.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئه‌رسنال و بایرین میونیخ گه‌یشتنه ده‌وری هه‌شت
له‌میانه‌ی یارییه‌کانی گه‌رانه‌وه‌ی ده‌وری شازده، له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌رسنال و بایرین میونیخ گه‌یشتنه ده‌وری هه‌شت.
له یاری یه‌که‌مدا، یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی، له‌سه‌ر یاریگای "ئیمارات"ی تایبه‌ت به‌خۆی، میوانداری یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی کرد و یانه‌ی ئه‌رسناڵ گۆڵبارانی یانه‌ی پۆرتۆ کرد و یارییه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێ وه‌ڵام برده‌وه و گۆڵه‌کانیش له رێگای یاریزانان (بێندێته‌ر(3) و نه‌سری و ئیبوێ)، له خوله‌که‌کانی (10 و 25 و 63 و 66 و 90) تۆمارکران.
جێگه‌ی باسه، له یاری چووندا یانه‌ی پۆرتۆ یارییه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی (2-1) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کۆتاهێنابوو و به‌ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری یانه‌ی ئه‌رسناڵ سه‌رکه‌وت بۆ ده‌وری هه‌شت.
له یاری دووه‌مدا، یانه‌ی ڤیۆره‌نتینای ئیتاڵی، له‌سه‌ر یاریگای "ئه‌رتیمۆ فرانکی"ی تایبه‌ت به‌خۆی، میوانداری یانه‌ی بایرین میونیخی ئه‌ڵمانی کرد و تێیدا یانه‌ی ڤیۆره‌نتینا یارییه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی (3-2) گۆڵ برده‌وه و سێ گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی ڤیۆره‌نتینا له رێگای یاریزانان (ڤارگاس و یوڤینیچ)، له خوله‌که‌کانی (28 و 54 و 64) تۆمارکران و دوو گۆله‌که‌ی یانه‌ی بایرین میونیخ له رێگای یاریزانان (بۆمێل و رۆبن)، له خوله‌که‌کانی (60 و 65) تۆمارکران.
جێگه‌ی باسه، له یاری چووندا یانه‌ی بایرین میونیخ یارییه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی (2-1) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کۆتاهێنابوو و به‌ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری یانه‌ی بایرین مونیخ به جیاوازی گۆڵ سه‌رکه‌وت بۆ ده‌وری هه‌شت.
zagros

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







DaStaKanT XoSh GyaNa Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas dasti ewash xosh bet bo em peyamana her sarkawtu ben
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه