.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان
یه‌كێك له خه‌ونه‌كانی مێینه پاش چونه پرۆسه‌ی هاوسه‌ریه‌وه سكبونو مندالبوونه، به‌ڵام له 60%ی مێینه پاش له دایكبونی كۆرپه‌كه‌ی توشی حاله‌تی دلتهنگیوخهمۆكی ده‌بێت، نزیكه‌ی له 50%ی مێینه پاش مندالبون توشی دلته‌نگی ده‌بن كه‌ئه‌مه حاله‌تێكی تا راده‌یه‌ك ئاساییه‌و چاره‌سه‌ری ناوێت، ته‌نها به هه‌ندێ پالپشتیو هاندان به چه‌ند رۆژێ دایك چاكده‌بێته‌وه، به‌ڵام خه‌مۆكی پاش منداڵبون كه‌له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی یه‌كه‌می پاش منداڵبون رووده‌دات، گه‌لێك نیشانه‌ی هه‌یه‌و پێویستی به چاره‌سه‌رو سه‌ردانی پزیشك هه‌یه.
بۆیه پێویسته تاك جیاوازی بكات له‌نێوان دلتهنگیو خه‌مۆكیدا به‌وه‌ی مه‌رج نیه هه‌موو تاكێكی دلته‌نگ خه‌مۆك بێت، به‌ڵام مه‌رجه هه‌موو تاكێكی خه‌مۆك دلته‌نگی هه‌بێت، هه‌روه‌ها دلته‌نگی ده‌شێ به‌ته‌نها رووبدات، به‌ڵام خه‌مۆكی مه‌رجه كۆمه‌ڵه نیشانه‌یه‌كی هه‌بێت.
گرنگترین نیشانه‌كانی خه‌مۆكی:
*هه‌ستكردن به دڵتهنگیو بێزاری‌و ناو بهناوگریان كه زۆرجار دایك هۆكاری گریانه‌كه‌ی نازانێت.
*كه‌مبونه‌وه‌ی ئاره‌زووی كاركردن‌و چالاكی كۆمه‌لایه‌تی‌و حه‌زكردن به‌وه‌ی به ته‌نیا بێت‌و ئاره‌زووی ئاخاوتنی كه‌م ده‌بێته‌وه یان نامێنێت.
*تێكچونی خه‌و : ره‌نگه مێینه یه‌كێك یان زیاتر له‌م گرفتانه‌ی هه‌بێت، بێخه‌وی یان خه‌وی ناخۆش یان زوو زوو به‌ئاگاهاتنه‌وه‌و نه‌توانینی سه‌رله‌نوێ نوستن، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێكیان ئاره‌زووی خه‌وی زۆر ده‌بێت.
*كه‌مبونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن‌و هه‌ندێجار زۆربونی ئاره‌زووی خواردن.
*كه‌مبونه‌وه‌ی تهركیزو لاوازی توانای بریاردان.
*زوو ماندوو بون‌و نه‌توانینی هه‌ستان به كار‌و چالاكی رۆژانه‌و بایه‌خ دان به كۆرپه‌كه‌ی.
*بیری سلبیانه سه‌باره‌ت به‌خۆی كه ناتوانێت بایه‌خ بدات به كۆرپهكهیو بێئومێدی له ژیان‌و نه‌مانی هیوا بۆ چاكبونه‌وه .
*دڵه‌راوكێی زۆر سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی كۆرپهكهیو گومان ده‌بات به‌وه‌ی كۆرپه‌كه‌ی ناته‌واوی هه‌یه یان نه‌خۆشی هه‌یه‌و هه‌ندێجار گومان ده‌بات به‌وه‌ی كه ئه‌مه مندالی خۆی بێت.
*ئاره‌زوو كردنی مردن‌و بیری خۆكوژی‌و ته‌نانه‌ت بیری زیان گه‌یاندن به كۆرپهكهیو هه‌ندێجار هه‌ولی خۆكوژی یان كۆرپه كوژی ده‌دات، ته‌نانه‌ت له‌م باره‌شدا سۆزی دایك به جۆرێكه ئه‌گه‌ری خۆكوژی زیاتره له كۆرپه كوژی واته له‌و ساته وه‌خته‌دا سۆز‌و خۆشه‌ویستی دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ی زیاتره له خۆی.
ئه‌گه‌ری رودانی خه‌مۆكی پاش منداڵبوون له‌و دایكانه‌ی یه‌كێك یان زیاتر له‌م تایبه‌تیانه‌ی هه‌یه زیاتره وه‌ك له دایكێكی تر:
# ژیانیان برێكی زۆر ته‌نگژه‌و گرفتی هه‌یه.(گرفتی ئابوری،كۆمه‌لایه‌تی،خێزانی ....)
# مێژووی په‌شێوی ده‌رونیان هه‌یه.(واته پێش سكه‌كه‌یان نه‌خۆشیه‌كی ده‌رونیان هه‌بووه).
# ته‌مه‌نیان كه‌مه (واته هێشتا له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندان)
# په‌یوه‌ندی هاوسه‌ریان لاوازه.
# پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تیان لاوازه یان دوورن له كه‌سوكاریان له‌ماوه‌ی سكبونو مندالدابوندا كه‌سوكار بایه‌خی پێویستان پێناده‌ن.
# سكیان بووه به بێ پلان دانان،سكی نه‌خواستراو.
#شیری خۆیان ناده‌نه منداڵ.
# بێكارن.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته باس له زیاتر له هۆكارێك ده‌كرێت به‌ڵام رونترینیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خێرا دابه‌زینی ئاستی هۆرمۆنه‌كان پاش منداڵبوون.
چاره‌سه‌ر:
به‌پێی توندی حاڵه‌ته‌كه ده‌گۆرێت ڕه‌نگه پێویست بكات له نه‌خۆشخانه بخه‌وێنرێت، به تایبه‌تی گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆی یان كۆرپه‌كه‌ی هه‌بوو.
به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆكی.ده‌بێت پزیشك ئه‌وه ره‌چاو بكات ئه‌م ده‌رمانانه برێكی زۆریان له شیره‌وه دێنه ده‌رێ بۆیه ده‌بێت ئه‌و جۆره‌یان هه‌ڵبژێرێ كه مه‌ترسی بۆ كۆرپه دروست ناكات یان كه‌مترین مه‌ترسی هه‌یه.
زۆرگرنگه هاوسه‌رو كه‌سوكاری نه‌خۆش هاوكاری بكهنو یارمه‌تی نه‌خۆش بده‌ن تاكو بتوانێت بایه‌خ بهخۆیو منداڵه‌كه‌ی بدات‌و قسه‌ی نه‌شیاو نابه‌جێی پێنهوترێتو گلهییو لۆمه‌ی نه‌كه‌ن له‌مه‌ر ئه‌و حاله‌ته‌ی كه هه‌یه‌تی.
ئایندهی حاڵه‌ته‌كه:
زوربه‌یان له‌ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگدا چاكده‌بنه‌وه به به‌كارهێنانی دهرمانو رێنمایی پێویست، گه‌ر تاك چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته حاڵه‌تێكی درێژخایهنو چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و تاكانه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن پاش ساڵێك له منداڵبونه‌كه هیشتا له 50% یان خه‌مۆكیان ماوه.
awate

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه