.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه خولیای خوێندنه‌وه‌ن، هه‌ندێكجار ڕووبه‌ڕووی گرفت ده‌بنه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ستایڵێكی تایبه‌تیان نییه تووشی بێزاری ده‌بن كه وا ده‌زانن هۆكاره‌كه‌ی خوێندنه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی توێژه‌رانی بواری خوێندنه‌وه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیارن په‌ره به‌خۆیان بده‌ن له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌وه، ئه‌م ده هه‌نگاوه په‌یڕو بكه‌ن چونكه په‌ره بهچالاككردنیان ده‌دات بۆ خوێندنه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌بنه خوێنهریكی مهزنو جدی.
1 ـ پێویست ناكات به‌خێرایی بخوێنیته‌وه:
هه‌ندێك كه‌س به‌خێراییه‌كی زۆر ده‌خوێننه‌وه، هه‌ندێك مامناوهندنو هه‌ندێكیشیان له‌سه‌رخۆ ده‌خوێننه‌وه بۆ چنگكه‌وتنی زانیارییه‌كان، خێرایی خوێندنه‌وه له‌ڕاستیدا گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه، نهێنییه‌ك هه‌یه پێویسته بزانرێت كه بهچاوخشاندنهوهی خێرا مه‌خوێنه‌ره‌وه به‌تایبه‌تی سروشتی بابه‌ته‌كانی ئه‌و كتێبه‌ی خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌خێرایی بخوێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و ڕێگه خوێندنه‌وه‌یه سوودو زانیاری وه‌رناگریت، هه‌ندێك كتێبیش ناچارت ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌رخۆ بیخوێنیته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و كتێبانه‌ی تایبه‌تن به‌بواری هزرو فیكر، گرنگ سوودو زانیاری وه‌رگرتنه نه‌ك تهواوكردنو خوێندنه‌وه‌ی خێرا.
2 ـ بزانه بۆچی ده‌خوێنیته‌وه؟
پێویسته پێش خوێندنه‌وه ئامانجه‌كه‌ت بزانیت، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌یانزانیت، ئایا تۆ بۆ كاتبهسهربردنو خۆشی ده‌خوێنیته‌وه، یاخود بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی به‌رده‌وام كه په‌ره بهتێگهیشتنو ناسراویو توانا‌و هێزه‌كانت بدات، یا تێڕوانینت بۆ ژیان‌و مرۆڤایه‌تی یان بۆ حوكمدان له‌سه‌ر شتهكانو بنیاتنان‌و پێكهێنانی كه‌سێتییه‌كی (ڕۆشنبیر، سه‌ركرده، فیكر)ی بۆ پێكهاته‌یه‌كی شیاو بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریت بۆ ده‌وروبه‌رو كۆمه‌ڵگه هه‌بێت.
3 ـ پێویست ناكات تۆ هه‌موو شتێك بخوێنیته‌وه:
پێویست ناكات هه‌موو گۆڤار‌و كتێب‌و ڕۆژنامه‌و نوسینێكی ئه‌لكترۆنی بخوێنیته‌وه، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی تۆ پێویسست پێیه‌تی له‌پێكهاته‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه پێش ئه‌وه‌ی بخوێنیته‌وه حوكم بده‌یت، كات‌و كتێبێك هه‌ڵببژێره كه شیاو بێت له‌گه‌ڵ تایبهتمهندێتیو كار‌و گرنگیی بوارهكهتدا، چونكه تۆ ده‌ته‌وێت په‌ره‌ی پێبده‌یت.
4 ـ گرنگ نییه هه‌ر كتێبێك یا بڵاوكراوهیهكت چنگ كه‌وت بیخوێنیته‌وه:
ئایا تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ر بابهتو وتارێكت له‌ڕۆژنامه‌یه‌كدا كه‌وته ده‌ست ده‌یخوێنیته‌وه؟ هه‌موو بهشو زنجیره‌كانی كتێب ده‌خوێنیته‌وه؟
له‌ڕاستیدا گه‌ر چێژ له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو كتێبێك وه‌رده‌گریت، تۆ ده‌توانیت به‌شێك یان بابه‌تێكی زۆر كه پێویست نه‌كات هه‌مووی بخوێنیته‌وه بخوێنه‌ره‌وه كه جێگه‌ی گرنگیی تۆ بێت، وه‌ك گه‌ڕان به‌دوای زانیاری به‌سوود، یه‌كێك له‌بیرمه‌نده گه‌وره‌كان ده‌ڵێت:" مێشكت به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه تێیده‌گه‌یت، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مده‌هێنێت، وه‌ك ئاشێك وایه گه‌نمی تێده‌كه‌یت دواتر ئاردێكی باشی لێدێته ده‌ره‌وه".
تۆش ئاگاداربه‌و بزانه چی ده‌كه‌یته مێشكته‌وه، پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانت حوكم‌و مامه‌ڵه بێت له‌گه‌ڵ (جیهان، كێشه‌كان، بۆچوونه‌كان‌و بیركردنه‌وه‌كان)، ئه‌وانه هه‌مووی چاوگی بنیاتنانی كهسێتیته، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆت‌و مه‌شهێڵه كه‌س هاوبه‌شیت بكات.
5 ـ پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌یت به‌خوێندنه‌وه، تێستێكی حاڵه‌تی دهروونیو مه‌زاجی خۆت بكه:
حاڵه‌تی دهروونیو مه‌زاجی باش زۆر گرنگه پێش خوێندنه‌وه، پێویسته له‌كاتێكدا بخوێنیته‌وه كه مێشكێكی ساف‌و ناماندووت هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ركیزێكی زۆرت له‌سه‌ر ئه‌و شته هه‌بێت كه ده‌یخوێنیته‌وه، كاتێك هه‌ستت بهماندووێتیو بێزاری كرد، ئه‌و كتێبانه هه‌ڵبژێره كه گونجاوو ئاسانن‌و خۆماندوزكردنی زۆریان ناوێت‌و خه‌م ڕهوێنن.
6 ـ له‌خوێندنه‌وه‌دا بزانه پێشینه بۆ چ جۆره بابه‌تێكه‌و كامیان باشتره له‌پێشدا:
به‌گوێره‌ی پێویستی بخوێنه‌ره‌وه، گه‌ر ده‌ته‌وێت (كتێب، توێژینه‌وه، ڕاپۆرتێك) بنووسیت، پێویسته پێشتر خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌ته كردبێت كه به‌نیازی بینووسیت، ئه‌و ئامۆژگارییه زۆر گرنگه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن له‌نووسین، چونكه ئه‌و بابه‌ت یه‌كێكه له‌ئامانجه‌كانی خوێندنه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی بیر‌و فیكر‌و تێڕوانینی نوێ كه به‌داهێنان وه‌سفده‌كرێت بۆ ئه‌و شتانه‌ی ده‌خوێنرێنه‌وه، ئه‌وانه‌ش له‌ڕێی نووسین‌و ئهزموونو شاره‌زایی پێشتری نووسه‌رانه‌وه ده‌بنه پاڵنه‌ر بۆ به‌رده‌وامبوونی خوێندنه‌وه كه گرنگترین پاڵنه‌ره.
7 ـ له‌شوێنێكی گونجاوو شیاودا بخوێنه‌ره‌وه:
پێویسته ئه‌و شوێنه‌ی كه تۆ بڕیارده‌ده‌یت تێیدا بخوێنیته‌وه گونجاوو ئارام‌و خۆشبێت، چونكه شوێنی شیاو به‌شێوه‌یه‌كی باش یارمه‌تیت ده‌دات بۆ خوێندنه‌وه‌و سوودی زۆر له‌و بابه‌ته وه‌رده‌گریت كه له‌به‌رده‌ستتدایه.
8 ـ كاتێك ده‌ستت كرد به‌خوێندنه‌وه مه‌وه‌سته:
ڕاسته‌وخۆ بخوێنه‌ره‌وه‌و مه‌وه‌سته گه‌ر هۆیه‌كی زۆر پێویست نه‌بێت، له‌كاتی ته‌واوبوونی كتێبه‌كه‌دا گه‌ر پرسیارت هه‌بوو جارێكی تر بچۆره‌وه بهبهشهكانیدا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام وه‌ربگریت، پرسیارت نه‌بوو مانای وایه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ویستووته له‌زانیاری وه‌رتگرتووه، پرسیار كلیلی سه‌ركه‌وتنی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامه بهكهسێتیو فراوانبوونی بیر‌و فیكری، (بۆچی، چۆن، كه‌ی، له‌كوێ، كوا، چۆنده‌بێت گه‌ر، ئایاو.....هتد) پرسیاركردنی زۆر به‌ره‌و زانیاریی زۆرترت ده‌بات.
9 ـ ته‌ركیز:
له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا با تهركیزكردنت زۆربێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی هه‌ڵتبژاردووه بیخوێنیته‌وه، چونكه ئامانج‌و غه‌ریزه‌ت له‌خوێندنه‌وه‌دا هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه مێشكیو هزری ته‌واوی بۆ ته‌رخان بكه‌یت، ئه‌گه‌ر تهركیزیشت نه‌ماو ماندوو بوویت، ده‌توانیت بحه‌وێیته‌وه یان كتێبێكی دیكه بخوێنیته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه پارێزگاری له‌ڕێڕه‌وی ئه‌و ماده‌یه بكه‌یت كه سوودی فیكری‌و هزریی هه‌یه‌و به‌به‌رده‌وامی گه‌شه‌ده‌دات به‌مێشك به‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆر.
بیرت نه‌چێت خوێندنه‌وه گرنگترین ڕێگایه بۆ فێربوون كه زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن.
10 ـ ڕاهێنان بكه:
نوسه‌رو خوێنه‌ره گه‌وره‌و مه‌زنه‌كان له‌ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژێكدا نه‌بوون به‌كه‌سێكی ناودار، به‌ڵكو ههوڵو كۆشش‌و ماندبوونێكی زۆریان كێشاوه، تا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی كتێب‌و خوێنه‌وه‌و تێگه‌یشتنیان، له‌ئه‌نجامیشدا ئهزموونو شاره‌زاییان په‌یداكردووه‌و په‌ره‌یان پێداوه.
خوێندنه‌وه پیشه‌و حه‌ز نییه كه زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌یڵێن، زۆر نه‌شیاوه كاتێك له‌كه‌سانێك ده‌پرسرێت ((ئاواتت چییه))، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن خوێندنه‌وه، خوێندنه‌وه په‌یڕه‌وو به‌رنامه‌یه‌كی گرنگ‌و زیندووه بۆ ژیان، چرایه‌كه بهتیشكهكانی ژیان ڕووناك ده‌كاته‌وه.
radoi nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه





dastakant xosh bet wala xwendene am zaman har bo darajaya hech bo zanyare neya chunka seystemekeya danawa har abet bexwene xwa najatman bat la dast am seystema
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas barezim dasti tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه