.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














(ماندی بایلی) ته‌مه‌ن (32) سی‌و دوو ساڵ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به‌وه‌ی، مه‌ترسیدارترین نه‌شته‌رگه‌ری بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كچه‌كانی ئه‌نجامبدرێت، كه به‌شێوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه لكاون كه یه‌ك دڵ‌و یه‌ك جگه‌ریان هه‌یه.
پزیشكه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه زۆر لاوازبێت، له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌شدا كچێكیان پێویستی به‌چاندنی دڵ‌و جگه‌رێكی نوێ ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده له‌كاتی له‌دایكبوونی (ئیما‌و تایلور)ی سێ ساڵ پزیشكه‌كان پێشبینیان كردبوو ڕاسته‌وخۆ له‌دوای له‌دایكبوونیان بمرن، به‌هۆی چوونی كه‌می ئۆكسجین بۆ جه‌سته‌یان، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش تا ئێستا ده‌ژین، له‌ئێستادا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ترسێكی زۆر هه‌یه، چونكه هه‌لی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه زۆر كه‌مه، گه‌ر له‌ساڵی داهاتوودا دڵ‌و جگه‌ریان چنگ كه‌وت له‌یه‌كیان جیاده‌كه‌نه‌وه‌و چاندنیان بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
دایكیان ده‌ڵێت:"د‌رك به‌مه‌ترسی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌كه‌م، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌م له‌ژیاندا بمێنن، هه‌رچه‌نده هیواشم كه‌مه، كچه‌كانم زۆر نازدارن‌و ئێستا به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامێرێكی تایبه‌ته‌وه ده‌توانن بڕۆن، ئومێده‌وارم پزیشكه‌كانی (سیاتل) منداڵه‌كانم ڕزگاربكه‌ن‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی بۆ ئه‌نجامبده‌ن".

NNA..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه