.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA– "د‌یڤید كرانێنبێرگ" ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی، كاری ده‌رهێنان بۆ فیلمی سینه‌مایی "وته ده‌رمانی" ده‌كات، ئه‌و فیلمه ئاماژه به ژیانی "سیگمۆند فرۆید" باوكی زانستی ده‌روونناسی مۆدێرن ده‌دات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "ئێمپایه‌ر ئۆنلاین"، برِیار وابوو، "كریستۆف والتز" ئه‌كته‌ری براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار له‌و فیلمه رۆڵی "فرۆید" بگێرێت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌كته‌ره رایگه‌یاندووه، ئاماده نییه له‌و پرۆژه سینه‌ماییه به‌شدار بێت. "كریستۆف والتز" به‌نیازه له پرۆژه‌ی سینه‌مایی "ئاو بۆ فیله‌كان" ر ۆڵ بگێرێت.
"ویگۆر مۆرتێنسێن" ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی له‌و فیلمه له جیاتی "كریستۆف والتز" رۆلًَی "فرۆید" ده‌گێرێت. ئه‌و ئه‌كته‌ر له دوو فیلمی دیكه‌ی "كرانێنبێرگ" به ناوه‌كانی "مێژووی توندوتیژی" و "Eastern Promise" رۆڵی گێراوه.
له ئه‌كته‌رانی دیكه‌ی به‌شداربوو له‌و پرۆژه سینه‌ماییه ده‌توانین ئاماژه به "مایكل فاسبیندێر" و "كایرا نایتلی" بده‌ین.
كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و پرۆژه سینه‌ماییه له مانگی حوزه‌یران ده‌ست پێده‌كات و برِیار وایه ئه‌و فیلمه له ساڵی (2011) له سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان نمایش بكرێت.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه