمێلی تایبەتی وەربگرم هەر بۆیەش لە یەكەم ئیمێلدا دوای ئەوەی خۆم پێ ناساند كەوا لە كوردستانەوە پەیوەندی پێوە دەكەین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە هەمان كاتدا ئامادەیی خۆی دەربڕی كە وەڵامی هەموو پرسیارەكانمان بداتەوە، بەڵام گوتی ئێستا سەرقاڵی چەند كارێكی هونەریم بۆیە پێویستە هەندێك ماوەم پێ بدەی، بەم دواییەش لە رێگای پاوڵا حەداد كە هەڵسوڕێنەری كارەكانیەتی لە لوبنان دووبارە پەیوەندیم پێوە كردەوە، ئەوەبوو دوای چەند رۆژێك بە سوپاسەوە وەڵامی پرسیارەكانی داینەوە.    ئایا ئەو ژینگەیەی تێیدا ژیاوی چ كاریگەرییەكی هەبوو لەسەر دەركەوتن و ناسینی زیاتری تۆ؟ - زۆر گرنگ نەبووە بۆ من ئەو ژینگەیەی تێیدا ژیاوم رۆڵی هەبووبێت لەسەر پەرەپێدانی بەهرە و تواناكانی خۆم، چونكە بەهرەی گۆرانی گوتن و دەنگخۆشی پشت بە ژینگە نابەستێت، بەڵكو بەهرە لەگەڵ مرۆڤ لەدایك دەبێت. بوونم لە كوێت تا رادەیەك لە هونەری دوور خستمەوە، بەڵام كە گەڕامەوە لە ساڵانی 1992 و 1993 یەكسەر چووم بۆ (ستۆدیۆ الفن) و سوپاس بۆ خوا سەركەوتم و لەو رێگایەشەوە یەكەم هەنگاوی هونەری من دەستیپێكرد، بەڵام هەنگاوی راستەقینەی من لە ئەلبوومی (ساكن) بوو، بۆیە وەك گوتم بەهرە لەگەڵ مرۆڤ لەدایك دەبێت و پەیوەندی بە ژینگەوە نییە، بەڵام رەنگە دەورووبەر كاریگەرییان هەبێت ئەگەر كەسانی دەنگخۆش هەبن، باوكم دەنگی خۆشە، هەروەها خزمەكانی باوكیشم هەموویان دەنگیان خۆشە.   سەرەتاكانی هاتنە ناو بواری وەك پیشەگەر و وەك مرۆڤێكی ئاسایی چۆن بوو؟ - كە من منداڵ بووم حەزم دەكرد گۆرانی بڵێم ولەسەر تەختەی شانۆ دەركەوم و بەشداری لە پێشبڕكێ هونەرییەكاندا بكەم، یەكەم دەركەوتنیشم لە كەناڵی (l.b.c) بوو لە چوارچێوەی بەرنامەی (ستۆدیۆ الفن) و بەشداریم لە چەندین ئاهەنگی گۆرانیدا كرد لە لوبنان ئەو كات تەنیا وەك (هاوی) گۆرانیم دەگوت و هیچ ئەلبوومێكم بڵاونەكردبۆوە بە شێوەیەكی رەسمی، وەك پێشتر گوتم دەستپێكردنی رەسمی من لە یەكەم ئەلبووم بوو لە ساڵی 1996 بەناوی (ساكن) و لەو كاتەوە وەك پیشەگەرێك دەستم بە گۆرانی گوتن كرد، ئێستاش دوای نزیكەی سێزدە ساڵ و بڵاوكردنەوەی یازدە ئەلبووم بەردەوامم لە كاری هونەری .   گۆرانی (گیر الیمامە) چ كاریگەرییەكی هەبوو لەسەر كاروانی هونەری تۆ؟ - ئەم گۆرانییە بە یەكەم گۆرانی دادەنێم لە ژیانی تایبەتی خۆم كە لە رێگای بەرنامەیەك پێشكەشی بكەم، من بەشداریم لە بەرنامەی (ستۆدیۆ الفن)دا كرد بە گۆرانییەكی تایبەت نەك بەوەی گۆرانی هونەرمەندێكی دیكە بڵێمەوە، ئەم گۆرانییە لە ئاوازی مامۆستا یاسر ئەبو غەزالە بوو، هەر بەم گۆرانییەش دەركەوتوم و خەڵك بەو گۆرانییە بە دەنگێكی نوێ ئاشنا بوون و بۆ منیش دەركەوت كە چ شێواز و ستایلێك لەگەڵ دەنگی من زیاتر گونجاوە، وەك رێزلێنانێك بۆ مامۆستا یاسر ئەبو غەزالە كە بووە هۆی ئەوەی بۆ یەكەمجار من لەسەر تەختەی شانۆ بووەستم ئەم گۆرانییەم لە یەكەم ئەلبوومی خۆمدا دابەزاند، ئێستاش هەر دەیڵێم و پێگەیەكی زۆر گرنگی هەیە لە ژیانی هونەری مندا.    لە ساڵانی نەوەدەكان و لە سەرەتای سەدەی نوێدا تۆ زۆر لە دەزگاكانی راگەیاندن دەردەكەوتی، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت ئێستا وەك جاران دەرناكەوی ئایا هۆكاری ئەمە چییە؟ - بە پێچەوانەوە رەنگە ئێستا دەركەوتنم لەبواری راگەیاندنەوە زیاتر بە پلان و بەرنامەیەكی دیاریكراوبێت، كاتی گونجاو هەڵدەبژێرم بۆ دەركەوتن لە دەزگاكانی راگەیاندن یاخود ئەگەر بابەتێكم هەبێت شایەنی باس كردن بێت وەك ئەلبووم یان كارێكی نوێ، ئەمەش بۆ رێزگرتنم لە هونەر و جەماوەرەكەم دەگەڕێتەوە، پێم باشە دەركەوتنم لەو كاتانەدا بێت كە شتێكم هەبێت بتوانم باسی لێوە بكەم لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە، دەرنەكەوتن و ون بوونیشم بە شێوەیەكی زۆر نەبووە ئەگەر ون بووبم ئەوە لەبەر سكپڕی و منداڵ بوون و خۆ ئامادەكردن بووە بۆ كاری نوێ، وەك رایەكی تایبەتیش پێم باشە هونەرمەند زۆر دەرنەكەوێت تەنیا لەو كاتانە نەبێت كە كارێكی نوێ هەبێت باسی بكات، من جەماوەری خۆم وا راهێناوە من لە ماوەی سێزدە ساڵدا یازدە ئەلبوومم پێشكەش كردووە، هەروەها لە كاتی پێشكەشكردنی گۆرانی نوێی سینگڵیش بە هەمان شێوە بووە، هەر كاتێك كارێكی نوێشم هەبووبێت بە پێی بەرنامە و پلانێكی داڕێژراوەوە دەزانم چۆن دەركەوم.    ئایا سوهێل عەبدول وەك هاوسەر و هونەرمەند چ رۆڵێكی هەبووە لە سەركەوتنی تۆدا لە بواری هونەرەوە؟ - بێگومان رۆڵێكی گەورەی هەبوو و كاریگەرییەكی ئیجابی هەبووە لە سەركەوتنی من و گەیشتنم بە قۆناغی سەركەوتوو لە ژیانمدا، بەڵام لە كۆتاییدا هەر راستی رۆڵی خۆی دەبینێت پێویستە هونەرمەند خاوەن بەهرەی دەنگخۆشی بێت كە زۆر سەرەكییە ئینجا رۆڵی كەسانی دەورووبەر دێت لە سەركەوتن، هەروەها هەندێك هۆكاری دیكەش رۆڵیان هەبووە لە گەیشتنم بەو ئاستەی ئێستا، هاوسەرم وەك هونەرمەند زۆر پشتگیری كردم، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا خەریكی كاری تایبەتی خۆیەتی بۆیە من خۆم كارەكانم ئەنجام دەدەم سوپاس بۆ خوا شارەزاییەكی زۆرم پەیدا كردووە.    زۆر گۆرانیت بە شێوەزاری كەنداوی گوتووە ئایا ئەم گۆرانیانە گرفتیان بۆ دروست نەكردووی بەتایبەتی لە لایەن هونەرمەندەكانی كەنداو بەتایبەتی ئافرەتەكان؟ - نەخێر تووشی گرفت نەبوومەتەوە، من زۆر بە باشی شێوەزاری كەنداوی دەزانم بۆیە جەماوەر كەنداو زۆریان پێخۆش بووە گۆرانییەكانیان بە دەنگێكی لوبنانی ببیستن كە زۆر بە باشی دەیڵێ، بە پێچەوانەوە هەمیشە داوام لێدەكەن گۆرانی زیاتر تەنانەت ئەلبوومی تەواویش بە شێوەزاری كەنداوی بڵێم، ئەم باش زانینەی شێوەزاری لوبنانیش رەنگە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە من ماوەیەكی زۆر لە كوێت بووم ئێستاش لە ئیمارات نیشتەجێم و دەزانم جەماوەری كەنداو چ جۆرە گۆرانییەكیان دەوێت، سەبارەت بە گۆرانیبێژە ئافرەتەكانی كەنداویش وابزانم هەموویان بەشێوەیەكی ئیجابی باسی منیان كردووە، بەڵام ئەوەی بۆ من گرنگە بە پلەی یەكەم جەماوەرە و تەنیا جەماوەر دەتوانێت هونەرمەند هەڵبسەنگێنێت و بڕیاری خۆی لەسەر ئەوە بدات كە گۆرانییەكەی بە باشی پێشكەش كردووە یان نا؟ .    گۆرانی (باگیە) لەلای ئێمە لە كوردستان بە یەكێك لە گۆرانییە سەركەوتووەكانی تۆ دادەنرێت و جەماوەرێكی زۆری هەیە، ئایا تۆ دەتزانی كە ئاوازەكەی كوردییە؟ - ئەوەی راستی بێت نەمدەزانی گۆرانی (باگیە) كە بە ئەسڵ كوردییە، بەڵام دەمزانی ئاوازدانەرەكەی كە (رێبەر وەحید)ە كوردی سوریایە و پێشبینیشم نەدەكرد بەو شێوەیە سەركەوتوو بێت، بەڵام بە یەكێك لە گۆرانییە خۆشەكانم دادەنرێت كە زۆر خۆشەویستە لە لام، من گۆرانی دیكەشم گوتووە رەنگە فۆلكلۆری سریانی یان عێراقی یان لوبنانی بێت ئەمەش كارێكی زۆر ئاساییە كە ئێمەی هونەرمەندان گۆرانی و فۆلكلۆر بڵێینەوە و زیندووی بكەینەوە بۆ ئەوەی بۆ نەوەی نوێ گوێیان لە گۆرانییە خۆشەكان بێت بە دەنگی ئێمە.    چۆن ئەم گۆرانییەت هەڵبژارد؟ - من و رێبەر وەحید كارمان پێكەوە كرد و بە حوكمی كارەوە لە یەكتری نزیك بووین گوێمان لە گۆرانییەكە گرت ئەوە بوو بە دڵمان بوو بەو شێوەیە تۆمارمان كرد لەگەڵ گۆرانی (شاگر) كە ئەویش لە ئاوازی رێبەر وەحیدە .   گۆرانی (باگیە)ت بە شێوازێكی زۆر سەركەوتوو پێشكەش كرد، ئەگەر گۆرانی دیكەی كوردیت پێشكەش بكرێت ئامادەی بیڵێی؟ - بێگومان دەیڵێم ئەگەر ئاوازێكی كوردی خۆش هەبێت بزانم شتێكی نوێ دەخاتە سەر كاروانی هونەری من و كاریگەرییەكی ئیجابی هەبێت ئەوا لە لای منەوە هیچ گرفتێك نییە، بە پێچەوانەوە زۆر شانازیشی پێوە دەكەم، لای من زۆر گرنگە گونجانێكی تەواو هەبێت لەنێوان ئاواز و هۆنراوە .    ئایا جیاوازی لەنێوان گۆرانی لوبنانی لە ساڵانی نەوەدەكان و ئەوانەی ئێستا پێشكەش دەكرێن لە چیدا دەبینیتەوە؟ - رەنگە لە بواری دابەش كردنی گۆرانییەوە گۆڕانكاری تێدا دروست بووبێت و دەنگی زیاتریش پەیدا بووبن، لە نەوەدەكاندا تەنانەت دەزگاكانی راگەیاندنیش وەك ئێستا زۆر نەبوون، هەروەها ئاستی گۆرانییەكانیش گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە راستە ژمارەی هونەرمەندان لە هەردوو رەگەز زۆر بووە، بەڵام دەنگی خۆش و دەگمەن كە دیار و بەرچاو بن زۆر نین، لەگەڵ رێزم بۆ هەموویان بەداخەوە بەم دواییە دەنگە باش و خراپەكان تێكەڵ بوون، هەرچەندە هێشتا هەندێك دەنگی خۆشیش هەن، لە ئەنجامدا جۆرە قەرەباڵغییەك لە گۆڕەپانی هونەریدا بەدی دەكرێت، بەڵام لە كۆتاییدا راستی هەر دیار دەكەوێ و دێتەوە سەر ئاراستەی خۆی و جەماوەر رێز لە هونەرمەندانی خۆی دەگرێت و دەتوانێت ئەوانەی لەسەر بنەڕەتێكی راست بنیاتنراوە و بە زیندووی دەمینێتەوە و بەردەوام دەبێت جیا دەكاتەوە لەوانەی كە وەك با دێن و دەڕۆن جیا بكاتەوە .    ئایا پێت وایە ئەو هونەرەی ئێستا پێشكەش دەكرێت هونەرێكە لە ئاستێكی نزم دایە بە بەراورد لەگەڵ ئەو هونەرەی كە لە سەرەتای هەشتاكان و نەوەدەكان پێشكەش دەكرا؟ - ئێمە نابێ هەر شتێك روویدا بیخەینە ئەستۆی هونەر، چونكە هونەری نزم نییە بەڵكو هەندێك كەس هەن كە بەوەی پێشكەشی دەكەن وێنەی هونەریشیان پیس كردووە و زڕاندووە و بەردەوامیشن، ئەمەش بۆ ئێستا ناگەڕێتەوە بەڵكو لە هەشتاكان و نەوەدەكان و تەنانەت پێشتریش ئەم دیاردەیە هەر هەبووە، هەمیشە لە هەموو بوارەكانی ژیاندا كەسانی باش و خراپ هەنن بەڵام بەداخەوە لەم ماوەیەی دواییدا دەرفەتێكی زۆر بۆ ئەم دەنگانە( ناتوانین بڵێین هونەرمەندان) دەڕەخسێت، چۆن دەرفەت بە هونەرمەندان دیكە ئەوانەی خاوەن بەهرە و هونەرێكی ئاست بەرزدان بە هەمان شێوە بەمانەش دەدرێت، بۆیە هونەر گۆڕاوە و ئەو كەسانە وێنەكەیان زڕاندووە هۆكاری ئەوەن.   چەندین گۆرانی دویتۆت پێشكەش كردووە لەگەڵ هونەرمەندان وائیل كفوری و شاب خالد، ئایا پرۆژەی دیكەی لەم شێوەیە لە ئارادایە؟ - بەڵێ لەگەڵ وائیل كفوری گۆرانییەكی تایبەتم پێشكەش كرد، هەروەها لەگەڵ شاب خالد گۆرانییەكمان بە دویتۆ پێشكەش كرد سەركەوتنێكی زۆر گەورەی بەدەستهێنا، و چەندین گۆرانی دیكەم بە هاوبەش پێشكەش كردووە وەك ( لو یسالونی و جرح الحبیب)م پێشكەش كرد لەهەمان كات لەگەڵ گۆرانییەك لەگەڵ جاد نەخلە، كارێكی دیكەی دویتۆم لەبەر دەستە ئێستا خەریكی خوێندنەوەی ناوەڕۆكەكەیم و لە پەیوەندی بەردەوام دام لەگەڵ كچە گۆرانییەكی ئەمریكی، بەڵام تا ئێستا مەسەلەكە یەكلایی نەبووەتەوە، هەر كاتێك تەواو بوو ئەوا لەدەزگاكانی راگەیاندن رایدەگەیەنم و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی لێ ئاگادار دەكەمەوە، بەڵام پێم باشە ئێستا باسی نەكەم.    تۆ خەڵكی لوبنانی و هاوسەرەكەت ئیماراتییە، بۆ تۆ كام وڵات خۆشترە و بۆچی؟ - من بە ئەسڵ لوبنانیم و هەڵگری رەگەزنامەی ئیماراتیم و هاوسەرەكەشم بە ئەسڵ ئیماراتییە، هەر وڵاتێك تایبەتمەندێتی خۆی هەیە، وڵاتی من لوبنانە و شانازیی پێوە دەكەم و بە ئەسڵ خەڵكی باشوورم و هەمیشە سۆز و خۆشەویستیم بۆ وڵاتی خۆم هەیە و سەردانی دەكەم، ئیماراتیش یەكێكە لەو وڵاتە خۆشانەی كە زۆر خۆشمدەوێت و خەڵكی ئیمارات بە خەڵك و خۆشەویستی خۆم دەزانم و كچەكانیشم هەڵگری رەگەزنامەی ئیماراتین، بۆیە هەر وڵاتێك بە شتێك جیاوازە و دابونەریتی تایبەتی خۆی كە لە زۆر شتەوە ئێمەی عەرەب لە یەكەوە نزیكین و پەیوەندییەكمان هەیە كە پێكەوەمان دەبەستێتەوە.    لە خانەوادەكەی ئێوە تەنیا تۆ هاتوویتە نێو بواری هونەرییەوە؟ - بەڵێ تەنیا من گۆرانیبێژم هەرچەندە باوكم دەنگی زۆر خۆشە، بەڵام تەنیا من وەك پیشەگەر گۆرانیم گوتووە و بەردەوامم.   جگە لە گۆرانی گوتن حەز لە چی دەكەی و كاتەكانی دەست بەتاڵی چۆن بەسەر دەبەی؟ -زۆر حەزم لە گەشت و وەرزشە بە هەموو جۆرەكانییەوە، ئەگەر كاتی بەتاڵم هەبێت لەگەڵ دۆست و خزم كچەكانم بەسەری دەبم وەرزش ئەنجام دەدەم، دەچمە سینەما و ئەگەر ئاهەنگ و چاوپێكەوتنیشم هەبێت ئەنجامیان دەدەم.   حەزت لە چ جۆرە خواردن و رەنگێكە؟ - زۆر حەزم لە خواردنی لوبنانییە بە شێوەیەكی گشتی، هەروەها حەزم لە خواردنی چینی و هەندێك خواردنی چێشتخانە و خواردنی كەنداوییە، حەزم لە رەنگە تۆخەكانە وەك رەشە، هەروەها حەز لە رەنگی سپی دەكەم كە پێچەوانەی رەشە لەگەڵ زەیتی و پەمەیی.   خۆشترین وڵات كوێە كە سەردانت كردبێت؟ - گشت وڵاتانی ئەوروپام خۆشدەوێت بەتایبەتی سویسرا و فەرەنسا، لوبنانیشم زۆر خۆشدەوێت، بێگومان هەر وڵاتێكیش تایبەتمەندێتی خۆی هەیە.    ئەو ئاواتە تایبەتیانەی دیانا حەداد چین كە تا ئێستا بەدی نەهاتوون ؟ - پێموایە لە ژیانی مرۆڤ هیچ كاتێك هەموو ئاواتەكانی نایەنە دی، لەسەر ئاست گشتی هیوادارم ئاشتی و ئارامی باڵی بەسەر دڵ و ماڵم و ناوچەكەماندا بكێشێت بەتایبەتی لە عێراق و لوبنان و فەلەستین، لەسەر ئاستی تایبەتیش لە خوا داواكارم بتوانم كچەكان بە پەروەردەیەكی ساغلەم پەروەرد بكەم و سەركەوتنی زیاتر بەدەست بهێنم لە سەرتاسەری دونیا نەك تەنیا لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و هیوادارم ئەلبوومی داهاتووم زۆر سەركەوتوو بێت، چونكە زۆر پێوەی ماندوو بووم.    پرۆژە داهاتووەكانی هونەریت چین؟ - ئێستا خەریكی خۆ ئامادە كردنم بۆ ئەلبوومی نوێم كە لە كۆتایی هاوین بڵاودەكرێتەوە، كە چەند گۆرانییەكی تێدایە شێوەزاری لوبنانی و كەنداوی .    مادلین مەتەر لە دیمانەیەكدا دەڵێ راوێژ بە تۆ دەكات لە زۆر شتن نهێنی ئەم هاوڕێیەتییە لەچیدایە؟ - مادلین بۆ من لە هاوڕێ زیاترەو من بە خوشكی خۆمی دەزانم، خۆشەویستی و رێزگرتن لە یەكتری كۆمان دەكاتەوە و یەكێكە لەو هونەرمەندە كەمانەی كە من بەردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵی چ لە لوبنان بم یان لە دەرەوەی، هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم، لەبەر ئەو خۆشەویستییەی لەنێوانماندا هەیە هەمیشە دڵمان بۆ یەكتری كراوەتەوە و راوێژ بە یەكتری دەكەین.    لە كوردستان چەند گۆرانی فۆلكلۆری كۆنمان هەیە كە زۆر دوور نییە لە فۆلكلۆری لوبنانی ئایا هەوڵت نەداوە سوودیان لێ وەربگری؟ -ئەوەی راستی بێت نەخێر، بەڵام ئەگەر كارێكی وام پێشكەش بكرێت بە شانازییەوە قبوڵی دەكەم ئەگەر بزانم تێیدا سەركەوتوو بم و ببێتەوە هۆی ئەوەی شتێكی نوێ بخاتە سەر كاروانی هونەری من دەیڵێم، چونكە ئێمەی هونەرمەندان پێویستە لە هەموو بوار و زمان و شێوەزارێكدا شارەزا بین جا لە هەر شوێنێك بن.    