❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "پنتاگۆن" كارمه‌نده‌كانی‌ له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هاككه‌ران راده‌هێنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-12 12:19:16

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

"پنتاگۆن" كارمه‌نده‌كانی‌ له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هاككه‌ران راده‌هێنێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6ea1081c0d.jpg

بۆ به‌رگری‌ كردن له‌ هێرشی‌ هاككه‌ران و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ دزه‌ده‌كه‌نه‌ ناو تۆڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێتی‌ ده‌زگاكانی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا كه‌ ناسراوه‌ به‌ "پنتاگۆن" ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌ستی‌ كرد به‌ ڕاهێنانی‌ كارمه‌نده‌كانی‌ له‌سه‌ر زانینی‌ توانای‌ هاككه‌ران بۆ دزه‌كردنه‌ ناو تۆڕه‌كانی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌.
جای‌ بافسی‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و  كۆمپانیایه‌ی‌ كه‌ پنتاگۆن دیاریكردووه‌ بۆ  راهێنانی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌نده‌كانی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كه‌ كار ئه‌كه‌ن له‌ كه‌رته‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ ئاسایشی‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌، وتی‌: "بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین هێرشی‌ هاككه‌ره‌كان بووه‌ستێنین پێویسته‌ وه‌ك ئه‌وان بیر بكه‌ینه‌وه‌".
پنتاگۆن ئه‌و راهێنانانه‌ی‌ وه‌ك "خولی هاككردن"دانه‌نا و ئیریك پیتربف وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا وتی‌: "نامانه‌وێت له‌و خوله‌دا كارمه‌نده‌كانمان فێری‌ چۆنیه‌تی‌ هاككردن ببن، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت فێری‌ ئه‌وه‌ ده‌بن كه‌ چۆن به‌رگری‌ بكه‌ن له‌ تۆڕه‌كان له‌دژی‌ هێرشی‌ هاككه‌ران".
له‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ رابردوودا پێشبڕكێیه‌ك له‌ وولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كان كرا به‌ناوی‌"رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تۆڕه‌كان"  بۆ هاككردنی‌ زۆرترین ژماره‌ی‌ ئامێری‌ كۆمپیۆته‌ر كه‌ مه‌به‌ست لێی‌ ئه‌وه‌بوو بزانرێت ئایا ده‌توانرێت دزه‌ بكرێته‌ ناو تۆڕه‌كانی‌ ئه‌و ولاَته‌.
له‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2009دا تۆڕی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ پنتاگۆن توشی‌ زیاتر له‌ 45 هه‌زار هێرشی‌ ئه‌لكترۆنی‌ بووه‌ته‌وه‌ وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ حكومی‌ ئه‌ ولاَته‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رێژه‌ی‌  هێرشه‌كان له‌ ساڵی‌ 2008وه‌ به‌ته‌واوی‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ 60% و ئه‌و بڕه‌ش كه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ دابینی‌ كردبوو بۆی‌ 100 ملیۆن دۆلار بوو.
ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ كه‌ پێشبڕكێكه‌ی‌ رێكخستبوو ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ له‌ هاككه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستیان كه‌وتووه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ زانینی‌ خاڵه‌ لاوازه‌كانی‌ خۆیان, ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ هه‌واڵگرییه‌كان هۆشدارییان دایه‌ ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هێرشه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان كه‌ زۆر وێرانكه‌رترده‌بێت  له‌ هێرشه‌كه‌ی‌ 11 ی‌ سێپته‌مبه‌ر.












XanDaN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net