ئایا زانیاریت هەیە كە تۆ خاوەن جەماوەرێكی زۆری لە كوردستان و چیت بۆیان هەیە؟ - لە رێگای گۆڤارە بەڕێزەكەتانەوە بە جەماوەرەكەم دەڵێم لە كوردستان زۆر سوپاستان دەكەم بۆ ئەو خۆشەویستییە، ئێوەم زۆر خۆشدەوێت هیوادارم ئەو دەرفەتەم بۆ بڕەخسێ لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی كوردستان بكەم، هیوادارم لە رێگای گۆڤارەكەی ئێوەوە بتوانن بانگهێشتمان بكەن بۆ كوردستان و چەند ئاهەنگێك ساز بكەم و چاوم بە جەماوەرەكەم بكەوێت و گۆرانییە كۆن و نوێیەكانی خۆمیان پێشكەی بكەم، هیوادارم بتوانم بەردەوام بم لە سەركەوتنەكانم و ئەلبوومی داهاتووشم سەركەتوو بەدەست بهێنێت. دیانا حەداد لە چەند دێڕێكدا دیانا جۆزێف فوئاد حەداد لە1ی ئۆكتۆبەری 1976 لە گوندێكی بچووك بە ناوی بەسالیم لە باشووری لوبنان لە دایكبووە، بەوە ناسراوە كە گۆرانی پۆپ بە شێوازی رۆژهەڵاتی دەڵێ. خوشك و براكانی دیانا ئەمانەن: لۆلیتا، دانی، فادی، سەمیر و دیانا لە ریزبەندی سێیەم دێت، لە ساڵی 1999 دایكی كۆچی دوایی كردووە، لە ساڵی 1995 چاوی بە سوهێل عەبدول كەوت كە دەرهێنەرێكی ئیماراتییە و خۆشەویستییەك لەنێوانیان دروست و لە ساڵی 1995 كە تەمەنی 19 ساڵ ژیانی هاوسەری لەگەڵ سوهێل عەبدول پێكهێنا، لە تەمەنی 8 ساڵیدا بەهرە هونەرییەكانی دەركەوتن، یەكەم كلیپیشی سوهێل عەبدول كاری دەرهێنانی بۆ كرد بەناوی (ساكن) دوایین كلیپیش كە سوهێل عەبدول دەریهێنا، دیانا دایكی دوو كچە بەناوی سۆفی كە لە ساڵی 1996 و مێرا كە لە ساڵی 2007 لە دایكبووە،دیانا ناوی سۆفی لەنێو 4 ناودا هەڵبژارد كە لە تیروپشك دانرابوون . دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دیانا لوبنانی جێهێشت و رووی لە كوێت كرد و بۆ ماوەی 14 ساڵ لە وێ مایەوە و دوای ئەوەی خوێندنی لە بواری كۆمپیتەر تەواو كرد لە ساڵی 1992 گەڕایەوە لوبنان و دەستی بە كاری هونەری كرد، لە ساڵی2008 ئەلبوومێكی بڵاوكردەوە كە هەمووی گۆرانی كەنداوی بوون و بەم دواییەش گۆرانی (یاعیبو)ی تۆمار كرد و بە كلیپ یڵاوی كردەوە. --------------------------------------------------------------------------------
يانةى هةلاتنى كةورة

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-10 12:03:56

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: دیانا حەداد بۆ گشتی: ئامادەم بێم لە كوردستان گۆرانی بڵێم

DaStaKanT  XoSh GyaNa Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-11 11:34:46

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: دیانا حەداد بۆ گشتی: ئامادەم بێم لە كوردستان گۆرانی بڵێم

zor supas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net